شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دهژینو ئه‌وه‌نده‌ی له‌عیراق به‌و ناوه ناسراون له‌خودی شوێنی سه‌ره‌كی خۆیان به‌و ناوه ناونابرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كوردێكی زۆر هه‌ر لهبادینیو ههولێریو سلێمانیی‌و گهرمیانیو كه‌ركوكی له‌به‌غدا نیشته‌جێن، به‌ڵام هه‌ركه ناوی كورد له‌به‌غدا دێت یه‌كسه‌ر ناوی كوردی فه‌یلی دێته زه‌ینمان..
ئایا ئه‌م به‌شه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له‌وێ بون یان له‌شوێنێكی دیكه‌وه هاتونه‌ته ئه‌م شوێنانه‌و له‌وێ نیشته‌جێبون؟ حه‌شیمه‌تی كوردی فه‌یلی چه‌نده‌و بۆچی ئه‌وه‌نده ناوبانگیان ده‌ركردوه؟ ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی دیكه‌وه هاتون ئه‌و شوێنه كوێیه لێوه‌ی هاتونو هۆكاری هاتنیان چی بوه؟ بۆچی كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ده‌سه‌ڵاتداران؟ بۆچی ئه‌م به‌شه له‌كورد بوه‌ته جێی سه‌رنجی داگیركه‌ران‌و ده‌یانه‌وێت له‌كورد دایبڕنو به‌رگێكی ساخته‌و درۆ لهبهریانكهن؟ ئه‌وانه چ قازانجێك ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كوردی فه‌یلی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بناسرێت؟ هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی كوردی فه‌یلی به‌رانبه‌ر به‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی چی بوه‌و چی ده‌بێت؟ ئه‌ركی كورد له‌كوردستان به‌رانبه‌ر به‌كوردی فه‌یلی چییه ؟ هه‌ر وه‌ها ئه‌ركی كوردی فه‌یلی به‌رانبه‌ر به‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی چییه؟ ئایا كۆمه‌ڵی كوردی‌و سه‌ركردایه‌تی كورد له كوردستان توانیویه‌تی ئه‌و پیلانانه‌ی كه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان داڕژراوه بناسن‌و به‌پێی پلانێكی دروست كار بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان بكه‌ن؟
ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری دیكه‌ش بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت خودی كورد به‌بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌و پێویستیان بهرونكردنهوهو لێكدانه‌وه‌ی زیاتر له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنی كوردییه‌وه هه‌یه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر له‌نوسه‌رانی كورد هه‌ر كوردێك به‌شێوه‌زاری كوردی خوارین قسه بكات بهلوڕ ده‌یناسن، به‌ڵام به‌شێكی زۆری كوردی فه‌یلی، كهڵهوڕو له‌ك خۆیان بهلوڕ نازانن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه كه به‌هه‌ڵه له‌لایه‌ن كوردی عیراقه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه كێشه‌یان هه‌یه‌و به‌رده‌وام لهنوسراوهكانیاندا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ناوی لوڕ له‌سه‌ریان نه‌مێنێت. چونكه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌ئێران به‌ناوی لوڕ ناسراون هێشتا نه‌یانتوانیوه پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه كه سه‌ر به‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن؟ ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆن یان سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد یاكو فارسن؟ به‌ڵام فه‌یلی و كهڵهوڕو له‌ك خۆیان به‌كورد دهزاننو له‌م باره‌یه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه. بۆیه ده‌بێت نوسه‌رانی كورد، ئه‌وه بزانن راسته ئێمه هه‌مومان كوردین‌و لوڕیش به‌كورد ده‌زانین به‌ڵام "كهڵهوڕو فه‌یلی و له‌ك" له‌گه‌ڵ لوڕ جیاوازن‌و لوڕ نین.
سه‌باره‌ت به‌كوردی فه‌یلیش پێویسته بوترێت هه‌ر كوردێك كه شیعه بێت ئه‌وا سه‌دا له‌سه‌د كوردی فه‌یلی نییه، له‌وانه‌یه كوردی شیعه بێت، به‌ڵام كه‌ڵهوڕ یان له‌ك یان زه‌نگنه بێت.
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئاماژه‌مان پێكرد شوێنی نیشته‌جێبونی كوردی فه‌یلی چه‌ند شارێكی پارێزگای ئیلام‌و شاره‌كانی پارێزگای دیاله‌و به‌سره‌یه كه له‌زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژویی به‌ناوی پشتكۆ ناوی هاتوه. ئه‌م ناوچه‌یه به‌هۆی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ عیراقی عهرهبو به‌غدا به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدا بون له‌گه‌ڵ ناوچه عهرهبنشینهكانو شاری به‌غدا. ئه‌م به‌شه له‌كوردستان هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری حهسنهویهكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداری حاكمه لوڕه‌كان بوه تاكۆتایی ده‌سه‌ڵاتداری والییه‌كانی فه‌یلی له‌ساڵی 1928.
بۆچی پێیانده‌وترێت فه‌یلی؟ له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی زنجیره‌ی ئهتابهكانی لوڕی بچوك له‌لایه‌ن شوجاعه‌دین خورشید له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌می زایین، ناوچه‌ی پشتكۆ به‌شێك بو له‌ده‌سه‌ڵاتداری لوڕی بچوك. ئهتابهكهكانی لوڕی بچوك زیاتر له‌چوار سه‌ده لهپشتكۆو پێشكۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بون‌و به‌رانبه‌ر به‌په‌لاماری مهغوڵهكان، تهیموریهكانو حاكمه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه توانیان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بپارێزن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی سه‌فه‌ویه‌كان چونه ژێر فه‌رمانی ئه‌وانه‌وه‌و تاكو ساڵی 1597 حوكمڕانیی پشتكۆو پێشكۆ بون.
شاهویردی خان، دوایین ئه‌تابه‌كی لوڕی بچوك، به‌فه‌رمانی شاعه‌باسی سه‌فه‌وی ده‌كوژرێت‌و به‌مجۆره سه‌فه‌ویه‌كان له‌ساڵی 1597 كۆتایی بهسلسلهی ئهتابهكهكانی لوڕی بچوك دههێننو حوسه‌ین خانی فه‌یلی ده‌گه‌یه‌نن بهدهسهڵاتو نازناوی والی پێده‌به‌خشن. ناوی فه‌یلی-ش بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حوسه‌ین خان هاتوه. له‌و ساته‌وه والییهكان ده‌بن به‌حاكمی ناوچه‌كه‌و له‌سه‌رده‌می شا عه‌باسی سه‌فه‌وی تاپاشایهتی ئاغا محه‌مه‌دخانی قاجار ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌رتاسه‌ری پشتكۆو پێشكۆ هه‌بو، تاكو ئه‌وه‌ی كه فه‌تح عه‌لی خانی قاجار، پێشكۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی والییه‌كانی لوڕستان دهردههێنێو ته‌نیا پشتكۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی والییه‌كانی فه‌یلی لوڕستانو مانه‌وه‌ی ته‌نیا پشتكۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان، ناوی فه‌یلی كه نازناوی والییه‌كانی لوڕ بو بڕا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی كورد بون نه‌ك لوڕ.