ڕاسته‌وخۆ، هه‌ندێكمان هه‌ستی پی ده‌كه‌ین و مامه‌ڵه‌و كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، هه‌ندێكیشمان بێئاگایانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین و به‌شێكین لێی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نا ڕاسته‌وخۆ، واته دوور له ویست و ئاره‌زوو ڕه‌زامه‌ندی خۆمان. هه‌ندێمان لێزان و شاره‌زاو قاڵی سیاسه‌تین و بۆته به‌شێكی زیندووی به‌رده‌وامی ژیانی ڕۆژانه‌مان، به ڕاده‌یه‌ك كه ژیانیشمانی پێوه به‌نده‌و به‌رده‌وام له مامه‌ڵه‌و شرۆڤه‌و بیركردنهوهداین، هه‌ندێكی تریش هه‌ن خۆیان ههڵقورتانۆته ناو سیاسه‌ت و بی ئه‌زموون و بی شاره‌زایی و بی لێزانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تریش بی ئاگایه‌نه و دوور له ویستی خۆیان به‌شێكی زیندووی سیاسه‌تن. سیاسه‌ت كۆمه‌ڵێك ڕه‌هه‌ند و چه‌مك له خۆده‌گرێت كه قاڵبوون تێیدا پێویستی به سه‌بر و پێشبینیكردی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گریمانه‌كان و شاره‌زایی به‌رده‌وام و ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندوو مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه. لای هه‌ندێكیش سیاسه‌ت حه‌زێكه بۆ خۆ ده‌رخستن و خۆ بردنه پێشه‌وه‌و خۆ فه‌رز كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكی تردا، هه‌ندێكی تریش لایان وایه سیاسه‌ت چێژێكی كاتی هه‌یه بۆ مه‌به‌ستێك پێویسته. له‌م میانه‌یه‌دا هه‌ندێك ده‌ڵێن كورد هیچی نه‌كردووه، كورد سیاسه‌ت نازانی، كورد ستراتیژیه‌تی نییه، كورد بی سه‌لیقه‌یه، كورد بێڕۆڵه، كورد نه‌زانه، كورد... تد. ئه‌م تۆمه‌تانه‌ش ده‌خرێنه پاڵ نوخبه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كه سه‌رجه‌م نه‌خوازراوه‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه‌و، هه‌رچی ده‌ستكه‌وت و سهركهوتنیشه له خۆیه‌وه هاتووه! لێره‌دا كاتی هاتووه كه ئیتر نوخبه‌ی سیاسی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌رچاوروونی بده‌ن به خه‌ڵك و له ده‌ستكه‌وته‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌و له شكسته‌كانیش ڕوونكردنه‌وه‌یان هه‌بێت به شێوازێكی شیكاری تا هه‌موو لایه‌ك تێبگات و بی ڕێزی و بی ڕۆڵی نه‌خرێته پاڵ سیاسه‌توانانی كورد، نوخبه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان پێویسته ڕوونتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا گفتوگۆ بكه‌ن و شیكردنه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ هه‌ر پرسێك كه دێته مه‌یدانه‌وه، تا خه‌ڵكانێكی تر به جۆرێكی تروو به شێوازێكی تر لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كه‌ن و له بایه‌خی كار و ئه‌ركه‌كان كه‌م نه‌كه‌نه‌وه، پێویسته ڕاستی كاری سیاسیش باس بكرێت كه دنیایه‌كی هه‌ورازوو لێژه‌و ئه‌گه‌ری هه‌موو پێشهاتێكی هه‌یه، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه و ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت له مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌دا نه‌ك سیاسه‌ت بۆ خۆی! زۆرێك ده‌ڵێن كورد ستراتیژیه‌تی نییه له مامه‌ڵه‌ی سیاسی و بڕیاری سیاسی و گۆڕانكاری سیاسی‌دا؟به‌ڵام من ده‌پرسم ئه‌ی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت سێوێكن له‌سه‌ر مێزێك دانرابن و هه‌موو كه‌س كه به‌لایا تێپه‌ڕی بیبینێت؟ئه‌ی ئه‌مه‌ی كورد ده‌یكات چی یه له كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهاندا؟هاوسه‌نگی سیاسی و ئه‌منی له نێوان پارت و هێزو و قه‌واره سیاسێكانی كوردستاندا سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌زاران ناحه‌ز به كورد ستراتیژیه‌ت نییه؟یه‌ك ده‌نگی گه‌لی كورد به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر و بڕیاره‌كان ستراتیژیه‌ت نییه؟پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان و سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم و هاوڵاتیان ستراتیژیه‌ت نییه؟ئه‌ی شه‌ڕی بڕیار و یاسا له په‌رله‌مانی عێراقدا كه كورد به‌شێكی سه‌ره‌كییه تیایدا ستراتیژیه‌ت نییه؟هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به پیلانه‌كانی عێاق به‌رامبه‌ر به كورد ستراتیژیه‌ت نییه؟ئه‌ی هاوسه‌نگی وڵاتانی دراوسی به‌رامبه‌ر به كورد، ستراتیژیه‌تی كورد نه‌بێت كی خولقاندوویه‌تی ئایا له خۆیه‌وه درووست بووه؟ئه‌ی بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌فاره‌ت و قونسوڵگهریانه له هه‌رێمی كوردستاندا ستراتیژیه‌تی ڕاستی نوخبه‌ی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد نه‌بێت ئه‌ی چییه؟بانگهێشتی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به فه‌رمی و پێشوازی كردنی له ئاستی سه‌رۆك وڵات‌دا گه‌ر حیكمه‌تی سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی كوردستان نه‌بێت ئه‌ی چییه؟بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتۆكانی ئه‌مه‌ریكا نیشانه نییه بۆ دروستی ستراتیژیه‌تی كورد له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا؟سه‌ردانی ئه‌و هه‌موو سهرۆهك وه‌زیر و سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیر و شاندانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جیهانیه‌كان بۆ كوردستان گه‌ر ستراتیژیه‌تی كورد نه‌بێت ئه‌ی چییه؟ئه‌مانه‌و زۆرێكی تر له نموونه‌ی زیندوو كه ڕۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌یبینین و ئه‌یبیستین به‌شێكی ستراتیژیه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له ئاست پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و عێراقدا.ئایا گه‌ر ئه‌مانه ئه‌نجامی كار و ڕه‌فتاری سیاسی و ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان نه‌بن ئه‌ی چین؟ئه‌وانه‌شی كوێرانه ڕه‌خنه له ئه‌دای سیاسی كور ده‌گرن له كوردستان و عێراقدا با كه‌مێك وریابنهوهو تۆزێك عه‌قڵ بێننه‌وه به‌ر خۆیان با له جیاتی ئه‌و تۆمه‌تانه هاوكاری ڕه‌وتی سیاسی كوردستان بن تا سهركهوتوتربێت.