شه‌ڕی ئاوباریكدا ڕووبه‌ڕووی هێزێكی زۆر زیاتر و زه‌به‌لاح بووه‌وه، خاڵی ناكۆكی نێوان كوردی خاوه‌نی و عه‌ره‌بی عیراقی له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك وه‌ك خۆیه‌تی، ئێستا دوای (7) ساڵ له ڕووخانی په‌یكه‌ره زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی سه‌دام حسێن و دڕاندنی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می هه‌موو كتێبه‌كانی خوێندن به‌هۆی بوونی وێنه‌ی دیكتاتۆره‌وه پرسی كه‌ركوك جوڵه‌یه‌كی وای نه‌كردووه كه مرۆڤ بتوانێ بڵێ ته‌واوی ته‌واو مهزهنهكهی بیكه‌ر هاملتۆن له به به‌رمیله بارودكردنی كه‌ركوكدا به‌تاڵ بووه‌وه، به‌عس هه‌موو بڕیاره‌كانی له كه‌ركوكدا وه‌ك خۆی ماوه، هه‌ندێ جار به زیادیشه‌وه بڕیاره‌كانی كاریان پێده‌كرێت، نموونه‌ی ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، ئه‌م پرسه چێده‌چێت له نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كورد و عه‌ره‌بدا به ئاقاری گرێ كوێره‌دا بڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌غدا نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك تائێستا له دایك نه‌بووه، بۆیه ده‌ڵێم له دایك نه‌بووه تا به‌یه‌كجاری ڕه‌شبینیانه نه‌ڕوانینه سبه‌ی، ده‌شێ له دایك بێت، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه باشه كه ته‌واوی بڕیاره‌كانی به‌عس به‌تایبه‌ت له كه‌ركوك كاری پێده‌كرێت ئیدی ئه‌م شه‌ڕه چییه به به‌عسییه‌كانی ده‌فرۆشن كه نابێ بگه‌ڕێنه‌وه نێو پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌مه له كاتێكدا به‌شێكیان له ساڵی 1991ه‌وه له كوردستان له‌نێو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ته‌راتێن ده‌كه‌ن، نه‌گێڕانه‌وه‌ی زه‌وی و زاری خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك ڕۆژ به ڕۆژ بارودۆخی كه‌ركوك به ئاراسته‌یه‌كی ترسناكدا ده‌بات، به ئاراسته‌یه‌كدا كه ئیتر چاره‌سه‌ركردنی ماندووبوونێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری بوێت.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی ماده‌ی 140دا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌دا كه بۆ ئه‌و ماده‌یه ته‌رخان ده‌كرێت، دابینكردنی بودجه‌یه‌كی قه‌به‌یه، بودجه‌یه‌ك كه بتوانێت برینه‌كانی زیاتر له (80) ساڵی جه‌سته‌ی ئه‌و شاره چاره‌سه‌ر بكات، بودجه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، گێڕانه‌وه‌ی ژیان بۆیان، به شاركردنهوهی كه‌ركوك، چاره‌سه‌ركردنی كێشه له مێژینه‌كان، دیاره هه‌ر به‌مه ده‌توانین كهركوكێكی جیاواز نیشان بده‌ین، كه‌ركوكێك كه له دواجاردا ته‌نها هۆیه‌كه بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكی عیراق، واته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، به سڕینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب، گێڕانه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی و تا دوایی، ده‌بێته‌هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی ئه‌و خاكه‌ی كه به زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاته‌كه‌ی چه‌رچڵ به یه‌كه‌وه گرێدراوه، دیموكراتیه‌تی عیراق به‌نده به كه‌ركوكه‌وه، كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه، توانیوته دیموكراتیه‌ت بۆ عیراق بێنی، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌س نییه له‌و دنیایه‌دا له مافی ڕه‌وای خۆی چاوپۆشی بكات.
كه باسی دادگای گوێزه‌ره‌وه، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاكاری لیژنه‌ی به‌دواداچوونی ڕاستییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كرێت، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌درێت كه دیاره زۆرن ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش بازرگانه‌كانی جه‌نگن، كه‌ركوكییه‌كان ده‌بێ به وریاییه‌وه هه‌موو نیازه‌كانی پشت په‌رده‌ش بخوێننه‌وه، ئایا به‌ڕاستی هه‌ر كه‌سێك كه دێت ڕێوشوێن بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك داده‌نێت نیازی پاكه؟ یان له پشت ئه‌و كاره‌شه‌وه ئامانجی دیكه هه‌یه.ئێستا ئیتر له‌نێو ساڵێكی دیكه‌داین، ساڵێك كه پڕه له گۆڕانكاری و پێشهاتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو!.