2010-01-04 15:24:53
ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق" و تێیدا هاتووه‌ : هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له‌ عێراق نه‌كوژراوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م مانگ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وێراى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌ختییه‌كان و به‌ربه‌سته‌كان به‌بێ قوربانی درێژه‌ به‌ ئه‌ركى پاراستنی هاووڵاتیانی عێراق بده‌ن. ئه‌م به‌ره‌و پێشڤه‌چونانه‌ گوزارشت له‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووى حه‌وت ساڵه‌ى شه‌ڕى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌كه‌ن كه‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ له‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ زیاتر ڕۆڵگێرانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق به‌رجه‌سته‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ داهاتوودا بتوانن گرنگی زیاتر به‌ ڕاوێژكردن و هاوكارى كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان بده‌ن و هێزه‌كانی خۆی تا ئابی ئه‌مساڵ له‌ سه‌د و ده‌ هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ بۆ په‌نجا هه‌زار سه‌رباز كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و پرۆسه‌ى سیاسی عێراق زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت و قۆناغی گواستنه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر سه‌ربگرێت.وه‌ك ده‌زانین پێویسته‌ عێراق ئه‌ركی دۆسیه‌ى ئه‌منی دوا به‌دواى پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و بتوانێت به‌سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیدا زاڵ بێت ، هه‌رچه‌نده‌ چاره‌سه‌رى ناكۆكییه‌كان ئه‌ركێكی قۆرسه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌توانێت رۆڵى ناوبژیوانی له‌ نێو عێراقییه‌كاندا بگێرێت به‌تایبه‌تى ناكۆكییه‌كانى نێوان پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق پێویستى به‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی هه‌یه‌.به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو ئاستی رووداوه‌ ئه‌منییه‌كان 92% و هێرشه‌ گشتییه‌كان 90% و ئاستى كوشتنی هاووڵاتیانی سیڤیل 94% و كوشتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان 90% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌روه‌ها هێرشه‌كان له‌ 200 په‌لامارى رۆژانه‌وه‌ بۆ 15 هێرش كه‌م بۆنه‌ته‌وه‌.گواستنه‌وه‌ى به‌رده‌وامی ئه‌ركه‌كانی ئاسایش له‌ عێراق گۆرانی به‌سه‌ردا دێت و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌ به‌ره‌و به‌پێی خشته‌ى دانراوه‌ له‌ عێراق كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌. ئێستا كاتی ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانی رابردوو و تێكۆشان و كاركردنی سه‌خته‌ كه‌ عێراق دواى قۆناغی گواستنه‌وه‌ بتوانێت زیاتر سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆی خۆی بپارێزێت و به‌ره‌نگارى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ دێته‌ به‌رده‌می ، بۆیه‌ عێراق گه‌ڵێك قۆناغی سه‌ختى له‌ پێش ماوه‌.بۆ سوپاى ئه‌مه‌ریكا ، هێزی فڕه‌نه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 15ى ئایارى 2004 دامه‌زراوه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ یاد ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ و كاره‌ساتبار ئه‌نجام دابێت ، به‌ڵام زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م پرسانه‌ دواى په‌سه‌ندكردنی ستراتیژى دژى یاخیگه‌رى له‌ ژێر چه‌ترى هه‌وڵه‌كانی پێترایه‌س و ئۆدیرنۆ له‌ ساڵى 2007 زیاتر گرنگی به‌ پاراستنی هاووڵاتیانی سیڤیل له‌ هێرشه‌ خوێناوییه‌كان و مه‌ترسیه‌كان داوه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ى كه‌ حكوومه‌تى عێراق زیاتر به‌سه‌ر كێشه‌كانیدا زاڵ بێت.له‌ لایه‌ك ، هه‌ندێ خه‌ڵكى عێراق هه‌وڵه‌كانی هێزى هاوپه‌یمانان به‌ داگیر كردن و گه‌ڵێكى دیكه‌ش كه‌ بڕوایان به‌ عێراقی نوێ هه‌یه‌ قوربانیدانی 4371 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكی و تێكۆشانی دژى تیرۆریستان به‌ رزگاركه‌ر ده‌بینن و بڕوایان به‌ عێراقی نوێیان هه‌یه‌ و پێداگرى له‌سه‌ر عێراقێكی هاوچه‌رخ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا نموونه‌ى دیمۆكراسی بێت ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ كاته‌وه‌ هه‌یه‌.