2010-01-16 12:02:12

دیموکراتی و نیشتمانی لە وڵاتەکەی، هەنگاوەکانی لە (سفر)ەوە دەست پێًبکات، رەنگە هەرگیز پێی نەگات. چونکە لایەنی بەرانبەر، هەموو ئەزمونەکانی حکومەتە دیکتاتۆرەکانی جیهان بەکار دەهێنێت بۆ شکست پێهێنانی خەباتەکەیان.

ئێران وەک نموونە

رەوتی پێًشهاتە سیاسیەکانی بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەی عێراق، رەوشی بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرەتای دەیەی 80 بیر دەخاتەوە لە ئێرانی دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە. کەسانی هاوتەمەنی نووسەر لەوانەیە لە یادیان بێت کە ئەو کات چۆناوچۆن بە هاتنە ناو کایەی ئایەتوڵڵا خومەینی خۆی، نوێنەرانی حیزب و لایەنە نەیارەکانی ئایەتوڵڵاکان وردەوردە لە گۆڕەپانی سیاسەت پاکتاو کران و کار گەیشتە ئەو ئاستەی کە تەنانەت یەک کەس لە حیزب و لایەنە دیموکراتی و نەتەوەییەکان نەیانتوانی بچنە ناو حکومەت و پەرلەمان و بە خێرایی هەر سێ دەزگای حکومەت بە رەها کەوتە دەست مەلاکان.ئێستا کە عێراقی ژێر دەسەڵاتی مەلاکانی ئێران بەرەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکەی خۆی دەچێت، بەداخەوە ئەبینین کە چۆناوچۆن هۆکارانی ئەم رژێمە، دەیانهەوێت هەمان ئەزمونی ناڕەوای دەسەڵاتدارانی تاران لە عێراق دووپات بکەنەوە.لە یەکەم خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێرانی دوای رووخانی رژێمی حەمەڕەزاشای پەهلەوی لە ساڵًی 1980، تەنها پاڵًێوراوی هێز و لایەنە ئازادیخوازەکانی ئێران و لەوانە خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرێز مەسعودی رەجەوی، بە فتوایەکی خۆمەینی وەلانرا بە بیانووی ئەوە کە دەنگی نەداوە بە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران. دواتریش لە رەوتی خولی یەکەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئێران لە هەمان ساڵ، بە بیانووی جیاجیا و بە گزیکردنێکی سیستماتی و بەربڵاو، تەنانەت رێگەیان نەدا یەک پاڵێوراوی هێزە شۆڕشگێرەکان و لەوانە موجاهیدینی خەلق، رێگەیان بکەوێتە پەرلەمان. دواتریش ناوی پەرلەمانیان گۆڕی و کردیان بە «ئەنجوومەنی شووڕای ئیسلامی».هەڵبژاردن بنەمایەکی پێویستە بۆ کۆمەڵێکی دیموکراتی، بەڵام لە ئێران، هەر لە سەرەتای هاتنە سەر کاری مەلاکانەوە بوو بە شتێکی نومایشی و ساڵانی دواتر بە تەواوی هەر لە مانا و رەوایەت کەوت. ئەم حکومەتە کە لەسەر بنەمای سەرکوتکردنی رەهای نەیاران دامەزراوە، هەڵبژاردنیش تیایدا بە تەواوی لەسەر بنەمای گزیکردن و تەزویرە. گزیکردن لە پەرژەوەندیی ئەو کەس و لایەنەی ”وەلی فەقێ” پێشتر بڕیاری سەرخستنی بۆ دەرکردووە.  گرینگ ئەوەیە باوەڕی هەبێت بە یاسای بنەڕەتی و ویلایەتی فەقێ و کۆماری ئیسلامی. هەموو ئەوانەی هەتاکو ئێستا لە پۆستەکانی حکومەتدابوون، لەمجۆرە کەسانەن. هەر بۆیە نە مدێراسیۆن و دیموکراتبوون و ریفۆرخوازبوونیان پیًَوە دیارە و نە مرۆڤدۆست و نە ئازادیخوازن. چونکە هەر گۆڕانێک لە ئێران، تەنها و تەنها بە نەمانی ”ویلایەتی فەقێ” دێتە دی کە مەلاکان خۆیان وەک نوێنەری خودا لەسەر زەوی وەسفی دەکەن. بە هەڵکەوت نیە کە ئێستا سەرجەم خۆپیشاندەران لە لووتکەی  راپەڕینەکەی خۆیاندا درووشمی «مەرگ بۆ ویلایەتی فەقێ» بەرز دەکەنەوە و بەم درووشمە هێڵی خۆیان لە بزوتنەوە سەوز و زەردە بێ ناوەرۆکەکان جیا دەکەنەوە و بە سیمای راستەقینەی خۆیانەوە دێنە مەیدان و دەبنە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر رژێمی مەلاکان و کاربەدەستانی ئەم رژێمە ناچار دەبن دوای راپەڕینی رۆژی عاشووڕای ئەمساڵ هار و هەراسان بێنە سەر شانۆ و تیر و شیر لە خەڵک بگرن و گیراوەکان و زیندانیە سیاسیەکان یەک لە دوای یەک ئیعدام بکەن. مەلاکان بە راپەڕینی رۆژی  عاشووڕا لە شارەکان هەستیان بە رووخانی رژێمەکەیان کرد و لەوە گەیشتن کە خەڵک ئامادەن بۆ شۆڕشێکی نوێ.

