( پێست بۆ ئه‌وه‌ى بۆن نه‌كات و نه‌گه‌نێ مرۆڤ ده‌چێت خوێى پێوه ده‌كات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ گه‌نى چى!؟) . خودى ئه‌م په‌نده كوردیه مه‌غزایه‌كى فیكرى كلتورى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌گبه‌ى خۆی ده‌ئاخنێ.. به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ى ده‌مه‌وێ باس له شتێك بكه‌م كه په‌یوه‌ندى به ده‌رِبرِین و نووسینى نووسه‌ره پسپۆرِه‌كانى زمان و نوسه‌ران و رِۆشنبیرانه‌وه هه‌یه كه به‌جۆرێ له جۆره‌كان مه‌غزاى ئه‌م په‌نده تیایاندا باڵاگه‌ردان ده‌بێت، ئه‌وه‌نده نامه‌وێ بچمه نێو ئه‌و رِه‌هه‌ندانه‌ى باس له چۆن و چۆنیه‌تى ئه‌زمونى
كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و پرۆسه مێژوكرده‌یه‌ى ئه‌م په‌ندو ئیدیۆمانه ده‌خه‌نه نێو خه‌رمانى وێژه‌و كلتورى گه‌له‌وه ....
بێگومان هه‌ر گه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ى بوونى هه‌بێت ده‌بێت خاوه‌نى زمان بێ، دیاره زمانیش بۆ ئه‌وه‌ى ببێته خاوه‌نى ناسنامه‌ى خۆی ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێى بدوێت، پاشان بۆ گواستنه‌وه‌شى له زمانى خه‌ڵكیه‌وه بۆ نووسین ده‌بێت خاوه‌نى جۆرێك له رِێنوس بێت، لێره‌وه رِێنووسیش پێویستى به دیارى كردنى جۆرێك له (ڕلف و بایه) ، بۆ مانه‌وه‌و به‌خشینى نه‌مرى ئه‌و زمانه‌و تێكه‌ڵ نه‌بوونى به زمانه‌كانى تر‌و نه‌شێوان و نه‌توانه‌وه‌ى له نێو زمانه‌كانى تردا، پێویستى به شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رچاوخستنى بنه‌ما رِێزمانیه‌كانیه‌تى و پاشان دیاریكردن و ناساندنى رِێزمانه‌كه‌یه‌تى به نووسه‌رو خوێنه‌رو......هتد . كه پاشتر ئه‌و رِێزمانه وه‌ك ده‌ستورێك ده‌ناسرێت.بێگومان ((ده‌ستورى زمانیش هه‌ر نوسه‌رێك نه‌یزانێت، ناشتوانێت به رِاست و رِه‌وان بنوسێت))1. لێره‌دا ده‌بینین یه‌كێك له ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى نوسینى رێزمان ( لانه‌دان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى زمان و نووسین به‌و زمانه‌یه).
وه‌ك پێشه‌كیه‌ك بۆئه‌م نوسینه‌م حه‌زده‌كه‌م ئاماژه‌به دیارده‌یه‌كى نه‌گه‌تیڤ بده‌م كه‌كاریگه‌رى خراپى هه‌بوه له‌سه‌ر زمانى كوردى به‌گشتى و دروستبوونى زمانى ستانده‌رى كوردى:
یه‌كه‌م : به‌كارهێنانى وشه‌و زاراوه‌و چه‌مكى نامۆ له‌نوسین دا:
دیاره ده‌نگه ووشه‌كان له‌ئاماژه هێما نوسراوه‌كان دیارده‌ى مادى به‌رجه‌سته‌ن ئه‌وهزر ومانایانه یان ئه‌و وێنه‌زه‌ینیانه‌ش كه هه‌ڵیانگرتوون وگوزارشتیان لێوه‌ده‌كه‌ن یان ئاماژه‌یان بۆده‌كه‌ن دیارده‌ى نامادین. ووشه‌كان جه‌وهه‌رى هزرى خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر وامان دانان به‌ته‌نها ده‌نگ یان هێماى نوسراوه‌ن چونكه بایه‌خى هزریان له‌وه‌دایه كه‌ده‌گوێزرێنه‌وه بۆمێشكى بیسه‌ر یان خوێنه‌ر یان شتی‌تر،كه‌جودایه له‌بونه مادیه‌به‌رجه‌سته‌كان . كه‌وابوو هزر له‌ماناى ووشه‌كانه‌وه‌سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئینجا له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌فرمانه جه‌وهه‌رییه‌كانى ئاخاوتن وه‌ك ئاشكرایه بریتیه له‌گه‌یاندنى هزرى نێوان تاكه‌كه‌سه‌كان ، ئه‌وفرمانه هیچ بایه‌خێكى نامێنێت ئه‌گه‌ر هاتووو هه ڵیدرِیت وبه‌شى بكه‌یت بۆده‌نگ یان بۆ هێماى نوسراوه‌و مانایه‌كى دابراو لێیان یان هێنانى وشه‌و هێمایه‌ك كه‌نامۆ و نامه‌ئلووف بێت، چونكه‌ئه‌وهه‌ڵدرِینه‌و ئه‌و نامه‌ئلوفیه‌ته فرمانه‌كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كه‌ى زمان ( له‌ورِوه‌وه‌كه‌ئامرازێكى گه‌یاندنى هزرى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگایه) له فرمانه‌هزریه‌كه‌ى داده‌ماڵێت . ئه‌وفرمانه‌هزریه‌ى گه‌یاندنى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌و له‌په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه كه‌ى جوێیده‌كاته‌وه2.
