2010-04-14 18:22:01

پاشان داڕشتنی ده‌ستوورییه‌وه‌، توانیویه‌تی مۆدێلێكی پێشكه‌وتووی دیموكراسی پێشكه‌شی جیهان بكات، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر كاتێك سه‌رۆكێكی نوێ له‌ ئه‌مریكادا جڵه‌وی سه‌رۆكایه‌تی گرتبێته‌ ده‌ست، له‌ پێناو باشتركردن و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری سیاسی و سه‌ربازی له‌ سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی هێلێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكیه‌كان داڕشتووه‌ و كاری پێكردووه‌، له‌به‌ر پێویستی ئاگاداربوون له‌ ته‌واوی ڕووداو پێشهاته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌، ناكرێت خوێنه‌ری كورد بێئاگا بێت له‌ پێشخانه‌ سیاسیه‌كه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ ده‌گوزه‌رێت و ئه‌مریكا لێ به‌رپرسیاره‌، په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ڕابردووه‌ و لێره‌دا نموونه‌ی كاروباری چه‌ند سه‌رۆكێًكی ئه‌مریكا باس ده‌كه‌ین:

1. جیمس مۆرنۆ : پێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ و له‌سه‌ده‌ی 18 دا كاتێك ئابووری ئه‌مریكا خراپ ده‌بێت و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 له‌ پێناو گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بی.

ڕێبازی مۆنرۆ بریتیه‌ له‌ ( ئه‌مریكا نابێت ده‌ست وه‌ربداته‌ ناو كاروباری وڵاتانی دیكه‌ی جیهان وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ). به‌ڵام ئه‌م دیكترۆنه‌ی مۆنرۆ ته‌نیا ڕووكه‌ش بوو، چونكه‌ به‌ ناڕاسته‌خۆیی له‌ ژێر پاساوی هاوكاری خێرخوازی یارمه‌تی شۆڕشی یۆنانی داو له‌ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی جیابووه‌وه‌، هه‌روه‌ها شۆِرشی دوورگه‌ی كریت و بولغاریا، ڕێبازه‌كه‌ی مۆنرۆ پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو.

2. فرانكلین ڕۆزفێڵت : سی و دووهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، تاكه‌ سه‌رۆك بوو بۆ چوار جار له‌سه‌ر یه‌ك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رگرتووه‌ له‌ دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه‌، ڕێبازی مۆنرۆ كه‌وته‌ به‌رده‌م دوو ڕه‌خنه‌ و دواتر دوو تیۆر سه‌ریانهه‌ڵدا كه‌ بریتی بوون له‌ :

* به‌كارهێنانی هێز پاراستنی جیهان

* دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنای هێز

ڕۆزفێڵت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست نیازی خۆی بۆ به‌كارهێنانی هێز ده‌ربڕێت،كه‌چی له‌ ژێر پاساوی هێرشی نازیه‌كان بۆ ئه‌وروپا و باڵا ده‌ستی ئه‌مریكا، هێزی به‌كارهانی و به‌هۆی گوێنه‌دانی به‌ڕیتانیا و سۆڤیه‌تیشه‌وه‌ بیرۆكه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه‌ كه‌ ناوی ( پۆلیسی جیهانی ) بوو ڕه‌تكرایه‌وه‌.

3. هاری ترومان : سی و سێهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو سه‌ر به‌ دیموكراته‌كانه‌ و له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا ئه‌م ڕووداوانه‌ ڕوویاندا :

* شه‌ری كوبا

* دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل

* سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رتاكانی شه‌ڕی سارد

* دروستكردنی دیواری به‌رلین

* كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت

* به‌ستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وروپا به‌ ئه‌مریكاوه‌ و ڕێبه‌رایه‌تیكردنی ئه‌مریكا له‌ بۆچوونه‌كانی ئه‌وروپا

* سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهاندا به‌ ئاڕاسته‌ی :

ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئێَران

ئه‌وروپا بۆ توركیا و یۆنان

ئه‌وروپای ڕۆژئاوا بۆ دروستكردنی ڕێكخراوی ناتۆ

* كیمیا بارنكردنی هێرۆشیما و نازاكی

ڕێبازی ترومان بریتییه‌ له‌ ( وا ڕووسه‌كان هاتن ) له‌گه‌ڵ  ( بیرۆكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ).

.4 . ئیزنهاوه‌ر : سی و چواره‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، پشتگیری سیاسه‌ته‌كانی ترومانی ده‌كرد و ستراتیژیه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ :

* په‌یمانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دژ به‌ چین

* په‌یمانی به‌غدا به‌ هۆی نه‌وت و دژ به‌ ڕووسیا

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی لوبنان و ئه‌رده‌ن شكستی هێنا و میسڕو سوریاش به‌هۆی پشتگیری سۆڤیه‌ته‌وه‌ پشتیان له‌ ئه‌مریكا كرد.

ڕێبازی ئه‌م سه‌رۆكه‌ كاری ده‌كرد له‌سه‌ر ( هێرشی سه‌رتاسه‌ری به‌چه‌كی ئه‌تۆمی + چه‌نگی سنووردار واته‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوه‌ + وه‌ڵامی نه‌رم و به‌رگری هێواش كه‌ مه‌به‌ست لێی سه‌ره‌تا به‌كارهێنای چه‌كی ئه‌تۆمی و دواتریش  هێزی سه‌ربازی قۆناغ به‌ قۆناغ ).