عێراق و دەست و پێوەندەکانی رژێمی ئێران

گەر ئێستاکە ئەبینرێت لە ناو حکومەتی عێراقدا هەندێک لایەن و نەتەوە و ئایینی جیاجیا هەن، مانای ئەوە نیە کە دەست و پێوەندەکانی رژێمی ئێران لە عێراق دیموکرات و مۆدێرە و ریفۆرمخواز و گەلدۆست و نەتەوەیین، نا، هەرگیز. ئەوان هەر هەموویان لە جۆر و رەگەز و دەنگ و رەنگ و ئایدیۆلۆژیا و هێڵی فیکری مەلاکانی دەسەڵاتدار لە ئێرانن. راهاتووی دەستی ئەوانن. نابێ درووشم و وادەی درۆزنانەی ئەوان هەڵمانخەڵەتێنێت، نا، ئەمانە کاتین و هەتا ئەو کاتەیە نەگەیشتوون بە دەسەڵاتی رەهای خۆیان لە عێراقدا. گەر هەتاکو ئێستا حکومەتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە عێراق بەرپا نەکردووە زیاتر بە هۆی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و گوشاری نێودەوڵەتیەوە بووە و ئەگینا کێ نازانێت ئەوان لە تارانەوە ئەمریان بۆ دێت و ئەجیندایان بۆ دەستنیشان دەکرێت. کارنامەی رژێمی ئێران و هۆکارانی ئەوان لە عێراق خۆی دەرخەری ئەم راستیەیە:

- ئەوان بە گزیکردن و قۆستنەوەی هەستی زۆرینەی شیعەی عێراق، دەستیان بە سەر دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدا گرت و لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، رێگەخۆشکەری ئێران بوون بۆ دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق و لە هەر هەنگاونانێکی ئەم رژێمەدا یار و یاوەری ئەوان بوون.

- رژێمی ئێران گەورەترین لایەنی سوودکەری رووخانی حکومەتی پێشووی عێراق بووە و بە ئاسانکاریی دەست و پێوەندەکانی، هەموو ژێرخانی ئابووری عێراقی بە تاڵان برد، چاڵە نەوتیەکانی عێراق داگیر دەکات و بە درێژایی 7 ساڵی رابردوو دەرامەتی نەوتی ئەم وڵاتەیان خستە گیرفانی خۆیان و تێرنەبوو لەمەش، داوا دەکەن عێراق دەبێ 1000 ملیارد دۆڵار غەرامەی شەڕ ببژێرێت بۆ ئێران!!!

