بكات) له گفتوگۆیه‌كدا وتی 35 ساڵه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م جگه له زۆر بوونی كێشه و قه‌یران و ئاژاوه هیچ شتێكی ترم نه‌بینی، هیچ كێشه‌یه‌كیش به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌نگاوی نه‌ناوه. بێگومان ئه‌وه‌ی (سعود فیصل) مه‌به‌ستیه‌تی زیاتر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی جیهانی ئیسلامیه، ئه‌گه‌رنا وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌مێكه هێڵی ئه‌و كێشانه‌یان به‌زاندووه و چاره‌سه‌ریان كردووه، كه‌وا تائێستا له ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه یان تازه سه‌رهه‌ڵده‌دات. دیاره ئه‌م كێشانه‌ش زیاتر له نه‌بوونی زمانی گفتوگۆ و ئازادی و سیسته‌می دیموكراسی و عه‌قلیه‌تی توندڕه‌وانه و خۆسه‌پێنه. ئه‌گه‌رنا ده‌بێ چی وایكردبێ فه‌له‌ستینیه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ته‌واو نه‌كردووه كه‌چی بوونه‌ته چه‌ندین به‌ش و شه‌ڕی یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له عیراق ده‌گوزه‌رێ له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و له ئه‌وروپا نه‌بووه. له توركیا ده‌بێ ئازادی زمان و فه‌رهه‌نگ بۆ كورد چ مه‌ترسیه‌ك بێت بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك. سودان و حكومه‌ته‌كه‌ی چی بهدارفۆری و باشوورییه‌كان ده‌كات. پاكستان و ئه‌فغانستان و بیابانی ڕۆژئاوا و جه‌زائیر چه‌ندان وڵاتی تر گه‌ر بێت و به‌دوای ڕاستی و دروستی ته‌واوی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگه‌ڕێن ئه‌وه ئه‌وه‌نده قورس نییه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان نایانه‌وێ بگه‌ڕێن به‌دوای. بۆیه ئه‌وه‌ی بۆته هاتنه كایه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو كێشه و قه‌یرانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی هاوزه‌مان و دیموكراسیخوازه له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌گشتی و ئیسلامی به‌تایبه‌ت. هه‌روه‌ها ڕزگار نه‌بوونی میللهتهكانیشه له پاشماوه‌ی بیری ته‌سكی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌بڕینی ئه‌و هێڵانه بۆ دونیایه‌كی سه‌رده‌م و تازه بابه‌ت. دونیای پێشكه‌وتوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا له‌خه‌می پاراستنی سروشتی گۆی زه‌وی و گه‌ڕان به‌دوای نه‌هێنیه‌كانی بوونه‌وه‌ره ئه‌وه‌نده خه‌ریكی ئه‌و بابه‌تانه نییه كه‌وا ئێمه جاری واهه‌یه ده‌مانه‌وێ سه‌رنجیان به‌لای دا ڕابكێشین. یان وازیان لێبهێنین و نه‌چینه وڵاته‌كانیان و كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كه‌ین، ئه‌و بیروباوه‌ڕه وشكه‌ی كه‌وا خۆمان وابه‌سته‌ین بۆیان نه‌به‌ین، ئه‌وه ئه‌وان ئه‌وه‌نده بیر له كێشه‌كانی ئێمه ناكه‌نه‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی بۆته مایه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان و زۆر بوونی كێشه و ئاژاوه. هه‌مووی به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌می دیموكراسی و ئازادی بیروڕاو یه‌كتر قبوڵ نه‌كردنه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش وایكردووه كۆمه‌ڵگاكانمان كۆمه‌ڵی ناهوشیار ده‌رچن، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بیر له گۆڕانی بیروباوه‌ڕه كۆنه‌كان و قبوڵكردنی دونیای سه‌رده‌م نه‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان به ئاراسته‌ی دژ بیان جوڵێنن. ئێمه‌ی كوردیش له‌م چوارچێوه‌یه به‌ده‌ر نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌میشه چه‌وساوه بووین چه‌وسێنه‌ر نه‌بووین. بۆیه مه‌رج نییه له‌وان باشتر بووینایه. یان باشتربین.