گەڵ سەردانەکانى پێشویدا هەیە ، هەروەک جاوازتریشە لە ئەجێنداى سەفەرى سەرکردە ئیراقییەکان بۆ ئەو وڵاتە .. ئەمجارە ئیدارەى کۆشکى سپى ، رۆشنتر و جددیتر لە جاران ، قسەى خۆى لە بارەى رەوشى ئێستاو چارەنوسی هەرێمى کوردستاندا دەکات ، چونکە لە چەند مانگى رابردودا ، ئاشکراتر لە پێوەندییەکانى ئەمریکا – کوردستان دواوە ، بە تایبەت دواى بەیاننامە فەرمییەکەى کۆشکى سپى و پێوەندییە تەلەفۆنییەکەى ئۆباماو بایدن ، لە گەڵ سەرۆک بارزانیدا ، لە راگەیاندنى راشکاوانەى ئەم زەمانەتانەدا ، دەرکەوت ئیدارەى ئۆباما ، بە روانگەیەکى واقیعبینانەتر و جیاواز لە رابردو ، دەنواڕێتە کوردستان و لە گەڵ سەرۆکى هەڵبژێردراوى کوردستان دانوستان دەکات .. ئەمانە ئاماژەیەکى رونن کە ئەمریکا لە بەرجەستەکردنى ئەو دیدە نوێیەدا ، لە سەنگى کوردستان ، بۆ یارمەتیدانى ئیراقییەکان ، چاکتر تێگەیشتوە ، بۆ شلکردنەوەى گرێى کێشە هەلپەسێردراوەکانى بەغدا – هەولێر، لە مەسەلەى کەرکوک و ماددەى 140 دا ، لە فایلى نەوت و گاز و پێشمەرگەشدا ، بە خوێندنەوەیەکى تازەو هاتنە مەیدانى هێز وەخۆ کەوتوە .
شکاندنى بەستەلەکى بێ دەنگى ، گۆڕانێکى گەورەو جەوهەرییە لە سیاسەتى ئەمریکا بەرامبەر کوردستانى ئیراق .. جدییەتى ئەمجارەى ئەمریکا لەوەدایە ، بەر لە دەسپێکردنى دانوستانى فەرمى بارزانى –ئۆباما لە روى عەمەلییەوە ، هەنگاوى ناوە و زەمینەى لێکتێگەیشتنەکەى خۆشکردوە ، بە تایبەت بڵاوکردنەوەى هێزى هاوبەشى ، مارینز – عەسکەر – پێشمەرگە ،لە جێ ناکۆکى لەسەرەکانى پێوەست بە ماددەى دەستورى 140 .. بۆیە ئەو دیدە واقیعى نییە ، بەڵێنەکانى ئەمجارەو هەڵوێستى کۆشکى سپى ، تەنها بەزەماناتى زارەکى و بەفرى بەهار لە قەڵەم بدات ، مەسەلەکە لە بۆچونە کلاسیکییە سواوەکە دەرچوە ، بە هەر جۆرە پێوەندییەکى کوردستانى – ئەمریکى ، بڵێین : گوشار ! نە ئەمریکا پێویستى بە گوشار هەیە ، نە سەرکردایەتى سیاسیى کوردستانیش گوشار لە چ لایەنێک قەبوڵ دەکات .. ئەگەر ئەمریکا زمانى گوشارو هەڕەشە بەکار بێنێ ، دژى ئەو هێزە ئیراقییانە بەکارى دێنێ ، لە بەغدا ، ئەجێنداى دەرەکى بۆ ئاڵۆزى وڵاتەکە جێبەجێ دەکەن ، نە بۆ سەرکردایەتى کوردستان ، دەزانێ کوردستان تەنها رێگەى گفتوگۆ و دانوستان قەبوڵ دەکات و دەمێکە رێگاکانى دیکەی رەتکردۆتەوە.لەو فایلە گرنگانەى لە نێوان بارزانى و ئۆبامادا ، جێ بایەخ دەبن ، کشاندنەوەى لەشکرى ئەمریکا وئایندەى ئیراق و کوردستان دەبێت ، بە تاکید ئیدارەى کۆشکى راوێژ بە بارزانى دەکات ، داخۆ ئۆباما ، چۆن دەتوانێ ئیراقێکى ئارام جێ بێڵێ و بەڵێنەکانى خۆیشى بۆ ئەمرییکاییەکان جێ بەجێ بکات ، بێگومان لە هەڵوێستى ئەم چەند مانگەى ئەمریکادا ، جۆرێک لە هاوڕایى ، لە گەڵ سەرۆکى کوردستاندا بەدى دەکرێت ، بەوەى ئەمریکا پێویستە بکشێتەوە ، بەڵام ناتوانێ بێ لە بەرچاوگرتنى واقیعیەتى سەر عەرزى ئیراق ، یەک هەنگاویش بکشێتەوە ، چونکە گەورەترین کێشەو ئاڵۆزبونى رەوشى ئیراق ، جێبەجێنەکردنى ماددەى 140 و یەکلاکەرەوەى کێشەى کەرکوکە و ئاساییبونەوەى پێوەندى بەغدا – هەولێرە ، ئەگەر وا نەبێ ، ئیدارەى ئۆباما ، نە دەتوانێ بەڵێنەکانى خۆى بەرامبەر متمانەدانى ئەمریکاییەکان بۆ سەرۆک کۆمار جێبەجێ بکات ، نە دەشتوانێ ماڵێکى ئارام بۆ ئیراقییەکان بە جێ بێڵێ .