2010-10-03 16:49:25

بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر چ په‌یوه‌ندیى نێوان تاك و گرووپه‌كان بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌م رێكخستنه‌ یاساو بڕیارى تایبه‌تمه‌ند پێویسته‌، سیاسه‌تى حوكمڕانیكردن له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌ لیبراڵیه‌تى به‌ سیسته‌مێكى دروستى حوكمڕانیكردن زانیوه‌و به‌ره‌و لیبراڵیه‌ت هه‌نگاوی ناوه‌، به‌و پێیه‌ى حزبه‌ فه‌رمانڕه‌واكان، پێكهێنه‌رانى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌لایه‌ك ده‌م له‌ ئازادى بازاڕ ده‌كوتن و به‌ سه‌دان كۆمپانیا خه‌ریكى وه‌به‌رهێنانن، ورده‌ ورده‌ش حكومه‌ت خه‌ریكه‌ ئه‌ركه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى به‌ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌سپێرێت.

فه‌رهه‌نگی باو له‌كوردستاندا

هه‌وڵى جیاكردنه‌وه‌ى حزب له‌ حكومه‌ت و ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌ بازاڕ، ئازادى تاكه‌ كه‌س و یه‌كسانى له‌نێوان نێرو مێدا وه‌ك فه‌رهه‌نگى خوازراوى پارته‌ سیاسییه‌ پێكهێنه‌ره‌كانى حكومه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا خۆى بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى زیاتر ئاماده‌ ده‌كات و ئه‌م پرسه‌ش وێردى سه‌ر زارى پیاوانى سیاسى و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانى ناو كایه‌ى سیاسى و رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانى حزب و حكومه‌تن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌رله‌مان له‌لایه‌ك به‌و یاساو بڕیارانه‌دا ده‌چێته‌وه‌ كه‌ هى ده‌وڵه‌تێكى شمولى و به‌ كردار تۆتالیتار، به‌ پێناسه‌ نیمچه‌ سۆسیالیست بوون كه‌ پتر له‌ سێ ده‌یه‌ حوكمى عیراقى كردبوو. خه‌ڵكیش به‌ گشتیى به‌و فه‌رهه‌نگه‌ نادیموكراتییه‌ راهاتوون چ له‌په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان چ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى ترى به‌ڕێوه‌بردن.

بۆیه‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ى زۆرینه‌ خووى پێوه‌ گرتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ نوێیه‌دا كه‌ پێویسته‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێبه‌جێبكرێت ناگونجێت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕینى ده‌قه‌ یاساییه‌ كۆنه‌كاندا رووبه‌ڕووى فه‌رهه‌نگێكى نافه‌رمى عورفى ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هه‌روا به‌ ئاسانى وه‌لا ناخرێت.

ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ باوه‌ى له‌م كوردستانه‌دا ره‌فتارى تاكه‌كان ئاراسته‌ ده‌كات به‌ رێژه‌ى زۆر له‌گه‌ڵ  خواسته‌ سیاسییه‌ فه‌رمیه‌كه‌دا نایه‌ته‌وه‌، كاتێك ده‌وڵه‌ت به‌ پێى ئه‌و پێناسه‌یه‌ى بۆ خۆى هه‌ڵى گرتووه‌ بیه‌وێت فه‌رهه‌نگێكى فه‌رمى بخاته‌ بوارى گشتاندنه‌وه‌، بێگومان ده‌بێت پشت به‌ داموو ده‌زگا ته‌نفیزیه‌كان ببه‌ستێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌ كه‌ هێشتا گرووپ و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ راده‌یه‌كى زۆر له‌سه‌رى رانه‌هاتوون و پێى نامۆن.

 

جێبه‌جێكردنی فه‌رهه‌نگی ره‌سمی

له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌رى ناڕه‌زایی و سه‌رپێچیكردن زۆر زۆر ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت وه‌ك ده‌سه‌لاتى ته‌نفیزى پشت به‌هێزو ده‌زگاى سه‌پێنه‌ر نه‌به‌ستێت و سزاى سه‌رپێچى كاران نه‌دات، ئه‌وا ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌ كه‌ له‌ رێى یاساو رێنماییه‌وه‌ دێته‌ ناو كایه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌روا به‌ خێرایى جێبه‌جێناكرێت.

بۆیه‌ ناكرێت حكومه‌تیش له‌ هه‌وڵى یه‌كه‌میدا پشت به‌هێزى سه‌پێنه‌ر ببه‌ستێت كه‌ده‌زگاكانى ئاسایش و پۆلیسن و سزاى سه‌رپێچى كارانیان پێبدات، چونكه‌ سزادان و سه‌پاندن له‌دۆخێكى وادا كه‌شوهه‌واى دیموكراسى ده‌شێوێنێت. بۆئه‌وه‌ى ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ فه‌رمیه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ هێزێكى تر هه‌یه‌ پێویسته‌ خۆى به‌م كاره‌ هه‌ستێت، بۆ بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌ بێته‌ مه‌یدان تا خه‌ڵكى په‌یڕه‌ویی له‌و یاساو رێنماییه‌ تازانه‌ بكات.