دیاره به‌كارنه‌هێنانى ووشه‌ى بێگانه‌و پاككردنه‌وه‌ى زمان له‌ودارشته‌و ووشه بێگانانه‌و ناسینیان و ناساندنیان ئه‌ركێكى بایه‌خدارى زمان‌ناس و رِێزمانزان و رِێزماننوسه‌كانه.
به‌داخه‌وه ده‌ڵێم : هه‌رچه‌ند له مێژووى میلله‌تى ئێمه‌دا دڵسۆزانمان زۆر بوون له نوسیندا به‌ڵام هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ى به كوردى رِه‌وان نوسیویانه‌و حه‌زیان له ووشه‌ى كوردى په‌تى بووه كه‌متر بووه ژماره‌یان له‌وانه‌ى كه ووشه‌ى بێگانه‌ى قه‌به‌و بێ له‌زه‌تى ده‌ره‌كیان به‌كارهێناوه.! ده‌گونجىَ له‌نێو ئه‌مانه‌دا پێشرِه‌وانى بواره‌كانى وێژه‌و زمان به‌هۆى هه‌یمه‌نه‌كردنى وێژه‌ى ده‌ره‌كى به‌سه‌ر ئاستى مه‌عریفیاندا وایكردبێت كه ئه‌وانیش په‌نایان به‌ر ئه‌م دۆخه بردبێت و به‌هه‌مان شێوه كه‌وتبێتنه وێزه‌ى وشه‌ى بریقه‌دارو قه‌به‌ى بێگانه، له نووسینه‌كانیاندا چه‌ندین نموونه‌ى له‌وانه به‌رچاو بكه‌وێت. به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌ندێكیش له هه‌رزه نووسه‌رو گه‌نج به‌تایبه‌ت دواى رِاپه‌رِین بۆ خۆ ده‌رخستن و فیزو كه‌شخه به‌خۆ به‌خشین هه‌ڵده‌ستان به رِیزكردنى كۆمه‌ڵێ ووشه‌ى بێگانه كه له نووسه‌ره‌كانى تاراوگه‌و گه‌رِاوه‌كان له نووسه‌رو مامۆستایانى زانكۆكانى هه‌رێم و كوردستان وه‌ریان گرتبوو توتى ئاسا ده‌یانجویه‌وه، به‌هه‌ر حالڕ ئه‌م دیارده‌یه بۆ خۆى كاریگه‌ریه‌كى (نه‌رێى ــ نیگه‌تیڤ) له‌سه‌ر شێوازى په‌تى نووسینى كوردى جێ هێشت.! بۆیه چاكوابوو زمان‌ناس و رِێزماننووسه‌كان ورِۆشنبیره‌كان خه‌مێكیان به‌م بواره‌دا خواردبا!. نه‌ك خۆشیان پێشرِه‌وى نوسه‌رانى گه‌نج بكه‌ن؟!
