2010-03-21 07:06:49
ڕه‌نگیان ئه‌دره‌وشێته‌وه
نه‌خشی یا دت هێمایه‌که
له نه‌خشه‌ی گه‌وره‌ی دله
ئاڵات ده‌گه‌شێته‌وه
ده‌مێک گوڵی خه‌زانی زه‌رد
ده‌مێک گه‌ڵای ڕه‌نگی دار
ده‌مێک چرۆی هیوای به‌هار
ئاشی هیوای خه‌ونمان
تێدا ئه‌خولێته‌وه
ئه‌ی ه‌ته‌ن له گه‌ردنتا
په‌یمانێکم به‌ستووه
هه‌تا ده‌نگی ڕاپه‌ڕینمان
سنوورمان ئه‌گرێته‌وه
ئه‌گه‌ر باسی ژیان ده‌که‌ی
گوزه‌رانێکه ده‌ڕوات
ده‌رده‌سه‌ری و کوێره‌وه‌ری
چینێکی گرتۆته‌وه
زامه‌کانمان هه‌مان زامه له یادته
ئه‌ی وه‌ته‌ن
له رۆژی کۆسپه‌کانتدا
خه‌می دڵ ئه‌ڕوێته‌وه
کیژه‌کانمان قه‌ڵغانێکن
شان به‌شانی لاوه‌کان
تا گو‌لی سوری ئازادی
سه‌رله‌نوێ
ده‌ڕوێته‌وه