عه‌لی حسێن فه‌یلی / له ساڵیادی جینوساید و خامۆشی ویژدان له‌م وڵاته‌دا، ئه‌وه‌مان بۆ سه‌لما كه فه‌یلییه‌كان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نادرێتێ كه خۆیان بدۆزنه‌وه. ناچارن له‌م فهرامۆشخانهیهدا خۆیان هه‌وڵ بده‌ن تا تۆزقالێك ماف و كه‌رامه‌تیان ته‌نانه‌ت وه‌ك تاك پارێزراو بێ.
ئه‌مساڵیش سه‌لما؛ ته‌نانه‌ت بۆ یادی جینوسیاد ته‌نیا له لایه‌ن رۆڵه‌كانی ئه‌م پێكهاته‌یه هه‌وڵ ئه‌درێ و ده‌بێ ده‌روه‌زه‌ی په‌یامێكی هاوخه‌می له كوێخاكانی حكومه‌تی به‌غدا بكرێ. هه‌روه‌ك بۆ هه‌ر چالاكیه‌ك له ناچاری ده‌بێ راوێژ به‌و ده‌سه‌ڵاته بێباكه بكرێ كه به دڵی خۆی یاده‌كان زیندوو راده‌گرێ یان دهیانمرێنێ. هه‌روه‌ك رای گشتی سه‌لماندی كه نامۆترین لایه‌نه و زۆرێنه‌ی هاووڵاتیان ته‌نانه‌ت نازانن هۆكاری سه‌ره‌كی زوڵمی رژیمه‌كانی رابردوو له‌م كه‌یسه‌دا چی بووه.، ئه‌مساڵ سه‌لما؛ ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی (حكومه‌تی) ئێستای به‌غدا به بێده‌نگی به‌ڕێكردنی ئه‌و یاده‌یه و هیچ بڕیارێكی ئاسه‌واری جینوسایدی فه‌یلییه‌كان ناسڕێته‌وه .
هه‌میشه سه‌لماوه كه له‌م وڵاته‌دا كات بێ نرخترین سه‌رمایه‌ی ده‌سه‌ڵاته! نه حكومه‌ت و نه زۆرینه‌ی ره‌های لایه‌نه سیاسیه‌كان هێنده‌ی چه‌ند خولهك بۆ دڵدانه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیه‌كانی جینوساید كاتیان ته‌رخان نه‌كرد به بیانووی نه‌بوونی كات و ده‌رفه‌ت! ئه‌وه‌ش به‌دیاركه‌وت كه به گریان و پاڕانه‌وه ده‌سه‌ڵات له هیچ به‌رپرسێكی كه‌مته‌رخه‌م زه‌وت ناكرێ ! ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی فه‌یلیه‌كان نیه كه لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت، به‌غدای پایته‌ختیان خاڵی له یادی ئه‌و چه‌شنه كاره‌ساتانه ده‌وێ. مخابن ته‌مه‌نی راستیه‌كان كورته و یادی جینوسایدی كوردانی فه‌یلیش ساڵ به ساڵ ماوه‌كه‌ی كورتتر ده‌بێ. ئه‌م راستیانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ : له دووڕێیانی بێ هیوایی و كهمتهرخهمییدا ، هه‌موان دووچاری كاره‌ساتی فه‌رامۆشی و ئێمه له‌بیر كردنن . زیندوو راگرتنی یاده‌كه له‌مه به دوا ته‌نیا و ته‌نیا وابه‌سته‌ی خۆسازدانهوهو تێكۆشانی خۆمانه . بۆ ئینسانی زوڵملێكراوی فه‌یلی و غه‌یری فه‌یلی سه‌لما؛ له پاڵ ئه‌و به‌دناوی و رسواییه گه‌وره‌یه‌ی كه جینوساید بچووك ده‌بینێ ، بێ جه‌نگی یاسا و گوشار و چالاكی هه‌مه‌گیر ، ناكرێ هیچ ئه‌ندێشه‌یه‌كی فاشیانه و شۆفێنیانه چه‌ك بكرێ . ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداش، به‌و شێوه سیاسه‌ته سه‌لماندیان؛ له پێناو یادێكی دڵته‌زێندا ، بستێك له به‌هشتی بێویژدانی خۆیان به ده‌ستی خۆیان نادۆڕێنن؟