دیاره جاران كۆرِێكى زانیارى هه‌بو بایى ئه‌وه‌نده خه‌مخۆرى ئه‌م بابه‌ته بوو، كه دڵى دوژمنانى نارِه‌حه‌ت كرد بوو. ده‌یه‌ونیوێك كۆرِى زانیارى هه‌نگاوى باشى له‌م بواره‌دا هه‌ڵكرتبو، زمانه‌كه‌مانى بایى ئه‌وه‌نده پاككرده‌وه له زمانى بێگانه به تایبه‌ت زمانى عه‌ره‌بى كه قورسترین ئه‌ركبوو به بۆچونى من!، چونكه به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئه‌و زمانه به‌هۆى ئه‌و ئایینه‌وه(ئاینى ئیسلام) زیاتر له (1000) هه‌زار ساڵ به‌خۆیى و چه‌مكه‌كانیه‌وه له نێو نه‌ته‌وه‌ى كورددا جێی خۆی كردبوه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئێمه وه‌ك خۆمان و خاكه‌كه‌مان و زمانه‌كه‌مان له ژێر كاریگه‌ریه پیس و چه‌په‌ڵه‌كانى رِژێمى دیكتاتۆرى شوفینیه عه‌ره‌بیه‌كانبوه، به‌تایبه‌ت دكتاتۆرى شۆڤینى به‌عس! كه ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌وه‌ى هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانى عه‌ره‌بى بوون، له‌هه‌مانكاتدا له هه‌موو سیسته‌مه‌كاندا به‌تایبه‌ت سیسته‌مى په‌روه‌رده‌و زانست‌دا گرنگى و بایه‌خى زمانى كوردى هێنابووه ئاستێكى نزمه‌وه. به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له‌چاو ئه‌و كاته‌داو له‌چاو ئه‌و بارودۆخه‌دا هه‌وڵه‌كانى پاكرِاگرتنى زمان له ووشه‌ى بێگانه‌و هه‌وڵى جیدى بۆ كوردى نوسینى په‌تى به‌رده‌وام بوو..
به‌ڵام دواى رِاپه‌رین مه‌خابن گه‌رِاینه‌وه سه‌ر به‌زمى جارانى كۆن كه له بریتى ووشه‌ى كوردى په‌تى ئه‌مجاره ووشه‌ى لاتینى و رِۆژئاوایى، هه‌ر ئه‌وه‌نده عه‌ره‌بى نه‌بێت ئیتر قه‌یناكات!! بێ‌ئاگا له‌وه‌ى كه زمان ناپرسێت و نازانێت (عه‌ره‌ب، تورك، فارس، ئینگلیز، به‌ڵكو ووشه‌ى بێگانه بیگانه‌یه لاى و ملكه‌چى رِێزمانه‌كه‌ى و ده‌ستوره‌كه‌ى نابێت! بۆیه په‌لامار بۆ زۆر چه‌مك و ووشه‌وزاراوه زۆر درا ئه‌مجار له‌برى زمانى عه‌ره‌بى، زاره‌وه‌ى لاتینى و رِۆژئاوایى ته‌واو خۆیان كرد به كون و كه‌له‌به‌ره‌كانى زمانى كوردیدا، تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ى هه‌ندێ ووشه‌و زاراوه‌ى نوێ كه كۆرِى زانیارى داینابوون ئاوایان كردن. چه‌ندین چه‌مكى نوآ و زاراوه‌ى بێگانه وه‌ك (پره‌نسیپ، پره‌كتیك و پرۆبڵێم و ئه‌جینداو كونسنانت و ڤاولڕو ئیپتمۆلۆژى، سایكۆلۆژى، ستراتیژ، سیمینار، دوكیومینت، دوسیه‌و پراكماتیك، سه‌گمێنت و كلیپ و كلیت و فرێزو، تیورو، ئوبوراسیوَن، لۆكه‌یشنو ..... هتد . خۆیان كرد به نێو زمانى كوردیدا به‌بێ جیاوازى. ئه‌م چه‌مكه نوآو خوازراوانه بابه‌تیانه هه‌موو بواره‌كانیان گرته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زاراوه‌یه‌ى كه ته‌وفیق وه‌هبى ره‌حمه‌تى نه‌با بۆ بوارى وه‌رزش له زارى هه‌ورامى خواستبووى كه بریتى بوو له (یانه) به‌رامبه‌ر (نادى) عه‌ره‌بى داینا بوو، ئه‌وا له پاڵ ئۆڵۆمپى كوردستاندا وشه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى یان ئینگلیزیان ده‌خواست و له‌پالڕ ئه‌ودا رِایانده‌خست.! به‌هه‌رحاڵ باسى ئه‌و واقیع و باره نائاساییه كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رِۆشنبیرى ئێمه‌ى تێكه‌وتووه ده‌كه‌م، كه دواجار پێویست بوو ده‌ستێك به ده‌م و چاوى رِێنوس و زمان و زاراوه‌كانیدا بهێنرێت بۆ رِاستكردنه‌وه‌ى بارى لار‌و جوانكردنه‌وه‌ى رِوخسارى كوردى ..
