ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا كۆی كردۆته‌وه به زمانی ئینگلیزی په‌خشی كردووه. گرنگی ئه‌م وتاره و به‌های به كوردیكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێ هۆكار له‌وانه تۆمه‌تباركردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به دانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ- به چه‌كی ژه‌هراویه‌وه واته lethal weapons- به‌ڕێز فیلنهر ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ناوبردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا دێته سه‌ر باسی ئه‌م به‌رپرسیارێتیه. وێڕای ئه‌مه‌ش به‌ڕێزی شاره‌زاییه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه له مێژوو و كلتووری كوردییدا، بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌زانی.
ده‌قی وتاره‌كه
من حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رنجی هاوكارانم بۆ مه‌ینه‌تی كورد ڕابكێشم، بۆ گه‌لێكی دێرینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له خاڵێكدا ده‌ژین ده‌بوایه ناوی كوردستان بوایه. كورد میلله‌تێكی سه‌ربه‌رزه، نزیكه‌ی 30 ملیۆن ده‌بن. ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین میلله‌تی جیهان بن بڕیاری مافی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
هه‌زاران ساڵه كورد له وڵاتی خۆیدا ده‌ژی. پاشا گوتیه‌كانی كورد، زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومی وڵاتی فارس و میسۆ پۆتامیایان كردووه، پێشترییش (له‌وه ده‌چێ) شۆڕشی Neolithic یان له كوردستاندا به‌رپا كردبێ. ئه‌م شۆڕشه حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا ڕوویداوه، به‌واتا 3500 ساڵ پێش ڕوودانی هه‌مان شۆڕش له ئه‌وروپا.
هه‌ندێك له ئاسه‌واری شارۆچكه و گوند و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه. ئاواش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه خۆبه‌خۆ پراكتیزه‌ی سه‌روه‌ری خۆی، له‌ناو خاكی خۆیدا بكات. كوردستان بووه‌ته خاڵێكی ژێر ده‌سته، نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌ن توركیا و عیراق و ئێران و سوریاوه حوكمڕانی ده‌كرێ.
گه‌لی كورد زوڵم و زۆرێكی سه‌خت ده‌چێژێ به‌ده‌ستی هه‌ر چوار ڕژێمه‌كه. زیاتر له نیوه‌ی خاكی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر حوكمی توركه‌وه، نزیكه‌ی دووبه‌ش له سێ به‌شی گه‌لی كورد له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركدا ده‌ژین له ساڵی 1923دا، به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان سیفه‌تی شه‌رعی درا به‌م داگیركردنه. به‌هۆی ئه‌م ڕێككهوتننامهیهوه، بهڵێننامهیهكه به حوكمی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی پێشتر له ساڵی 1920دا به‌ناوی سیڤه‌ره‌وه به ئه‌رمه‌ن و كورد درابوو، پشتگوێ خرا. به‌پێی ئه‌م به‌ڵێنه ده‌بوایه هه‌ریه‌ك له گه‌لی ئه‌رمه‌ن و گه‌لی كورد ببوایه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی له خاكی خۆیدا، له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا.
ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان، جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له‌لایه‌ن توركه‌وه گۆڕی به كارێكی شه‌رعی. جینۆسایدێك كه بهكردهوهكاری ڕوویداو گوڕیدا به پلانی داڕێژراو بۆ جینۆسایدكردنی گه‌لێكی تر گه‌لی كورد كه چه‌ند ساڵێك دواتر ڕوویدا.
له‌و ساكهوه ده‌وڵه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا هه‌ریه‌كه به‌رپرسیارێتی شه‌پۆلێكی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی كورد ده‌گرێته ئه‌ستۆ. مێژووناس جێمس تاشجیا ئه‌ژماری كردووه كه له سه‌د ساڵه‌ی نێوان 1822 و 1922دا دوو ملیۆن نیو كه‌س له توركیادا كوژراوه.
ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه یۆنای، نه‌ستۆری، مارۆنی، سریای سریانی، بولگاری، ئێزدی و یه‌عقوبی گرته‌خۆ. ئاشیجانی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ژماره‌كه‌ی پێشوو نیو ملیۆن قوربانی كوردی تێدا بووه.
له‌نێوان ساڵانی 1925 و 1938 یه‌ك ملیۆن كورد، وه‌ك ڕاپۆرته‌كان باسی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه قه‌ڵاچۆ كراون. پێشتر، سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌رمه‌نیانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركدا ده‌ژیان و ژماره‌یان ملیۆن و نیوێك ده‌بوون، جینۆسایدكرابوون.
ئه‌مڕۆ كۆماندۆ تایبه‌تیه‌كانی توركیا، پاداشت وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر به‌سه‌ری بڕاوی گه‌ریلای كورد و كوردی تره‌وه وێنه بگرن و پیشانی دهن. ئه‌مه بهبیرخستنهوهیهكی كاره‌ساتی ئهرمهنیهكانه و پرسیارێك ده‌خوڵقێنێ، ئایا چیتر له ههگبهكهیاندایه بۆ كورد و ئاواته‌كانی دژ به كورد ده‌گه‌نه كوێ.
تیمه‌كانی كاری تایبه‌ت وه‌كو پێیان ده‌ڵێن spcial achon teams ده‌موچاویان به‌ڕه‌نگی سه‌وز و سپی بۆیه ده‌كه‌ن. ئه‌م "بۆیهیهو" سه‌دی هه‌شتای ئامێره‌كانی سوپای تورك ئێمه بۆیان دابین ده‌كه‌ین له‌سه‌ر حیسابی باجدهرهكانمان.
ئه‌مڕۆ حه‌وت ئه‌ندام په‌رله‌مانی كورد له به‌ندیخانه‌ی توركیدان: له هه‌موویان ناسراوتر له‌یلا زانایه. خاتوو زانا ئه‌و كه‌سه‌یه خه‌ڵاتی "ئازادی ساكار ۆڤ"ی وه‌رگرت. ئه‌ندری ساكارۆڤ چوو به‌هانای كورده‌وه كاتێ له ساڵی 1989دا وتی: "خه‌باتی سه‌ختی گه‌لی كورد، كه ئه‌وه‌نده درێژه‌ی كێشا، له‌و پره‌نسیپه هه‌ڵده‌قوڵێ كه میلله‌تان شایسته‌ی مافی چاره‌نووسی خۆیانن، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه خه‌باته‌كه‌یان وایه".
هیومان ڕایتس وۆچ، هێلسینكی وۆچ، ئهفیستی نێوده‌وڵه‌تی و گروپی هه‌مه‌جۆره‌ی تری مافه‌كانی مرۆڤ گرنگییان داوه به سهرگهردانكردن و تاڵانكردنی گه‌لی كورد له توركیا، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا. هه‌موو له‌وه به ئاگاین كه له ساڵی 1984وه تائێستا 20 هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 3 هه‌زار گوندی كورد كاول كراون. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا، ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشتن به‌هه‌وه‌س، ئاواره‌كردن و له‌زیندان توندكردن له پهرهسهنددان و بوونه‌ته قه‌ده‌ری كورد.
چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن سه‌دام حسێن و ڕژێمی عیراقه‌وه زۆر به كراوه‌یی باسی لێوه كراوه. زیاتر له دوو سی هه‌زار كورد له كۆتایی جه‌نگی ئێران- عیراقدا كوژران.
زیاتر له چوار هه‌زار گوندی كورد له 30 ساڵی ڕابردوودا وێرانكراون. 3 ته‌ن به‌ڵگه‌نامه و مه‌وادی تر كه په‌یوه‌ندن به هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی پاش جه‌نگی ئێران- عیراق (له‌ڕاستیدا ئه‌نفال پێش كۆتایی ئه‌م جه‌نگه ده‌ستی پێكرد- وه‌رگێڕ) له‌لایه‌ن حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پارێزراون. لێره‌دا، من داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌م كه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه بخه‌نه به‌رچاو و ڕای گشتی تاوه‌كو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پشكنینی به‌دوادا بكه‌ن به باوه‌ڕی من ئه‌م دۆكۆمێنتانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دراوه له كوردستان.
