شۆككرد. پسپۆڕه ئه‌وروپییه‌كان بۆیانده‌ركه‌وت نه‌خۆشی لۆكیمیا به‌ڕێژه‌ی 38%و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی 10%. هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مێشك‌و چه‌ند جۆرێكی تر له شێرپه‌نجه زیادیكردووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، زۆر له منداڵان به ناكامی له‌دایكبوون.
چیرۆكی فه‌لوجه به‌سره‌ی یادخستمهوه كاتێ ساڵی 2003 ڕاپۆرتێكم سه‌باره‌ت به زیادبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و ساوای ناكام ئاماده‌ده‌كرد، پزیشكه‌كانی ئه‌و شاره هۆكاری ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و چه‌كه ئه‌مریكییانه‌ی له جه‌نگی ساڵی 1991و 2003دا به‌كارهێنران.
یۆرانیۆمی به‌كارهاتوو (DU) تێكه‌ڵی بۆمب‌و ته‌قه‌مه‌نییه ئه‌مریكییه‌كان كراون‌و شێرپه‌نجه‌ش به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌وت كه به‌خه‌ستی بۆمباران كرابوون.
ئه‌مریكییه‌كان هه‌میشه كاریگه‌ری (DU) یان ڕه‌تده‌كرده‌وه‌و ده‌یانوت ڕاده‌ی تیشكدانه‌وه زۆر نزمبووهو نابێته‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی له‌و جۆره. ته‌نانه‌ت كاتێ ساڵی 2003 ڕاپۆرته‌كه‌م له‌سه‌ر به‌سره له‌و ڕۆژنامه هۆڵه‌ندییه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌م بڵاوكرده‌وه، نووسه‌رانی بۆردی زانست پێیانوتم هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ئارادا نییه كه (DU) ببێته‌هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، به‌ڵام ده‌توانێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چه‌ندان نامه بۆ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بدۆزرێته‌وه كه ئاگاداریاندهكاتهوه خۆیان به‌دووربگرن له‌و ناوچانه‌ی به (DU) بۆمبارانكراون. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت چه‌ندین سكاڵای سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان بدۆزرێته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كاتێ عیراقیان به‌جێهێشتووه شێرپه‌نجه له‌نێوانیاندا زیادیكردووه.
زۆربوونی شێرپه‌نجه له باشوور به ته‌نیا باشوور ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كوردستانیش به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. پزیشكێك له دهۆك پێی وتم: "شێرپه‌نجه وه‌كو په‌تای لێهاتووه." ئه‌و پزیشكه جاران مانگی جارێك كه‌یسێكی شێرپه‌نجه‌ی ده‌بینی، به‌ڵام ئێستا كه‌یسه‌كه ڕۆژانه‌یه‌و به‌ڕای ئه‌و له ساڵی (2003)وه ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك دووقات به‌رزبۆته‌وه. پزیشكه‌كانیش گله‌ییان له‌وه‌كردووه كه هیچ ئامارێكو ئامێری ته‌واو و ده‌رمانی دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه.
سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی له هه‌ولێر هیچ ئامارێكی لا نییه، به‌ڵام جه‌خت له زیادبوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌كاته‌وه‌و ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانیش ده‌ڵێت: "هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هاتنی نه‌خۆش له باشووری عیراقه‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی باشتر‌و ئارامی باری ئه‌منی ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وانیش زیادبوونی شێرپه‌نجه هه‌ر هه‌ستی پێده‌كرێت."
له‌دواجاردا بۆمده‌ركه‌وت له سه‌راپای عیراقدا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له ساڵانی ڕابردوودا كراون، شێرپه‌نجه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له داهاتووی وڵاته‌كه. هه‌رچه‌نده خواردن‌و جگه‌ره‌و شتی تری ژیانی ڕۆژانه ڕۆڵی خۆیان ده‌گێڕن، به‌ڵام ئه‌و زیادبوونه فراوانه ڕوون ناكه‌نه‌وه.
من لێكۆڵیار نیم، به‌ڵام چاوی ڕۆژنامه‌نووسیی خۆم بهكاردههێنمو ئه‌و كاروانانهم وهبیركهوتهوه كه له ساڵی 2003وه به هه‌رێمی كوردستاندا دێن‌و ده‌چن.
كانزای ناو ئه‌و تانك‌و ماڵ‌و باڵه‌خانه بۆمبارانكراوانه له عیراقدا ماونه‌ته‌وه ده‌بێت به ده‌ره‌وه بفرۆشرێت یان ڕیسایكڵ بكرێنه‌وه. من سه‌ردانی گۆڕه‌پانی سكرابم له نزیك زاخۆ كرد كه وه‌ك جاران گه‌وره نییه، توانیم تانكێكی كۆن له‌وێ ببینم.
بێجگه له كانزای سكراب، ماسی ناو ئاوه‌كانی عیراق‌و سه‌وزه‌و میوه‌ی عیراق ژه‌هراویبوون. ئاشكرایه عیراق كێشه‌یه‌كی هه‌یه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. تا چه‌ند ڕێژه‌ی شێرپه‌نجه له عیراقدا زیادیكردووه؟ له چی به‌شێك به‌رزترین ڕێژه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه؟ هۆكاره‌كان چین؟ ئه‌م بۆمبه ته‌وقیتكراوه ده‌بێت پوچه‌ڵبكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه فه‌راهه‌م نه‌بوو، پێویسته ڕۆژنامه‌نووسان كاری خۆیان بكه‌ن به‌وه‌ی چه‌نده پێیان ده‌كرێت زانیاری كۆبكه‌نه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی لێ بهدهستبخهنو دواتر حكومه‌تیش كاردانه‌وه‌ی ههبێتو ده‌ستبه‌كاربێت، چونكه شێرپه‌نجه كێشه‌یه‌كه به‌رده‌وام دهبێتو ئازار‌و خه‌می زیاتر بۆ ئه‌م وڵاته خێرله‌خۆنه‌دیوه ده‌هێنێت.
* ژودیت نیورینك: له ساڵی 2008وه په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی هۆڵه‌ندی Trouw and lives له سلێمانی.