با نموونه‌ى پارچه‌یه‌ك له رِێزمانه‌كه‌ى ( سه‌عید ێیدقى) رِچه شكێنى رِێزماننووسى كوردى بهێنین كه له ساڵى 1928 نوسیویه‌تى ده‌ڵێت:
( هتا ئه‌م عێره ڕخیره خویندنمان له مكتباو نوسینمان به كوردى نه‌بوه، به‌و سببه سعى نه‌كراوه كه قواعیدێكى ێرف و نحو بو زبان كردى ریك بخرىَ... پاشان له لاپه‌رِه (17) رِێزمانه‌كه‌یدا ده‌نوسێت: مێدر إسمیكه دلالت بكا به كرده‌وه‌یى فقگ تماشاى زه‌مان و فاعلى تیدا نه‌كرآ، هه‌موو مێدران كوردى له ڕخیره‌كانیان (ن) ببێ كه پێى ده‌ڵێن (ن) مێدرى)3.
له‌نامێلكه كتێبى فۆنولۆژى رِێزمانى كوردى هاتووه :
( سۆنانته‌كان ئازادن، به بێ وابه‌سته‌یى به‌و فاكته‌رانه‌ى له سه‌ره‌وه لێیان دوام، ئوپستروێنته‌كان له‌لاى سۆنانته‌كان بۆ په‌نابه‌رێتى و پاراستن ده‌گه‌رِێن، چه‌پكێكى له زمانه‌كه‌دا رِێى پێبدرێت كۆنسنانتێكى تێدایه كه پله‌یه‌كى سۆنورێتى به‌رزترى له‌ویتر هه‌یه . ئه‌مه‌ش پره‌نسیپه‌كانى دروسته‌ى برِگه‌و به‌هێزى كۆنسۆنانته‌كان دیاریان ده‌كات4. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌مه نووسینى رِێزماننووسه‌كانمانه ئه‌گه‌ر نووسینى یه‌كه‌م رِێزماننووس پێویستى به چه‌ندان مه‌سعودموحه‌مه‌دو موحه‌مه‌د خالڕو د. ئه‌وره‌حمانى حاجى مارف هه‌بوو بێت، تا له زمانى عه‌ره‌بى پاكیانكرده‌وه‌و دوریانخسته‌وه، ده‌بێت چه‌ند كه‌ڵه نووسه‌رو بوێرى ترمان هه‌بێت ئه‌و چه‌مكانه‌ى رِێزمان نووسه‌كانى ئه‌مرِۆمان له‌و ووشه‌و زاراوه بێگانانه رِزگارمان بكات و زاراوه‌ى كوردى په‌تى بخاته جێگه‌یان؟!. بۆیه خوێنه‌رى به‌رێز ئێستا زانیت بۆچى ئه‌و په‌نده كوردیه‌م خستبوه ده‌روازه‌ى نوسینه‌كه‌وه؟!
دووه‌م : ئه‌لف و بێى زمانى كوردى:
مێژووى نوسین به‌وئه‌لف وبێى كه‌ناسراوه‌به (ئه‌لف وباى عه‌ره‌بى) لاى ئێمه‌ى كورد بابه‌تێكى زۆركۆن نیه‌و قسه‌و باس ولێوردبونه‌وه‌ى ئه‌وتۆى ده‌وێت .ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به‌مێژوى ئه‌م جۆره رێنوسه وتراوه و خراوه‌ته‌وه روو له‌چه‌ندنوسین وبابه‌تدا دیاره هێشتا پێنه‌گه‌یشتوه و كرچ وكاڵى له‌وباره‌شه‌وه هه‌رپێوه‌ى دیاره.به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بایى ئه‌وه‌نده‌مشتومرِو وه‌ستان له‌سه‌رى پێویسته .! دیاره به‌وپێیه كه‌مێژوى نوسین به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پشت به‌نوسینو قه‌باڵه‌كۆنه‌كان ده‌به‌ستێت، كه‌ده‌بینین لاى ئێمه میلله‌تى كوردئه‌ودوشته‌كه‌موهه‌بوى ته‌مه‌ن كورتن. بایى ئه‌وه‌نده‌ش مێژویان درێژنییه كه‌پشتیان پێببه‌ستین ، به‌تایبه‌ت له‌بوارى رێنوسى ئه‌لف وبێداو بیانكه‌ینه پێشه‌نگ. هه‌رچه‌ندكه هه‌ندێك نوسه‌ر رایان وایه كه‌ئێمه‌ى كوردپێشتر خاوه‌نى رێنوسى خۆمان بوین5. بۆنمونه‌له‌هه‌ندێك نوسراو وه‌ك (شوق المستهام فى معریفه رموز الاقلام)له‌نوسینى ابوبكر النبگى،كه‌له‌ساڵى 241كۆچى نوسیویه‌تى، نمونه‌یه‌ك له ئه‌لف و بێى ده‌ستنیشانكردووه‌و واپیشانیداوه كه‌ئه‌مجۆره( ئه‌لف و بێ )یه هى نوسینى كوردى بووه كه‌له‌پیشاندانیدا نیگارى (37) پیتى كێشاوه. نوسه‌رانى كورد له‌وانه مه‌سعود موحه‌مه‌د ودفوئاد و...هتد بایه‌خى ئه‌م كتیبه وئه‌م بۆچونه زۆر له‌به‌رچاو ناگرن و پێیان وایه شتى وه‌ها نامومكینه !.بۆنمونه مه‌سعود موحه‌مه‌د له‌كتێبى (لسان الكرد) ده‌نوسێت: سه‌رچاوه‌كان باس له‌كتێبێك ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى ده‌رهێناى ئاو كه‌له‌لایه‌ن (ابن وحشیه)پێش نزیكه‌ى هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌زمانى كوردى داینابێت !! وه‌هه‌روه‌ها د.كه‌مال فوئاد له(خلاێه تاریخ الكرد وكوردستان) داده‌لێت: ئه‌و ئه‌لف بایه‌ى كه(ئیبن وه‌حشیه) له‌كتێبه عه‌جیبه‌كه‌یدا (شوق المستهام)باسى ده‌كات دروستكراوه!6..
دیاره زۆرێك له‌نوسه‌رانیش بۆچونیان وایه‌و له‌سه‌ر ئه‌ورایه‌ن كه ئێمه‌ى كورد پێشتر وه‌ك فارسه‌كان نوسیومانه‌و ئه‌وهێماو نیگارانه‌مان به‌كارهێناوه كه‌ئه‌مرۆ به‌ئه‌لف باى عه‌ره‌بى ناسراون . وه‌بۆ ئه‌وده‌نگه كه‌مه كۆنسنانتانه‌ى كه‌له‌هێماو پیته كۆنسنانته‌كانى عه‌ره‌بیدا نه‌بوون وه نیگاریان له‌وشێوازه نه‌بووه‌و ده‌ستنه‌كه‌وتوه به‌دانانى سىَ خاڵ چاره‌ى ئه‌و كێشه‌یان كردووه! بۆنمونه (پ،ڤ،چ،...)هتد7
بۆ نمونه دیوانى (مه‌ولاناخالیدى نه‌قشبه‌ندى) له‌ساڵى (1260ك -1844ز)دراوه له چاپ . دیاره شیعره كوردیه‌كان به‌هه‌مان رێنوسى فارسى یانى وه‌ك شیعره فارسیه‌كانى مه‌ولانا چاپ كراون8.
