2015-06-21 14:15:37

عه‌لى شمشێرى به‌رپرسى هۆبه‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ پارێزگاى كرماشان له‌ ر ۆژى جیهانى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى  ماده‌ هۆشبه‌ركان به‌  دانى به‌وه‌دا نا كه‌ كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ بكات كه‌ ده‌توانێ به‌ ته‌واوى دیارده‌ى بوونى ماده‌ى هۆشبه‌ر  بنبڕ  بكا ، چونكو مافیاێكى چالاك وداهێنه‌رى له‌ پشته‌ ! (زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ساڵه‌ واته‌  له‌ سه‌رده‌مى سۆمریه‌كانه‌وه‌  مامڵه‌ به‌ تریاك ده‌كرێ) ئه‌م مافیا به‌هێزه‌ به‌رده‌وام له‌ حاڵه‌تى هێرش و په‌لاماردایه‌و ئێمه‌ش ته‌نیا  به‌رگرى ده‌كه‌ین  !! نابراو زیاتر ده‌ڵێ كه‌ 7 ملیۆن كه‌س له‌ ئێراندا راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ گیرۆده‌ى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانن و له‌ هه‌ر هه‌شت سه‌عاتدا یه‌ك كه‌س ده‌بێته‌  قوربانى مادده‌ى هۆشبه‌رو  له‌ سێ ده‌یه‌ى رابردوودا 4 میلۆن كه‌س  په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه‌  گیراون
شیاوى سرنجه‌،   ته‌نیا  له‌ كرماشان به‌ گرتنى 6303 كه‌س و دۆزینه‌وه‌ى 1830 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌  چاو ساڵى رابردوودا  ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ رێژه‌ى 33% زیادى كردووه‌  و ئامارى  ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئالوده‌ن له‌ پارێزگاى كرماشان  50 تا 55 هه‌زار كه‌سه‌  كه‌ به‌شێكى به‌رچاویان هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى زانكۆن