2010-12-21 06:04:14

داگیرکەرانە تا بۆیان لواوە و بۆیان بکرێت ئەوا هەرگیز واز لە گرفت سازی و شەڕ فرۆشتن بە کورد ناهێنن وتا بتوانن لە هەموو کەلەن و قوژبنێکەوە دەگەڕێن و هەرچیەکی کە دژ بە کوردو کوردستانە زۆر بێ شەرمانە بە هەموو هێزیکیانەوە هەولی سەرکەوتنیان دژ بە کوردستانەوە دەدەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەر لە کۆنەوە نەیارانی کوردستان بۆ دنەدانی گەلێ لەوان کوردانەی کە هەمیشە هەستی نۆکەرایەتی و چوونە لایەنی دوژمنانیانەوە تیادا دەجولێت و زۆڵن و ئامادەن کە گەل و نیشتمانی خۆیان بە نرخێکی زۆر کەم و چوننا بفرۆشن وزیان بە کوردو کوردستانەوە بگەیینن و کارێ بکەن کە گرفت و کێشەکان بۆ گەلی کورد زیاتر بکەن،هەمیش لە ئارادا‌بوینە و هەن،دوژمنانی کورد هەمیشە ئەوان جۆرە خیانەتکارانە دەدۆزنەوەو دەیانکەن بە دار دەستی خۆیانەوە و تا دژ بە گەلی کور کار بکەن و بنوسن و چی کە وانیەو ناڕەوایە و بوختانە بڵاوی بکەنەوە، دەبینین کە ئەمڕۆش لەم کارە ناشرین و خەراپانەو پڕ تاوانانەی دژ بە کوردستان و سوکایەتی کردن بە پیرۆزیەکانی قەومی کورد لە ئارادن،ئەمڕۆش کەسانی زۆر هەن کە ئامادەکاری خۆیان بۆ هاوکاری کردن لە گەل دوژمنانی گەل و نیشتمانیان لە سەنگەری داگیر کەران دان و بە نوسین و پەیڤ و کردەوەکانیان دژ بە گەل ونیشتمانیانەوە درغی ناکەن، کە هەمیشە سوکایەتی بە کورد دەکەن وکێشە ناڕاست و ناڕەواکان بۆ ئاژاوە نانەوە لە کوردستان دەروژینن و کارێ دەکەن کە ببێتە گرفت و گەلی کوردی پێوە زیاتر مەشغول بکەن، شتێکی تازەش نیە کە پیاو خەراپکانی کورد لە سەنگەری داگیرکەرانەوە گەلێ زۆر بوینە وکاریان کردووە و کاردەکەن،ئەوان جۆرە کەسانە قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان هەستیان بەرامبەر بە بیر ی نەتەوەیی و میللی خۆیانەوە دڵسۆزانە نەجولاوەو دوورن لە کوردایەتی و ەستی پاکی مەردایەتییوە، چونکە هەمیشە بۆ سودی دوژمنانی کورد هەنگاویان هاویشتووە و فەرمانی گڵاوی شۆڤێنیەکان و نەیارانی گەلی کوردیان دڵسۆزانە جێ بەجێ کردووە، ئاشکرایە کە لەمێژە گەلی کورد لە ژێر چنگی ئەوان داگیرکەرو دوژمنە دیرۆکیانە دا بە هەزاران کارەسات و زوڵم و زۆرداریان بە سەردا سەپپندراوە،هەر لە زووڕا گەلێ پیلان و خەراپەکاری و نیازی ناپاک بەرامبەر بە گەلی کورد تا ئەمڕۆش نەبراوەتەوە و لە ئارا دایە، نەیارانی کورد لە ڕێگای نۆکەرانی خۆیانەوە ئەمڕۆش بە هەمان شێوە و فاک و فیکی ڕابوردویانە کار دەکەن و بۆ شکەست وزیان گەیاندن بە کورد لە هەول و کۆششی خۆیان نەوەستاون، داگیرکەران لە هەموو کەنالێکەوە هەول دەدەن کە نائارامی و ناهەقی بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام بدەن، دوژمنان وا دەزانن کە دکارن لەم ڕێگایەوە‌سەربکەون و کارێ بکەن بەلکو بتوانن نیازە گڵاوەکانی خۆیان دژ بە کوردستان بە تەواوی پیادە بکەن و شکەست بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد بدەن،ئەوان ددوژمنانەی کوردستان ئەوە لە یادی خۆیان دەبەنەوە کە هەرچەندە ئەوان دڕندەبن وئاژاوەی زیاتر بۆ گەلی کوردو کێشە ڕەواکانیکورد دروست بکەن و دنەی هەموو نۆکەرانیان بدەن‌ کە دژ بە گەلی کورد رەفتار بکەن ئەوا لە سایەی دڵسۆزانی کوردستانەوە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد زیاتر پتەو دەبێت و گەلی کورد هەر سەردەکەوێت و ئەوا دوژمنانی کوردستانن کە شکەست دەخۆن، ئەوان داگیرکەرانە هەرگیز نکارن کە چۆک بە گەلی کورد دابدەن و کورد وادار بە سازش لە سەر بستێکی خاکی کوردستانەوە بکەن،ئەو هەموو دوژمنکاریانە‌ی کە بە کردەوەو لە ڕاگەیاندنەکانی دژە کورد دەیکەن بە پە یڤ و هەڵس و کەوتەکانیان دژ بەکوردستان کە ئەنجامی دەدەن قەت سەرکەوتوو نابن،ئەمەش لە سایەی کەسایەتی و دڵسۆزانی کوردو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردە کە هەمیشە شکەستیان خواردووە و شکەست دەخۆن،شتێکی ئاشکرایە کە ئەوان دوژمنە دیرۆکیانەی کورد هەتا بشتوانن ئەوەی کە دژ بە گەلی کوردەئەوا ئەنجامی دەدەن وهەرگیز کارێ ناکەن کە دڵی خەڵکی کوردستانی پێ شاد بکەن، ئەوان نامرۆڤانە هەمیشە لە هەولدان کە خاکی کوردستان زیاتر داگیر بکەن و گەلی کورد لە بارەی ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتی و لە هەموو ڕویەکەوە،بە تایبەت لە بارەی سەقامگیری ئارامی و ئاسایشەوە قەت ئۆخەی نەکات و کوردستان هەمیشە زیانێکی گەورە‌ی پێ بگات و کورد هەرگیز سەرنەکەوێت و ئارامی و ئاسایش لە کوردستان بەرقەرار نەبێت،بەڵام خەیاڵ خاون لە سایەی قارەمانانی‌پێشمەرگەی کوردستان و دڵسۆزانی نیشتمان گەلی کورد هەر سەردەکەوێت و دەبێ ڕۆژی لە ڕۆژان کوردستان سەربەخۆ ببێت، دوژمنانی کوردستان کە دەیانەوێت هەستە گڵاوەکانی خۆیان بە سەر ئیرادەی گەلی کورد بسەپینن وهەمیشەبۆ گەلی کورد کێشەکان زیاد دەکەن و تەنانەت دان بە بوونی نەتەوەی کوردیشدا ناهێنن، وەک هەمیشە گەلێ لە سەرانی داگیرکەرانی کوردستان دەری دەبڕن و دەڵێن کورد هەر نەتەوە نیە و دان بە بوونی کوردو کوردستان و مافە ڕەواکانی گەلی کورد ناهێنن،ئەوا ئاکامەکەیان هەر شکەستەو بەس.