2010-10-22 06:59:25

سیاسییه‌كان كه‌ به‌مه‌ش بێمتمانه‌یه‌كی زۆری دروستكردووه‌ له‌ كایه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ فره‌ مۆزاییكه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر قه‌یرانی سیاسی دروستكردووه‌.

به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌شت مانگه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ڕاستیه‌ زۆر به‌وردی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌یر و مه‌ترسیداریش سه‌ریهه‌ڵداوه‌ ئه‌ویش په‌نابردنی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عیراقه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و به‌ئاشكرا داوایان لێده‌كه‌ن ببنه‌ یاریزانێكی سه‌ره‌كی له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌وه‌نده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كه‌ن و داوای پێشنیاز و هاوكاری ده‌كه‌ن، نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ ناكه‌ن، به‌ ئاشكرا هه‌ندێك لایه‌ن ڕایانگه‌یاندووه‌ و بۆته‌ ئه‌جندای كاریان كه‌ عومقی ستراتیژی خۆیان له‌و وڵاتانه‌ ده‌بیننه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ سوننه‌ ده‌گیرێت.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ 60% دانیشتوانی عیراق شیعه‌یه‌ و هێز و پارته‌ دێرینه‌كانی شیعه‌ به‌هۆی مێژووی خه‌بات له‌كاتی ئۆپۆزسیۆندا و داڵده‌دانیان له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌، نه‌یارانیان به‌رده‌وام تاوانباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی تاران به‌ئاشكرا قورسایی هێز و كاریگه‌ریی خستۆته‌سه‌ر عیراق و به‌بێ ئێران ئه‌سته‌مه‌ دۆسیه‌ سیاسییه‌كان له‌ عیراقدا یه‌كلابكرێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌شی داوه‌ته‌ ده‌ست ئیران هێزه‌ شیعه‌كانه‌.

ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كان یه‌ك گوتار نین له‌ناو خۆشیاندا كێشه‌یان هه‌یه‌، بۆ نموونه‌، ماڵی شیعه‌ یه‌ك نییه‌ و دوورنییه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێر بچێت و لیستی ئه‌لعیراقیه‌ش ته‌نها به‌ناو لیسته‌ و هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی له‌ وڵاتێكه‌وه‌ لێدوانی دژ به‌ سیاسه‌ت و هێڵه‌ گشتییه‌كانی لیسته‌كه‌ی ده‌دات و له‌م ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌دا كه‌ بێ متمانه‌یی باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌كاندا، ته‌نها كورد وه‌ك یه‌ك تیم و سیاسه‌تێكی ئاشكرا كاریكردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ و گله‌ییه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ ڕاكێشانی هاتنی وڵاتانی دراوسێ و ئیقلمی به‌بیانووی جیاجیاوه‌ له‌سه‌ر كورد هه‌بێت.

هه‌موو لایه‌كیش چاوه‌ڕێی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كوردن بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی به‌وه‌ی بۆته‌ پارسه‌نگی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام كورد داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ له‌ ئیداره‌دان و نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق هه‌موو لایه‌نه‌كانی تیانه‌بێت ئه‌سته‌مه‌ داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێبكرێت و ئاسته‌نگی جیاجیای بۆ دروست ده‌كرێت نموونه‌ی دیاری ئه‌مه‌ش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ماده‌ی 110ی ده‌ستوور ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ده‌سه‌ڵاتی حه‌سری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عیراقه‌، به‌ڵام به‌فشار و گوشاره‌كانی ئه‌لعیراقیه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای موسڵ دواخرا، ئه‌مه‌ زه‌نگێگه‌ بۆ داهاتوو، چونكه‌ سنووری ماده‌ی 140 و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌لعیراقیه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن به‌ده‌یان ئاسته‌نگ و گرفت دروست ده‌كه‌ن و ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كوردیش بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی له‌ جێگای خۆیدایه‌.

xendan