ساڵی 1989 کاتێک (ئێریش هۆنیکه‌ر) ی سکرتێری حزبی شیوعی ده‌ستی له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات کێشایه‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا فرت و فێڵ له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا کراو هه‌ڵبژاردنه‌که سه‌ری نه‌گرت، سه‌ره‌نجام بارێکی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی ناهه‌موار له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که‌دا دروست بوو، به هه‌زران خه‌ڵک رژانه سه‌رجاده‌و شه‌قامه‌کان و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت شڵه‌ژان، خه‌ڵکی وڵاته‌که په‌نایان برده‌به‌ر ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا، حکومه‌تی رۆژئاواش به هه‌لێکی له‌باری زانی بۆئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژهه‌ڵات له بلۆکی سۆسیالیستی داببڕێنێت و تامه‌زرۆی یه‌کگرتنیان بداتێ، بۆیه سنوری خۆی بۆ واڵاکردن و هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵکی کرد بۆ سوککردنی باری قورسی سه‌رشانیان، باربۆی داراییکردن و به ملیۆنان مارکی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات کرد ، بودجه‌یه‌کی چاکی ته‌رخانکرد بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وولاته‌که ، ڕێگاوبانی مۆدێرن وکارگه‌و فابریکی گه‌وره‌ی بۆ دروستکردن ، بۆیه له دوای 28 ساڵ له دروستکردنیدا دیواری به‌رلینی نێوان هه‌ردولا له لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌کان خۆیانه‌وه ڕووخێندرا، له مانگی دێسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵ بۆیه‌که‌مین جار ( هێڵمۆت کۆڵ ) ی ڕاوێژکاری ئه‌وسا به‌سه‌ردانێک چوه به‌ری ڕۆژهه‌ڵات وله لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه به چه‌پڵه‌ڕێزان وهوتاف لێدانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا ، ئه‌مانه بونه هۆی خولقاندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ یه‌کگرتنی ههردوبهری ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا ، بۆیه کاتێک له ساڵی 1990له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵبژاردن کرایه‌وه ، ئه‌مجاره ڕێکخراوی هاوپه‌یمانی پارێزگاری مه‌سیحی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ست هێناو بردیه‌وه ، کاتێک حکومه‌ت وپهرلهمانیان ڕیکخسته‌وه ، دوای سێ مانگ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که له شاری ( بۆن )ی پایته‌ختی ئه‌وسای ڕۆژئاوا کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له نێوانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌کانی هه‌ردولاو به‌ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ک له ( ئه‌مریکاو فه‌ره‌نساو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت وبه‌ریتانیا ) سازکراو له پێشنیاری یه‌کگرتنی هه‌ردوو وڵات کۆڵدرایه‌وه ، له مانگی ئۆگۆستی هه‌مان ساڵدا ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و پێشنیاره‌ی قه‌بوڵ کرد که بچێته پاڵ به‌ری ڕۆژئاوا‌و ببن به یه‌ک ووڵات ، هه‌رزوو یه‌که‌مین هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ناو له په‌یمانی (وارسۆ) هاته‌ده‌رێ ، هه‌رئه‌و کاته‌ش ( هێڵمۆت کۆڵ )و( گۆرباتشۆف ) ی سه‌رۆکی ڕوسیا گه‌یشتنه ڕێککه‌وتنێک بۆ وه‌رگیرانی ئه‌ڵمانیای یه‌کگرتوو له ( په‌یمانی ناتۆ ) .