5 . جۆن كه‌نه‌دی : سی و پێًنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو له‌ باڵی دیموكراته‌كان و له‌م قۆناغه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌دا ئه‌مریكا دووچاری كۆمه‌ڵێك ڕٍووداوی بووه‌وه‌ له‌وانه‌ش :

* ستراتیژی هێزی سه‌ربازی هێرشی سنووردار

* سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران ڤێتنام---- شكستی هێنا

* ئه‌ڵمانیا ( به‌رلین )--------- دوایی ڕاڕایی دۆڕا

* شۆڕشی كوبا-------------- ڕووسیا داوایكرد كه‌ ئه‌مریكا موشه‌كه‌كانی له‌ توركیا بكشێنێته‌وه‌، ئه‌میش لای خۆیه‌وه‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمه‌كانی له‌ كوبا ده‌كشێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش كه‌نه‌دی له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ باڵاكانی كۆشكی سپیه‌وه‌ دوای ڕازیبوونی به‌ ترسنۆك دانرا.

6 . جیمی كارته‌ر : سی و نۆهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو گرنگترین ڕووداوه‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا بریتی بوون له‌ :

* شكستی ئیسڕائیل له‌ جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ر و دواتریش ڕێكه‌وتننامه‌ی كامپ ده‌یڤد له‌ نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیڕائیل

* شۆڕشی ئێران و بارمته‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ تاران

ڕێبازه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ ( زیادكردنی نفوزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌مریكایه‌ و به‌ تایبه‌تیش ناوچه‌ گه‌رمه‌كان، یه‌كه‌مین سه‌رۆك بوو گرنگی دا به‌ ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ).

7 . نیكسۆن :  گرنگی به‌ ئێران و ئیسڕائیلدا به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی ستراتیژی و جیۆپۆله‌تكیه‌وه‌، له‌ ڕووی ئابووری و سه‌ربازیه‌وه‌.

( پارێزگاری له‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌كه‌ین ).

 

 

8. دۆناڵد ڕیگان :  چل هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، پشتیوانی له‌ سیاسه‌ته‌كانی كارته‌ر كرد و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجامدا، له‌گرنگترین ڕووداوه‌كانی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م سه‌رۆكه‌ :

* بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زراند

* ئه‌نفال و كیمیابارنكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا ڕوویدا

* ئیسڕائیل به‌ هاوپه‌یمانی ستراتیژی پله‌یه‌ك له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ و بایه‌خێكی زۆری پێدا.

9. بیل كلینتۆن :

* دژایه‌تی عێراقی كرد به‌هۆی چه‌كی ئه‌تۆمیه‌وه‌

* شه‌ڕی سڕبیا له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه‌ له‌ دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت

* شه‌ڕی ڕواندا

* تێوه‌گلانی به‌ كێَشه‌ی سێكسی و خۆشه‌ویستی و داداگا و درۆوه‌ به‌مه‌ش تاوانباركرا و  نه‌یده‌توانی هیچ بكات و زرۆ نه‌رم بوو له‌ به‌رامبه‌ر قاعیده‌دا.

* سه‌رتای ده‌ركه‌وتنی شه‌ڕی نێوان ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ و ئه‌مریكا وه‌ك :

1992 ته‌قینه‌وه‌ی یه‌مه‌ن

1993 ته‌قینه‌وه‌كانی ۆرد ترا سه‌نته‌ر شه‌ش ئه‌مریكی تیا كوژرا

1993 شه‌ریِ شه‌قامه‌كانی مه‌قدیشۆ

1995 ته‌قینه‌وه‌ی ڕیازی سعودیه‌ و نایرۆبی و دارسه‌لام

كلنتۆن سه‌ر به‌ باڵی لیبراڵی دیموكراته‌ و هه‌میشه‌ دژی شه‌ڕ بووه‌ و له‌گه‌نجیدا دژ به‌ شه‌ڕی ڤێتنام خۆپیشاندانی كردووه‌.

هه‌روه‌ها شه‌ڕی قاعیده‌ دوو جۆره‌ وه‌ك :

1.    به‌ها / دژ به‌ به‌ها ئه‌مریكیه‌كانه‌، چونكه‌ به‌های دژ به‌ ئیسلامین

2.    دوژمنی دوور / هۆكاری پاڵپشتی ئه‌مریكایه‌ بۆ سه‌رانی  ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا ماون.

( پشت گوێخستن یا ڕێ پێدان )

10. جۆرج بۆشی كوڕ :  قۆناغێكی جیاواز له‌ مێژووی ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می بۆشی كوڕ هاته‌ ئاراوه‌ و  بۆیه‌ جه‌ختیده‌كرده‌وه‌ له‌سه‌ر :

* ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆخی گۆشه‌گیری

*  هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر ( عێراق و ئه‌فغانستان )

* ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای داڕشت كه‌ له‌ 19 بڕگه‌ پێكهاتووه‌

* ته‌كنه‌لۆژیا و تیرۆریستان  نموونه‌ی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر

* چه‌مكی ڕِۆگ ------ گه‌ل له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌

چه‌مكی دیتێره‌نس – هێزی عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌ ده‌رئه‌نجامی خراپی كارێك كه‌ ده‌یكات

* تیۆری لێدانی پێشینه‌ : واته‌ پێویسته‌ ئه‌مریكاپێشوه‌ختانه‌ به‌رنگاری نه‌یارنی ببێته‌وه‌