زۆر گرنگه له ئێمه ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ین به مه‌رج بۆ كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ به‌ره‌نگاری ناردنی چه‌كه كوشنده‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی چه‌وساندنه‌وه به‌كاریان دێنن. نابێ و ناكرێ جارێكی تر چه‌كی كیمیاوی ده‌ستكردی ئه‌مریكی دژ به كورد یا هیچ كه‌سێكی تر به‌كاربهێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی دێریندا ڕوویدا كه زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س، زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون به غازی ژه‌هراوی كوژران.
كاتی ئه‌وه هاتووه جه‌نابی وته‌بێژی خانه‌ی نوێنه‌ران كه چاو به سیاسه‌تی درێژخایه‌نی خۆماندا بخشێنێته‌وه و دان به بوونی كوردستاندا بهێنین و دان به مافه بنه‌ماییه‌كانی هاوڵاتیانی ئه‌م خاكه‌دا بێنن. هه‌موو میلله‌تێك به‌بێ به‌ده‌ركردن ده‌بێ و زه‌رورییه ئه‌م مافانه‌یان هه‌بێ.
ده‌بێ ئێمه كاریگه‌ری خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ڕاوه‌ستاندنی پێكدادانی ناوخۆیی گروپه كوردیه‌كان و ببینه پاڵپشت بۆ یه‌كخستنیان و یارمه‌تیان بده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی چارهیخۆنووس- ئه‌م مافانه نهدهسنرێ و نهدهدرێ واته سروشتیه و پێیده‌وترێ inalienable rights.
نابێ چیدی به چاوی قازانجی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان سه‌یری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بكه‌ین. نابێ چیدی بكرێ به سه‌رمایه و ڕه‌سید و له مانۆڕی زلهێزه‌كاندا به‌كاربهێنرێن. ده‌بێ هه‌نارده‌ی چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه بكه‌ین.
هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و توركیا چه‌كی كوشنده‌یان دژ به كورده‌كان به‌كارهێناوه، ئه‌م چه‌كانه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تهجهیزكراون بۆمبای هێشووی هێشتا به به‌رده‌وامی ده‌درێت به توركیا و ئه‌ویش به به‌رده‌وامی گوند و ناوچه كوردیه‌كانی پێ بۆردومان ده‌كات "بۆمبای هێشووی واته cluster bomb یاخود قونبله‌ی عونقودیه- وه‌رگێڕ"
ئێرانیش به‌بێ وچان كورده‌كانی وڵاتی خۆی ده‌چه‌وسێنێته‌وه. باوكی شاه- واته ڕه‌زا شا- كه بۆخۆی ئاره‌زووی فاسیانهی هه‌بوو، له ساڵی 1941دا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر حوكم لابرا. ڕه‌زا شا سه‌رقاڵی سیاسه‌تێكه كه ناسراوه به (sendentarization- واته له په‌لوپۆخستن) به‌م سیاسه‌ته ئه‌توانی كوردێكی زۆر قه‌ڵاچۆ بكات و گه‌لێ خێڵی تریش سه‌رنگون كات.
ڕژێمی خومه‌ینیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هاته سه‌ر حوكم، له ساڵی 1979دا، كه‌وته ڕاوه‌دونانی كورده‌كان. پێشه‌واكانی ئه‌و پارتانه‌ی به‌رهه‌ڵستی زاڵبوونی ئێرانیه‌كانیان ده‌كرد به‌سه‌ر كوردستاندا، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كوژران، كوشتنیش به‌پێی پلانی داڕێژراو بوو كه به‌هۆی به‌كرێگیراوه‌كانی حكومه‌تی تاران له ئه‌وروپا جێبه‌جێ ده‌كرا.