له 3 ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1990 پرۆسه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که ته‌واو بوو ، له نیوه‌شه‌ودا ئاڵای ئه‌ڵمانیا به هه‌رسێ ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوور‌و ئاڵتونیه‌وه له‌سه‌ر په‌رله‌مانی به‌رلین هه‌ڵدراو سرودی نیشتیمانی خوێندرا،ئهڵمهکان ڕژانه سه‌ر جاده‌کان و ملیۆنه‌ها که‌س له هه‌موو کونجێکی ئه‌م ووڵاته‌دا ئاهه‌نگی خۆشیان گێڕا ، بۆیه ئه‌م ڕۆژه کرا به ڕۆژێکی مێژوویی ووهرچهرخانێکی گه‌وره بۆ میلله‌تی ئه‌ڵمان ، 3 ی ئۆکتۆبه‌ر کرا به جه‌ژنی نیشتیمانی و پشووی فه‌رمی له سه‌راسه‌ری ووڵاتداو تا ئه‌مڕۆش به ڕۆژێکی پڕشنگداری ده‌زانن ،له‌دوای ئه‌و یه‌کگرتنه ئه‌ڵمانیای یه‌کگرتوو ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و گه‌وره‌یی وتۆکمه‌یی ده‌ڕوات، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی زۆر ستراتیژیه‌و ده‌که‌وێته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپاوه، له زۆر لایه‌نی ژیاندا جێی بایه‌خه‌و له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشدا جێی دیاری خۆی هه‌یه . ئه‌م ووڵاته دیموکراسیه له ساڵی 1949 له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و له‌دوای کۆتایی هاتنی حوکمی نازیه‌کان دروست بوه، ڕووبه‌ره‌که‌ی 357021 کیلۆمه‌تر دووجایه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 82.3 که‌سن له نێوانیاندا 42.2 ملیۆن ژن هه‌ن ،پایته‌خته‌که‌ی شاری (به‌رلین) هو 3.4 ملیۆن که‌سی تێدا ده‌ژی.
باری سیاسی
ئه‌ڵمانیا پێک هاتوه له 16 هه‌رێمی سه‌به‌خۆ که هه‌ریه‌کێکیان په‌رله‌مان وحکومه‌ت وده‌ستوری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه ،له نێوخۆشیاندائهنجومهنێکی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمه‌کان هه‌یه‌پێی ده‌ڵێن( بۆندسڕات )، حاڵی حازر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1995 دا حیزبی دیموکراتی مه‌سیحی سه‌رپه‌رشتی حکومه‌ت ده‌کات و له‌نێو په‌رله‌مان ( بۆندستاگ ) حیزبی دیموکراتی مه‌سیحی(CDU) و پارتی سۆسیال دیموکرات ( SPD ) و پارتی سه‌وز( Bunds 90 ) و پارتی دیموکراتی ئازاد‌و( FDP) حیزبی چه‌په‌کان کورسیان هه‌یه ، ژماره‌ی کورسیه‌کانی نێو په‌رله‌مان 614 کورسین ،سیسته‌می سیاسی ووڵات له سه‌ر بنچینه‌ی بنه‌ماکانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ وئازادیه‌کان دامه‌زراوه ، ووڵاتی یاسا‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه ، هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌چنه ژێر ڕکێفی ده‌ستوری گشتی ووڵاته‌که‌وه ، دادگای باڵای ده‌ستور دزگایه‌کی گه‌وره‌و زیندوه له ژیانی سیاسی ووڵاته‌که‌دا ، ئه‌و دادگایه ئه‌رکی پاراستنی ده‌ستورو سه‌روه‌ری یاسا‌و سهپاندنیهتی به‌سه‌ر هه‌موان وه‌کو یه‌ک ،سه‌رۆک شوێنێکی ڕه‌مزی به‌ڵام گه‌وره‌ی ههیهودهست له کاروباری سیاسی ووڵات وهنادات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی کاره‌کانی له ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆله‌کان ونوێنه‌رایه‌تی ووڵاته‌که‌ی خۆی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پارستنی ده‌ستور ده‌کات ، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران( ڕاوێژکار )له گه‌ڵ کابینه‌که‌یدا سیاسه‌تی ووڵاتهکهجێبهجێدهکات .