ئه‌و هێزه‌ش رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نین. واته‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانن كه‌ هۆشیارى زیاتر بلاوده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ بلاوكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگه‌ فه‌رمییه‌ نوێكه‌. كه‌ له‌ یاساو بڕیارى نوێدا خۆى ده‌بینێته‌وه‌.

له‌هه‌رێمى كوردستاندا ئه‌زموونى حوكمڕانى له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ ئه‌زموونێكى دیموكراسى و لیبراڵ خۆى پێناسه‌ ده‌كات، پێویسته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى ئه‌و پێناسه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبێنێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى پره‌نسیپه‌كانى ئه‌و شێوه‌ حوكمڕانییه‌ به‌ كردار په‌یڕه‌وى لێبكات، له‌ كابینه‌ى شه‌شه‌مدا یه‌كێك له‌ بڕیاره‌ هه‌ره‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ بوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مینحه‌و هاوكارى رێكخراوه‌ سیاسى و ناحكومییه‌كان ده‌ریكرد. كه‌ ده‌ره‌نجامى ئه‌و بڕیاره‌ پشتیوانى ژماره‌یه‌ك رێكخراوو ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك رێكخراویشى لێكه‌وته‌وه‌.

سروشتى په‌یوه‌ندیى رێكخراوه‌كان و ده‌وڵه‌ت

له‌كاتێكدا كه‌ به‌ پێوه‌رو پره‌نسیپى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیموكرات و لیبراڵ له‌ سروشتى په‌یوه‌ندیى رێكخراوه‌كان و  ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوانین. تێده‌گه‌ین له‌ سالانى رابردوودا كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى یان راستر وایه‌ بڵێم رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان به‌شێكى زۆریان به‌جۆرێك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا هه‌بووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ رێكخراوى حكومى بووبن، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌كه‌دار كردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ده‌ره‌نجامدا ئه‌و رێكخراوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى مالى له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا نه‌بووبێت وه‌ك رێكخراوى به‌رهه‌ڵستكار له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌، له‌كاتێكدا رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان نه‌ رێكخراوى حكومین نه‌ به‌رهه‌ڵستكارن، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌رجومه‌ى زمانى زبرو جه‌برى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ زمانى ئیختیار.  له‌و سه‌ریشه‌وه‌ ده‌بنه‌ زمان و ده‌بنه‌ ده‌نگى هه‌زاران زمانى بێده‌نگ و ده‌یكه‌نه‌ سه‌دایه‌ك كه‌ به‌ گوێى هه‌موو كه‌س بگات. ئه‌وان پردى به‌ستنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تن به‌ یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌سه‌لات و هێزى هه‌بێت رێكخراوه‌كان هه‌ژموونیان هه‌یه‌.

رێكخراوه‌كان باشترین ئامرازن

بۆیه‌ رێكخراوه‌كان له‌م قۆناغه‌دا یه‌كه‌مین و باشترین ئامرازن بۆ ئه‌وه‌ى سوود له‌ هه‌ژمونیان وه‌ربگرن چ بۆئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت یه‌ك به‌ یه‌كى یاساكانى به‌ پره‌نسیپه‌كانى دیموكراسیه‌ت و لیبراڵیه‌ت دابرێژێته‌وه‌ چ بۆئه‌وه‌ش وابكه‌ن یاساكان له‌كۆمه‌ڵدا به‌باشى بچنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و خه‌ڵك و گرووپه‌كان له‌و ره‌فتارانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاساو بڕیارانه‌دا ناگونجێت. له‌م قۆناغه‌دا به‌ تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ى حوكمى یاسا له‌ هه‌رێمى كوردستاندا سه‌روه‌ر بێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان یه‌كه‌م هێزبن كه‌ده‌وڵه‌ت پشتیان پێ ببه‌ستێت له‌ جێبه‌حێكردنى فه‌رهه‌نگى نوێ و فه‌رمى هاوچه‌رخدا. ئه‌وا باشتره‌ دڵخۆشبن به‌و یاساو بڕیاره‌ى كه‌ مینحه‌یان لێده‌بڕێت و به‌ پرۆژه‌ مامه‌ڵه‌یان  له‌گه‌ڵ بكرێت. له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیموكرات و لیبراڵدا رێكخراوه‌كان یه‌كه‌مین هێزن پشتیان پێببه‌سترێت كه‌ وابكه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا یاساو رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ى یاسا حوكم بكات، پۆلیس و ده‌زگاكانى ئاسایشیش دواهه‌مین هێز. گه‌ر رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به‌م دیده‌وه‌ سه‌یرى بارودۆخه‌كه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وا خۆیان ده‌بنه‌ هۆكارى له‌كه‌داركردنى چه‌مكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى.