شه‌فه‌ق نيوز/ ته‌نانه‌ت قایل كردنی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ورێبه‌رانی پارته سیاسیه كان بۆ به دواداچوون و هانادانی به‌رده‌وامی كوردانی فه‌یلی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان گه‌لێك دژواره ، چونكو داواكاری فه‌یلیه‌كان و ته‌نانه‌ت دانپێدانانی حكومه‌ت و دادگای باڵای تاوانه‌كان و به‌ره‌سمی ناسینی مافه‌كانی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی كوردی فه‌یلی ته‌نیا به ئاو له هاوه‌ن كوتان و بارگرانی ناو ده‌برێ .
به دیوێكی دیكه‌شدا، تا كێشه‌كانی نێوان كوردستان و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی بمێنن ، ئه‌م دۆسیه‌ش داناخرێ . هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رچاوه‌ی چاوه‌نواڕی وشك نابێ و بێ بڕیاری حكومه‌ت ناهێڵی ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه .
ئاساییه تاوانباركردن و فریودان له لایه‌ن لایه‌نی ره‌سمی و ناره‌سمی ئه‌م وڵاته دیارده‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه چونكو ئاپووره‌ی جه‌ماوه‌ری فه‌یلی هه‌ست به كێشه‌ی گشتی و نا گشتی ناكه‌ن و به ئاسانی گه‌مه به هزرو قه‌ناعه‌ت و پێوه‌ره‌كانی داخواز‌و بڕوایان ده‌كرێ و فریو ده‌درێن . به واتای رونتر هه‌ست به تاوانبار بوون و گوناحباروونیان بۆته پاساو تا ده‌سه‌ڵات ئه‌و هه‌موو تاڵاوه‌یان ده‌رخوارد بدات و ئه‌و گشته ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ریان بكات.
ئه‌مه روونه كه ده‌سه‌ڵات رێز له‌و لایه‌ن و كه‌سانه ده‌گرێ كه لێیان ده‌ترسێ. هه‌روه‌ك كایه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی هێزو ده‌سه‌ڵاته و كوته‌كی به‌رژه‌وه‌ندیش به‌سه‌ر خواستی پێكهاته‌كانی بێ به‌ش له ماف ده‌كێشرێ. سه‌رده‌مانێك فه‌یلیه‌كان گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی بێ پشتیوان بوون تا ئه‌و كاته‌ی مه‌سیحی وسابیئه و یه‌زیدی و شه‌به‌ك و كاكه‌ی و ته‌نانه‌ت به‌شێكی سوونه‌و شیعه‌ش بوونه برا به‌شیان له غه‌درو پاكتاو كردن كه ریشه‌ی له مێژووی دامه‌زراندنی عیراقدا‌یه.
سه‌باره‌ت به خۆمان چه‌ند رێگه‌و شێواز بۆ فریودانمان ره‌چاو كراوه كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیان بره‌ودانه به‌و ئستراتیژیه‌ی كه فه‌یلیه‌كان تاوانبار ده‌كات كه نه‌هامه‌تیه‌كانیان خه‌تای (ته‌به‌عیه ) بوونیانه، بێ ئه‌وه‌ی بگوترێ ئه‌ی به‌ر له‌و رووداوه چی؟ خه‌تای په‌رته‌وازه بوونیانه، ئه‌ی كاتی ته‌بایی و یه‌كبوونیان چی؟ خۆ هه‌میشه ده‌ستی چه‌وڕی شۆفینیه‌كان به سه‌ری ئینسانی كورددا ده‌كێشرێ!
ستراتیژیه‌كه نیشان ئه‌دات كه ناتوانین بڕیار‌و هه‌ڵویستی نه‌گۆری حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق بگۆڕین! ستراتیژیه‌كه بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات له كات و سه‌رده‌می ئاشووب و بشێوی و كێشه‌ی ژیان له ناو ئه‌م وڵاته‌دا كه هه‌میشه بوونی هه‌یه، خه‌ڵكانی دژ به خواستی كوردانی فه‌یلی پاداشت بكرێن . ئه‌وه‌ش كه له راگه‌یاندنه‌كان په‌یوه‌ست به فه‌یلیه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه ره‌نگ رێژی ئه‌و ئستراتیژیه‌یه و ته‌ژیه له زانیاری و ژماره‌ی نادروست . هیچ كات له سای ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته دارێژراوه هاوسه‌نگی له نێوان خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی مێژووی ژیانی فه‌یلیه‌كان و به‌شه نه‌رێنیه‌كه‌ی هزری دامه‌زراندنی عیراق به دی ناێت .
كۆمه‌ڵگه‌ی جێ ماوی پاش كاره‌ساتی ( ته‌سفیرات)ی فه‌یلیه‌كان ، به‌و هیوایه‌ی رێگه‌ی ده‌رباز بوون و نه‌جاتی له‌و دۆخه بۆ بڕه‌خسێ ، ته‌نانه‌ت دوای نه‌هامه‌تیی ده‌ركردن و بێسه‌رو شوێن كردن ، له عیراقی پاش سه‌ددام، ئاماده‌ی وه‌رگرتنی گشت راو ملكه‌چی گشت بڕیارێكی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و یاسا بووه، به‌ڵام ئه‌وه روونه نه حكومه‌ته‌كه ئاساییه و نه فه‌رمان ویاساكانیشی ئاسمانیه. ئیتر ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه‌یه كه كاری پێ ده‌كرێ و شوێنی مشت‌ومڕ بۆ خراپه‌و چاكه‌و تاوانبار‌و بی تاوان ناهیڵێ! بێ شك، داستانی مرۆفی كوردی فه‌یلی ته‌نیا ئه‌و داستانه نیه كه به‌رده‌وام له زاری به‌رپرسانی عیراق ده‌گوترێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و داستانیه كه بۆ لێدانی خواسته‌كانی ئینسانی فه‌یلی قۆناغ به قۆناغ كاری بۆ كراوه و شه‌رعه‌یتی سیاسی و یاسایی به تاوانه‌كانی دراوه. له قۆناغی ئێستاشدا ده‌خوازن ئه‌و هه‌سته لای هه‌ر تاكێكی فه‌یلی بخوڵقێنن كه نه ته‌نیا خۆی به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كه‌شی تاوانبار و گوناحباره بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتووه و به‌سه‌ریان هێناوه ! تا ئه‌و رابردووه له بیر بكه‌ن كه ئه‌نفالی كردن و ئه‌و داهاتووه‌ش به خه‌یاڵیاندا نه‌ێت كه ته‌ژییه له شكستی به‌هاو بڕوا ئینسانی و ئاسمانیه‌كان.
عه‌لى حسێن فه‌يلى