باری ئابوری
یه‌کێکه له ده‌وڵه‌ته هه‌ره گه‌وره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ڕوی داراییه‌وه ، به سێیه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهانیش ده‌ژمێردرێت ، کۆی داهاتی ساڵانه‌ی خۆی له 2300 ملیار یۆرۆ ده‌دات ،که بۆ هه‌ر که‌سێک ده‌کاته 27000 یۆرۆ له ساڵێکدا ، گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئابوری بریتین له ( فه‌ره‌نسا ، ئه‌مریکا ، به‌ریتانیا ، ئیتالیا ) ، ژێرخانی ئابوری ئه‌و ووڵاته جگه له کۆمپانیا جیهانیهکان له %70 شی بریتیه له کۆمپانیاو فابریکه گچکه‌کانی وه‌ک ( که‌رتی ئۆتۆمبێل ، ئامێر دروستکردن ، ئه‌لیکترۆنیات ، کیمیاویات ، میکانیک ، که‌لوپه‌لی پزیشکی ، هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ... هتد )، جگه له‌مه خاوه‌نی 500 کۆمپانیای زه‌به‌للاحه له هه‌موو ونیادا 2200 کۆمپانیای بیانیش له ووڵاته‌که‌دا کارده‌که‌ن له هه‌موویاندا نزیکه‌ی 3 ملیۆن ئه‌ڵمان کاریان تێدا ده‌که‌ن و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی بیانی تێیدا ده‌گاته 544 ملیار یۆرۆ ،
ژێرخانێکی ئابوری تۆکمه‌و به‌توانای هه‌یه ، درێژی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ده‌گاته 36000 کم و درێژی ڕێگاوبانه‌کانی 230000 کم ده‌بێ وتۆڕێکی په‌یوه‌ندی وتهلیفۆناتی زۆر گه‌وره‌و مۆدێرنیش هه‌یه.
که‌لتورو رۆشنبیری
به‌پێی ده‌ستوری وڵات رۆژنامه ئازادیه‌کی ره‌های هه‌یه‌و دادگای باڵاش ئه‌و پره‌نسیپانه له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کدا ده‌پارێزێت ، ڕۆژانه 350 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه به تیراژی 23 ملیۆن دانه ده‌رده‌چێت که 70% ی ئه‌ڵمانه‌کان خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کانن ،له ناودارترین ئه‌و ڕۆژنامانه ( زوددۆیچه ،فرانکفۆرته ئه‌لگماینه ، دی ڤێلت ، بیلد ) وته‌نها ڕۆژنامه‌ی بیلد ڕۆژانه نزیکه‌ی 4 ملیۆن دانه‌ی لێ چاپده‌کرێ ، گۆڤاره گرنگه‌کانیش ( دێر شپیگل ، شتێرن ، فۆکۆس )ن و ساڵانه‌ش 8000 کتێبی لێ چاپده‌کرێ ،زیاتر له 30 که‌ناڵی حکومی وئه‌هلی وده‌یان که‌ناڵی تری ڕادیۆیی ڕۆژانه له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا به‌رنامه‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن.
له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا 6000 مۆزه‌خانه و 400 ته‌خته‌ی شانۆ‌و 100 خانه‌ی ئۆپهراو 140 تیپی ئۆرکێستراو 1400 کتێبخانه‌ی گه‌وره‌و600 مۆزه‌خانه‌و 31 بنکه‌ی ڕۆشنبیری جیهانیشی تێدایه ، ساڵانه ده‌یان ڤیستیڤاڵی جیهانی لێ سازده‌درێ له‌وانه ( ڤیستیڤاڵی مۆسیقای ڕیتشارد ڤاگنه‌ر له بایرۆیت ، ڤیتیڤاڵی باخ له لایبزیک ، ڤیستیڤاڵی فلیمی جیهانی له به‌رلین ، ڤیستیڤاڵی شانۆله به‌رلین ).
باری نێوده‌وڵه‌تی
کۆماری ئه‌ڵمانیای یه‌کگرتو یه‌کێکه له داڕێژه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپاو سیاسه‌ته‌کانی ، له‌ساڵی 2007 یشه‌وه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و یه‌کێتیه‌ی وه‌رگرتوه و بڕێکی باشی بودجه‌ی ئه‌و یه‌کێتیه له‌ئه‌ستۆی ئه‌ودایه که ده‌کاته % 10 .
