2010-02-10 13:44:21

له‌ڕژێمی‌ به‌عس‌و منجه‌منجكردنی‌ به‌رانبه‌ر لیژنه‌ی‌ پشكنینی‌ چه‌كه‌ كۆكوژه‌كان، ئێستاش په‌رله‌مانتاره‌‌و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق بوو، كه‌ به‌پێی‌ هاوكێشه‌ی‌ تایفیی‌ ده‌مڕاستی‌ یاسایی‌ تایفه‌ی‌ سونه‌یه‌ له‌عێراق.

زافر نازم سه‌لمان ئه‌لعانی‌، خه‌ڵكی‌ شاری‌ به‌غدایه‌‌و به‌ر له‌ روخانی‌ رژێم وه‌ك مامۆستای‌ زانكۆ كاری ده‌كرد له‌به‌غدا، له‌ساڵی‌ 2005‌و له‌وكاته‌ی‌ به‌شێك له‌سونه‌كان بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنیان كرد، وه‌ك ئه‌مینداری‌ "گردبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراق"‌و پاڵێوراوێكی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق، هاته‌ ناو پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌‌و بووبه‌ په‌رله‌مانتار.

به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق كه‌ 44 كورسی‌ به‌ده‌ستهێنا له‌كۆی‌ 275 كورسی‌ په‌رله‌مان، له‌به‌هاری‌ پارساڵیشدا به‌هۆی‌ گۆڕانكارییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی‌ ناو شه‌قامی‌ سونه‌‌و به‌هۆی‌ تێكچو‌ونی‌ هاوسه‌نگیی‌ نێوان پێكهێنه‌ره‌كانیه‌وه‌ بێ سه‌رۆك مایه‌وه‌‌و ناچار فه‌رمو‌ویان كرد له‌زافر ئه‌لعانی، بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ سه‌رۆكیان، چونكه‌ حیزبی‌ ئیسلامی‌ كه‌ هێزێكی‌ كاریگه‌ری‌ نێو ئه‌م به‌ره‌یه‌ بوو، پۆسته‌كانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان، جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ بردبوو بۆخۆی‌‌و به‌مه‌ش مافی‌ سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ به‌ره‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستدا.

ئه‌لعانی‌ ئێستاش سڵ ناكاته‌وه‌‌و هیچ پێی‌ شه‌رم نییه‌ داكۆكیی‌ له‌ "چاكه‌كانی‌ رژێمی‌ پێشوو" بكات‌و به‌مدواییانه‌ له‌كه‌ناڵی‌ ئه‌لسۆمه‌رییه‌ كۆڵێك ستایشی‌ به‌عسی‌ كردبو‌و، به‌گومانیشه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان‌و قوربانییه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانی‌ ئه‌م رژێمه‌وه‌ دو‌وابوو. به‌ر له‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ گومانی‌ ئه‌وه‌یان له‌زافر ئه‌لعانی‌ ده‌كرد كه‌ یه‌كێك بووبێت له‌پیاوه‌كانی‌ ئه‌من‌و موخابه‌راتی‌ به‌عس، چونكه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌هاوكار‌و براده‌ره‌كانی‌ فازل مه‌شهه‌دانی‌ كه‌ به‌ناوبانگه‌ له‌سه‌ركوتكردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی‌ جارانی‌ عێراق، به‌ڵام خۆی‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئۆرگانی‌ به‌ده‌زگای‌ ئه‌منه‌وه‌ نه‌بووه‌‌و ته‌نانه‌ت له‌حیزبی‌ به‌عسیشدا به‌رپرس‌و گرنگ نه‌بو‌وه‌‌و جگه‌ له‌كاری‌ زانكۆیی‌ هیچی تری‌ له‌عێراقدا نه‌كردووه‌. ئه‌م لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ كه‌وتنه‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر زافر ئه‌لعانی‌، به‌ماڵپه‌ڕه‌ شیعه‌كانیان راگه‌یاند، كه‌ ئه‌لعانی‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كه‌ له‌ڕێكخستنی‌ نوێ‌و نهێنی‌ به‌عس‌و ئه‌ركی‌ به‌ره‌نگاربو‌ونه‌وه‌ی‌ ئیعلامییانه‌ی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ نوێی‌ عێراقی‌ پێ سپێردراوه‌. به‌ڵام كه‌س  به‌ده‌م هاواری‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌وه‌ نه‌ڕۆشت‌و تاكۆتاییهاتنی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئه‌لعانی‌ وه‌ك په‌رله‌مانتار‌و وه‌ك سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ ته‌وافوق مایه‌وه‌‌و هه‌رچی‌ خۆپیشاندانیش كرا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ لێی‌ بێهوده‌ ده‌رچون‌و ئێستاش ناوبراو به‌ته‌مایه‌ له‌سه‌ر لیستی‌ ئه‌لعێراقییه‌ی‌ عه‌لاوی‌ بێته‌وه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان.

ئه‌لعانی‌ كه‌سێكی‌ زۆر بێزراوه‌ لای‌ كورد‌و شیعه‌كان، كاتێكیش كه‌ دژی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆمار قسه‌ی‌ كرد، رایگه‌یاند "شایسته‌ نییه‌ ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار".

به‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ (ته‌وافوق) ته‌به‌ڕایان لێكرد‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ رایانگه‌یاند ئه‌وه‌ بۆچوونی خۆیه‌تی‌، كۆتاییهاتنی‌ راژه‌كه‌شیان وه‌ك سه‌رۆكی‌ به‌ره‌كه‌ راگه‌یاند. به‌مدواییانه‌ش كه‌ ناوی‌ خرایه‌ لیستی‌ دوورخراوه‌كانی‌ دادگه‌ری‌‌و لێپرسینه‌وه‌وه‌ خێرا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ئیمزاكرد كه‌ بێبه‌ریبوونی‌ خۆی‌ له‌به‌عس راده‌یه‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌عس‌و به‌مه‌ش رێگای‌ خۆشكرد بۆ سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ ناو په‌رله‌مان.

 

































ئاوێنه‌