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه كه مه‌ینه‌تی كورد نه‌بووه جێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی جیدی له ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی بوونی نه‌بێ باسی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤه له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه.
ده با واز له‌وه بهێنین كه به‌چاوی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایش سه‌بری مه‌سه‌له سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ین، باشتر وایه پێشوازی له‌م سه‌ربه‌خۆییه بكه‌ین.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاوێژكاری "ده‌لای لامای تیبت" وتویه‌تی و منیش هاوڕام، "توانا و مه‌یلی جیاكردنه‌وه كرده‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمانه‌ن كه ڕێگری له گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن مافی چاره‌نووسی خۆیان پراكتیزه بكه‌ن" ده‌بێ ئێمه دیدی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌رقه‌راری و ئارامی ڕاستكهینهوه و له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی جیاكه‌ینه‌وه و له سۆنگه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و له یه‌كگه‌یشتنی گه‌لانه‌وه سه‌یریان بكه‌ین. دانپێدانانی گه‌ردوونی ده‌كرێته به‌ردی بناغه و مه‌رجی بنچینه‌یی sine que non بۆ سه‌قامگیری ئاشتیه بابی هه‌موو جیهان
به‌پێی وته‌ی جه‌ستیس ویلیا‌م دوكلاس، كه په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی كوردستانی كردووه كورد په‌ندێكی هه‌یه ده‌ڵێ: "ژیان گوڵێكه بۆنی كه‌و بیده بهدۆستهكانت"
سه‌رچاوه‌كانی سامانی ئاو، نه‌وت، گاز و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له كوردستاندا فره‌ن. كوردستان ده‌توانێ به‌شی گه‌لانی دراوسێ بدات. كورد هه‌ر ئه‌وه‌نده چه‌پۆكی سه‌ركوتكردنی له‌سه‌ر لابرا ده‌توانێ سامانه‌كانی به‌ڕێكوپێكی به‌كاربهێنێ و بڕیاری داهاتووی خۆی بدات.
سه‌رۆك جۆن ئیف كه‌نه‌دی ڕاستی فه‌رموو كه وتی: "له گومان به‌ده‌ر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو وڵاتان واز له ده‌ستتێوه‌ردانی چاره‌نووسی ئه‌وانی تر بهێنن، ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار تۆكمه‌تر زامن ده‌كرێت".
سه‌رۆك ئایزنهاوه‌ر هه‌مان ڕاستی ده‌سه‌لمێنێ كاتی كه جاڕی ئه‌وه‌دا: "هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆی هه‌یه حكومه‌تی خۆی سیستمی ئابووری خۆی، وه‌ك مافێكی دامه‌زرێنێ. هه‌چ وڵاتێك بیه‌وێ ئاره‌زوومه‌ندی خۆی به‌سه‌ر وڵاتێكی تردا بسه‌پێنێ، ئه‌و وڵاته مافی خۆپاراستن ده‌دۆڕێنێ".
ئێمه ده‌بێ له‌م نه‌ریتانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و ئاواتهكانیدا بكه‌ین یارمه‌تیه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ توركیا ڕاوه‌ستێنین تاوه‌كو توركیا پیاچوونه‌وه ده‌كات به سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد.
له‌سه‌ر ئه‌مانه هه‌موویانه‌وه ده‌بێ پێناسه‌ی كورد وه‌ك گه‌لێكی خاوه‌ن مافی چاره‌نووس بكرێ خاوه‌نی ئه‌و مافه‌یه كه به‌لای ئه‌مریكییه ئازادخوازهكانهوه پیرۆز ڕاگیراوه و هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی ده‌بێ له گه‌لانی تری جیهان تامه‌زرۆی ده‌بن.
* ئه‌ندامی كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رواری یه‌كی مایسی 1997- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
وه‌رگێڕانی: عه‌بدولكه‌ریم عوزێری