12 ڕێکخراوی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بنکه‌ی سه‌ره‌کیان له شاری ( بۆن ) هه‌یه بۆیه ئه‌و شاره نازناوی ( شاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ) ی هه‌ڵگرتوه ، ئه‌ندامی ڕێکخراوی ناتۆ‌و ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپی و بانکی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیه ، هه‌روه‌ها له ساڵی 1995 یشه‌وه ئه‌ندامی ڕێکخراوی بوژانه‌وه‌و هاوکاری ئابوری جیهانیه ، له 191 ووڵاتی جیهانیدا نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی هه‌یه‌و له کێشه ناوچه‌یی ونێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا ڕۆڵی گرنگ وکاریگه‌ر ده‌گێڕێ ، سوپایه‌کی به هێزو مۆدێرنی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له ووڵاتانی پڕ کێشه ئه‌رکی پاراستنی ئه‌من و ئاسایش وسه‌قامگیرکردنی ده‌که‌ن ،گه‌وره‌ترین هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان .
که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی یه‌کگرتنه‌که
- هێڵمۆت کۆڵ
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ( 1982- 1988 )له دوای شيڕی جیهانی دووه‌مدا به یه‌كێک له هه‌ره گرنگترین که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو هه‌موو ئه‌وروپا ده‌ژمێردرێت ، سه‌ری گه‌وره‌ی بیرۆکه‌ی یه‌کگرتنه‌که بوو بۆیه له نێوه‌نده سیاسیه‌کاندا نازناوی ( ڕاوێژکاری یه‌کگرتن ) یان داوه‌تێ ، له ساڵی 1930 له شاری( لودڤیگسهافن ) له‌دایک بوه ، دکتۆرای هه‌یه له مێژوو ، له ساڵی 1976 کراوه‌ته سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی مه‌سیحی تا ساڵی 1998 وئهوکاتهی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتیدا له به‌رامبه‌ر ( گیرهارد شرۆیده‌ر ) دۆڕاندی هه‌ر له‌و پله‌یه ماوه‌ته‌وه.
میخائیل گۆرباتشۆف
دواهه‌مین سه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو له‌دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 ئیمپراتۆریه‌تی سۆڤیه‌تی به‌رامبه‌ر ئۆردوگای ڕۆژئاوا به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هه‌ره‌سی هێنا، له ساڵی 1931 له هه‌رێمی ( ستاتربۆڵ ) له‌دایک بوه‌و به‌شی یاسای ته‌واو کردوه ، له 1985 بۆته ئه‌مینداری گشتی حیزبی شیوعی ڕوسی و له‌به‌ر ڕۆلی ئاشتیخوازانه‌ی له چاره‌کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو ئۆردوگادا له ساڵی 1990 خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرتوه .
- ئێریش هۆنیکه‌ر
رابه‌ری مێژوویی ئه‌ڵمانیای ڕۆژهاڵات تا مردنیشی هه‌ر داکۆکی له قایمکردنی دیواره‌کانی به‌رلین ده‌کردو پێی وابوو به‌و دیواره خۆیان ده‌پارێزن له ئیمپریالیسته‌کان ،له ساڵی 1912 له شارۆچکه‌ی ( نوین ) له‌دایک بوه‌و تا ساڵی 1958 ئه‌ندامی کارای حیزبی شیوعی ڕۆژهاڵات بوه دواتر له 1976 بۆته سه‌رۆکی حیزبه‌که‌و له پێش یه‌کگرتنه‌وه‌که‌دا زوو ڕایکردوهو په‌نای بردۆته به‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت وداوای مافی په‌نابه‌رێتی کردوه له‌وێ داواکه‌ی ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌و به ناچاری هاتۆته‌وه ئه‌ڵمانیا له‌ویش له‌به‌ر کاره‌کانی له‌دژی یه‌کگرتنه‌وه بڕیاری زیندانی کردنی بۆ ده‌رچوه بۆیه دیسان ڕایکردۆته ( شیللی ) و تا له‌وێ له‌ساڵی 1994 مردوه .
- هانس دێتریش گینشد
سیاسه‌تمه‌دارێکی ئه‌ڵمانی کراوه‌و ئه‌ندامی حیزبی لیبرالی دیموکراتیه FDP له‌ساڵی 1927 له ( هاله ) له‌دایک بوه، به ئه‌ندازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌که داده‌نرێت چونکه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا له‌لایه‌ک وله‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وروپاش له‌لایه‌کی تری ده‌دا، له 1974 تا 1992 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو ماوه‌یه‌کی زۆریش سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی ده‌کرد .