2010-09-06 17:20:09

ھەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆک تاڵەبانی و ھەروا دیداری چاوەڕوانکراوی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لەکاتێکدایە کەتەنیا یەک ھەفتە ماوە بۆ راپرسییە سەرتاسەرییەکەی تورکیا لەسەر ھەموارکردنی چەند ماددەیەکی دەستووری ئەو وڵاتە.

ئەحمەد تورک و حزبەکەی کەبیست کورسیان لەپەرلەمانی تورکیادا ھەیەو بانگەشەیەکی خەست و خۆڵ دەکەن بۆ بایکۆتی راپرسییەکەو پێشووتریش سەبارەت بەستراتیژیی کرانەوەی دیموکراتی کەئەردۆگان خستوویەتییە ئەجێندای حکومەتەکەی کۆما جڤاکێن کوردستان و پارتی ئاشتی و دیموکراتی ئەو ستراتیژەی ئەردۆگان-یان قبووڵ نەبوو و پێیانوایە بەئامانجی چارەسەری کێشەی کورد نییە لەو وڵاتە ئەحمەد تورک کەسیاسەتەکانی خۆی و پارتی BDP لەگەڵ سیاسەتەکانی pkk جووتە، لەزۆربەی قۆناغە ھەستیارەکاندا سیاسەتی راوێژکردنی لەگەڵ سەرکردایەتیی ھەرێمی کوردستاندا پەیڕەوکردووە، ھەریەکە لەسەرۆک تاڵەبانی و سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆیان لەسیاسەتی کرانەوەی دیموکراسی حکومەتی AKP راگەیاندووەو بەئاشکراش ھانی کوردەکانی تورکیایان داوە تا دەرفەتی کرانەوەی دیموکراسی بقۆزنەوەو پشتیوانیشی لێبکەن، ھەرێمی کوردستان و تورکیا، کەپەیوەندیی باشی بازرگانی و ئابوورییان بەیەکەوە ھەیە، دوای سەردانی رەسمی چەند مانگ لەمەوبەری سەرۆکی ھەرێم بۆ تورکیا پەیوەندییە سیاسییەکانیشیان بەرەو پێشەوە بردووەو سەرکردایەتیی کوردستانی عیراقیش بەگرنگییەوە دەڕوانێتە پەرەسەندنی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ تورکیادا.

بێگومان ئەحمەد تورک ئیرادەی سەربەخۆی خۆیان ھەیەو رۆڵی سەرکردایەتیی کوردستانی عیراق سەبارەت بەمەسەلەی راپرسییەکەی تورکیا رۆڵی ئامۆژگاریکردن دەبێ بەئاقاری مامەڵەکردنێکی ئیجابییانە لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەردۆگان بەرامبەر بەمەسەلەی کورد، وەک چۆن رەنگە سەرکردایەتیی کوردستانی عیراق راشکاوانە ھانی ئەحمەد تورک و وەفدە ھاوڕێکەی بدەن تا رۆڵی خۆیان ببینن لەدەستپێ نەکردنەوەی شەڕ لەنێوان pkk و سوپای تورکیاو کارێک بکەن کەpkk ئاگربڕە کاتییەکەی چەند رۆژێکی تر کۆتایی پێدێت، درێژ بکاتەوە.