2009-12-25 09:53:21
وا حه‌فتاو دو که‌س یارانی دین دار که‌وتونه داوی یه‌زیدی خوێن خوار
هه‌ر یه‌ک به جۆرێ ده‌ناڵێ به زار حوسه‌ین شه‌هید و عه‌باس بریندار
زه‌ینه‌ب و ئه‌کبه‌ر به ته‌نیا ماون له ده‌شتی به‌لا چاوه‌ڕێ ئاون
چاوه‌ڕێن عه‌باس ئاو بێنێ بۆیان په‌ر داخێ بخۆن بشکێ تینویان
سوپایانی په‌ست قه‌ومی به‌د فه‌رمان هه‌مو تیریان خست نێو ماڵی که‌وان
که‌مان دارانی یه‌زیدی گومڕا تیریان له ماڵی که‌وان کرد ره‌ها
دایان له عه‌باس دو باڵیان شکاند ئاوی مه‌شکه‌که‌ی عه‌باسیان رژاند
به‌و شکڵ و شێوه خۆیان کرده په‌ند به‌د ناون به‌د ناو تا هه‌زار و ئه‌ند
سه‌ر شۆڕ و ریسوان له هه‌ر دو دونیا نهفرینن نه‌فرین بۆ هه‌تا هه‌تا