 

- کاربەدەستانی باڵیۆزخانەی رژێمی ئێران لە بەغدا و سەرجەم کونسولخانەکانی ئەم رژێمە لە عێراق، هەمان فەرماندەرانی سوپای پاسدارانی تیرۆریستن و هێزی تیرۆریستیی ”قودس”یش، عێراقی کردووەتە شوێنی تەڕاتێنکردنی خۆی بۆ لە ناوبردنی نەیارانی ئێران و بە تەقینەوەی گەورە لە شوێنە گشتیەکان، بەردەوام هەڵایسێنەری شەڕی تایفی بووە و لەگەڵ ئەوەشدا، سوپای پاسداران، بە بەردەوامی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی تۆپ‌باران کردووە و ئەمری سەرکوتکردنی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە عێراقیشیان بە هێزەکانی عێراق سپاردووە.

- هات و چۆی فەرماندەرانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی کاربەدەست و سەفیر و دیپلۆمات و کونسوڵ و کاری بازرگانی و .... بۆ عێراق، بەڵگەی زەقی دەست تێوەردانی ئێرانن لە لە کاروباری ناوخۆی عێراق، بە پشت بەستن بە پێناسەی ئەو سوپایە کە ئێستاکە لە لیستی تیرۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە!

- ئێستا دوای 7 ساڵ، دەبینین کە هەموو دیاردە شوومە کۆمەڵایەتیەکان، کە تایبەتن بە کۆمەڵی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاکان، عێراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە. دیاردەگەلی وەک، مەوادی سڕکەر، گەندەڵی، لەشفرۆشی، هەژاری و بێکاری و گرانی و .....تاد

- تەماع وەبەرنان و هەڕەشەکردن لە خەڵک بە مەبەستی راکێشانی ئەوان، یان لانیکەم بێدەنگکردنیان، پاکتاوکردنی لایەنە نەیارەکان بە بیانووی جیاجیا لە هەڵًبژاردنەکان و گزیکردنی بەربڵاو تیایاندا، هێنانە ئاڕای درووشمی بریقەدار بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و  سەرخستنی ئامانجەکانی، لەو هەنگاوانەن کە مەلاکانی ئێران لە هەر دوو وڵاتی ئێران و

عێراق کاریان پێکردووە بە ئێستاشەوە.

- وە زۆرێک کارەساتی دی لە بواری فەرهەنگی و راگەیاندن و یاسایی و ....تاد

دەرئەنجام

مانای ئەوەی رژێمی ئێران لە عێراق کردوویەتی و ئەو دۆستایەتیکردن و ئاسانکارییانەی دەست و پێوەندەکانیان لەوە بەدەر نیە کە عێراق بکرێتە پاشکۆی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی مەلاکان و بەس! واتا خەونە لە مێژینەکەی مەلاکان بێتە دی و وەک ئۆختاپوس عێراق ببەستێت بە خۆیەوە.

لەم رووەوە باشترە بەر لەوەی ئەم ئۆختاپوسە پارووە چەورەکەی خۆی قووت بدات کارێک بکرێت. بەر لەوەی هەڵًبژاردنەکانی ئەمجارە بە لای خۆیدا بەرێت هەنگاوێک بنرێت و بەر لەوەی سبەی ئەفسوس و حەسرەت هەموولایەک داگرێت ئەمڕۆ رێگری بکرێت لە بەرانبەریدا.لە بیرمان نەچێت کە چوار ساڵی داهاتوو زۆر جیاوازە لە چوار ساڵی رابردوو. گەر وەریایی نەبێت تیایدا کارەساتی گەورەی لەبەرە!

پێویستە هەموو لایەک، بە هەر ئایین و نەتەوە و ئاڕاستەیەکی سیاسی و فیکرییەوە، لە بەرانبەر ئەم مەترسییەدا، هاوڕا و هاودەنگ و هاوهەنگاو بن. لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن چالاک و لە مامەڵەکردنی لەگەڵ کێشە ناوخۆییەکان وریا و لە بەرەنگاربوونەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران  بێباک!