باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر پرۆسه سیاسییه‌كه‌دا و له‌م ماوه‌یه‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه جموجۆڵێكی به‌رفراوان له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی به‌عس و شۆڤێنیستانهوه له ئارادایه به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده و گه‌ڕاندنه‌وه و به‌شداریپێكردنی پاشماوه‌كانی به‌عس له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئه‌م پلانه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه لێده‌كرێت و مه‌به‌ستیانه ئه‌م حكومه‌ت و پێكهاته‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه نه‌هێڵرێت و جارێكی دیكه هزری شۆڤێنی جڵه‌وی حوكم بگرێته‌وه ده‌ست، له‌م باره‌یه‌وه پاشماوه‌كانی به‌عس له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراواندا خۆیان ڕێكخست تاكو پێگه‌یه‌كی به‌هێز له په‌رله‌مانی عیراقی ئاینده‌دا پێكبهێنن، ئه‌وه‌بوو ئه‌م به‌ره به‌رفراوانه چه‌ندین كاندیدی له‌خۆ گرتبوو تاكو به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی یاساكان ده‌بێت ناوی كاندیده‌كان به فلته‌ری ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ریدا تێپه‌ڕێت تاكو دۆسیه‌ی كاندیده‌كان ئاشكرا ببن و له‌وه دڵنیاببن كه ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی به‌عس نین، به‌ڵام وه‌كو ده‌ركه‌وت به‌شێكی زۆری كاندیده‌كان ئه‌ندامانی به‌رزی حزبی به‌عسی له‌ناوچوون و به گوێره‌ی یاساش ئه‌م ئه‌ندامه پایه‌به‌رزانه‌ی به‌عس نابێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بكه‌ن.
لێره‌وه پاشماوه‌كانی به‌عس و شۆڤێنیستان له نموونه‌ی ساڵح موتڵه‌گ و هاوڕێكانی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ئه‌م هه‌نگاوه یاساییه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری به ئاقارێكی تردا به‌رن قه‌یرانێكی سیاسی له‌نێو خۆی عیراقدا دروستده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه قه‌ده‌غه‌كردنی به‌عسییه‌كان له به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردندا تێكه‌ڵ به‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه ڕێگره له به‌شداریكردنی عه‌ره‌بی سوننه له هه‌ڵبژردندا، به‌مشێوه‌یه پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت ڕه‌هه‌ندێكی مه‌زهه‌بی بده‌ن به مه‌سه‌له‌كه و جیهانی عه‌ره‌بی له‌وه ئاگاداربكه‌نه‌وه كه عیراقی نوێ جێگای عه‌ره‌بی سوننه‌ی تێدا نابێته‌وه و ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی عیراق ده‌كات هزری عروبی نییه و دووره له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه، له‌م پێناوه‌شدا پاشماوه‌كانی به‌عس ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه كه عه‌ره‌بی شیعه جارێكی دیكه ده‌یه‌وێت عه‌ره‌بی سوننه په‌راوێزبخات، به‌ڵام لێره‌دا ده‌كرێت بپرسین ئایا بۆچی له زۆربه‌ی كاتدا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له زۆربه‌ی پێكهاته‌ی پارته عه‌ره‌بییه سوننییهكاندا پاشماوه‌كانی به‌عس كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ستڕۆشتووی ئه‌م پارتانهشن؟ عه‌ره‌بی سوننه نه‌یانتوانیوه خۆیان له گرێی به‌عس ڕزگاربكه‌ن، چونكه به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌عس ماوه‌ی زیاتر له سیوپێنج ساڵ عیراقی ده‌برد به‌ڕێوه، به‌مه‌ش هه‌لومه‌رج نه‌ڕه‌خسا كه بزووتنه‌وه‌ی فیكری له‌نێو عه‌ره‌بی سوننه‌دا دروستبێت و پارت و كه‌سایه‌تی ناوداریان تێدا هه‌ڵبكه‌وێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی شیعهنشیندا ناڕه‌زایی و پارتی ئۆپۆزسیۆن دروستبوون و له‌م پێناوه‌شدا سه‌رانی شیعه ئاواره‌ی وڵاتان بوون و چه‌ندین پارت و هێمای سیاسیان تێدا به‌ده‌ركه‌وت، بۆیه ئێستا كه عیراق پیاده‌ی ژیانی دیموكراتی ده‌كات له‌نێو عه‌ره‌بی سوننه‌دا هیچ جۆره پارتێكی ئه‌وتۆ دروستنه‌بووه كه بتوانێت به‌شداری ئه‌كتیڤی سیاسی بكات، به‌ڵكو له زۆربه‌ی كاتدا ئه‌وه‌ی هه‌ن بریتین له شۆڤێنیستان و پاشماوه‌كانی به‌عس و به‌ناو و فۆرمی جۆراوجۆره‌وه ده‌یانه‌وێت به‌شداری سیاسی بكه‌ن، به‌ڵام به‌هه‌مان هزر و ڕه‌فتاری به‌عسی جاران له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م پارت و گروپانه كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی حزبی به‌عسن كه به گوێره‌ی یاسا بۆ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری هه‌یه كاری سیاسیان لێ قه‌ده‌غه‌بكات.
ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێت جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی به‌عسه له عه‌ره‌بی سوننه و ده‌بێت ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه‌سانی وه‌كو ساڵح موتڵه‌گ ڕهدبكرێتهوه كه باس له په‌راوێزخستنی عه‌ره‌بی سوننه ده‌كات و ده‌یه‌وێت سوننه بكات به قه‌ڵغانێك تاكو خۆی هاوشێوه‌كانی بپارێزێت و وڵاتانی عه‌ره‌بی بهێنێته نێو مه‌سه‌له‌كه‌وه و ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت كه قه‌ده‌غه‌كردنیان له كاری سیاسی هۆكاره‌كه‌ی سوننه بوونیانه نه‌وه‌ك به‌عسیبوونیان، به‌مه‌ش پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌رگی مه‌زهه‌بییه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقدا بشێوێنن و له ڕێگه‌ی فشاری ده‌ره‌كییه‌وه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، چونكه له‌و ڕاستییه دڵنیان كه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هه‌رگیز و هه‌رگیز زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ناهێنن، چونكه شیعه زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عیراقن و سوننه ده‌یه‌وێت به فشاری سیاسی خۆی هاوتای شیعه بكات، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سوننه ڕوو به‌ڕووی گه‌لێك له‌مپه‌ڕ ده‌بێته‌وه له‌وانه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له شیعه و كورد بۆ ئه‌مجۆره پلان و ڕه‌فتارانه، هه‌روه‌ها نایاسایی ڕهفتارهكانه كه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی تیرۆر و كۆدهتاوه پێگه‌ی خۆیان له عیراقدا بههێزبكهنهوه و به به‌رده‌وامی دژایه‌تی ده‌ستوور ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی عیراق ده‌نگیان پێداوه و په‌سه‌ندیان كردووه، بۆیه ئه‌ركی سه‌رجه‌م هێز و پارت و گروپه دیموكراتخوازه‌كانه به‌گژ ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌دا بچنه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی هزری تۆتالیتاری بكرێته‌وه و ڕێگه نه‌درێت كه جارێكی دیكه عیراق بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خاڵی سفر، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌شمان له‌یادنه‌چێت كه مانه‌وه‌ی عیراق وه‌كو وڵاتێكی فیدڕاڵ په‌یوه‌سته به تۆكمه‌كردنی سیستمی فیدڕاڵییه‌وه و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی عیراقدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ده‌رده‌كه‌وێت پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه عیراقێكی به‌هێزی ناوه‌ند پێكبهێنرێت و باڵاده‌ستی و بڕیار به ته‌نها له ده‌ستی خۆیاندابێت به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه و عه‌ره‌بی شیعه و كورد چاره‌نووسیان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی نادیار ده‌ڕوات، بۆیه پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراق ناهه‌قیان نییه به جدی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی به‌عس بكه‌ن بۆ نێو كاری سیاسی.