به‌ڵام دواتر ده‌بیینى به‌تایبه‌ت سه‌ره‌تاكانى نوسین، دواى ده‌ركردنى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى (كوردستان)له‌لایه‌ن به‌درخانیه‌كانه‌وه،دواتر له‌چاپدانى كتێبه جۆر به‌جۆره‌كان تر به‌كوردى، بۆ نمونه (ئینجیلى مه‌تا و یوحه‌ننا)له‌ساڵه‌ى (1919) گۆڤارى رۆژى كورد(1913)دیارى كورد (1925-1926)هتد.رۆژنامه‌ى پێشكه‌وتنى (1920-1922) رۆژنامه‌ى كوردستان (1922-1923)هتد ..پاشان سه‌رده‌مى گۆڤارى گه‌ڵاوێژ (1939-1949) دواتربڵاوبونه‌وه‌ى چه‌نده‌هاكتیب و گۆڤار و رۆژنامه...دواتر دروستبونى كۆرى زانیارى كورد‌و...هتد.
به‌هه‌رحالڕ (ئه‌م رێنوسه كوردیه جوانه‌ى ئیسته‌مان كه‌ئه‌مرۆ پێى ده‌نوسین به‌رهه‌مى ده‌ستپێشخه‌رى و ره‌نجو ته‌نانه‌ت قوربانیدانى گه‌وره نوسه‌رو رۆژنامه نوسانى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه كه هه‌وڵیاندا كه‌م تا زۆرێك له‌ورێنوسه دقاو ده‌ق عه‌ره‌بى و فارسى یه رزگارمانكه‌ن و به‌رێنوسێكى گونجاو وشایسته‌ئاشنامان بكه‌ن، بایى ئه‌وه‌نده‌ى كه‌ئاسانتر بێت بۆ نوسینه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوره‌كه‌مان به‌م پیتانه به‌هره‌مه‌ندمان بكه‌ن یانى به‌م شێوازه كه:
له‌پیتى (ب)..........(پ) یان دروستكرد
له‌پیتى (ج)..........(چ) یان دروستكرد
له‌پیتى (ز)..........(ژ) یان دروستكرد
له‌پیتى (ف).........(ڤ) یان دروستكرد
له‌پیتى (ل)..........(لڕ) یان یان دروستكرد
له‌پیتى (ك)..........(گ) یان دروستكرد
ئه‌مه‌سه‌باره‌ت به‌ده‌نگه(بزوێنه=كونسنانت)ه‌كان ، به‌ڵام دیاره هه‌رچى (ڤاوڵ)ه‌كانى عه‌ره‌بین كه‌متر بوون! بۆیه به‌م شێوازه دروستكران ودانران:
سه‌ره‌ى كورت ..... ه ـه
واوى كورت.....و
واوى قوولڕ.....وو
واوى كراوه.....ۆ
یاى كورت.....ى
یاى كراوه.....آ
سه‌ره‌ى كراوه......ا 9
نوسین به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى:
مه‌خابن زه‌مه‌نێكه‌كه‌به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى نه‌نوسراوه، خۆئه‌گه‌ر نوسرابێت ده‌توانرێت نوسینه‌كان و نوسه‌ره‌كان به‌په‌نجه‌ى ده‌ست بژمێررێن.! زمانى نوسین وئه‌ده‌بیاتپێشتر به‌زارى هه‌ورامى بووه‌و كه ئاماژه‌مان پێدا، وه‌به هه‌مان رِێنوسى نوسه‌ره‌كانى پێشتر كه‌هێماى( ئه‌لف و بىَ ى عه‌ره‌بى) یان به‌كارهێناوه، نوسیویانه. بۆیه‌كورد بێگوێدان گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌زارىَ نوسیبێتیان هه‌ر هه‌مان(ئه‌لف وبىَ)یان به‌كارهێناوه (بێجگه له كورده‌كانى كوردستانى باكورى كه‌به ئه‌لفبى لاتینى نوسیویانه و ئه‌لف وبێى لاتینیان به‌كاربردووه!) بۆیه كه‌سێك وبابا یه‌كى هه‌ورامى گه‌ر هه‌رشتێكى نوسیبێت هه‌ربه‌هه‌مان ئه‌لف و بێى ناسراو به‌ئه‌لف و باى عه‌ره‌بى نوسیوه.! دیاره له‌م دواییه‌دا به‌تایبه‌ت ده‌یه‌ى دوایى راپه‌رِین كۆمه‌لێك نوسه‌ر وه‌ك لاكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسین به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى هه‌ستاون به‌دیاریكردنى چه‌ند نیگارێگ بۆكۆمه‌ڵێك ده‌نگ كه‌له‌بنچینه‌دا ئه‌م كاره‌یان خزمه‌تێكى تیادانیه ته‌نها قه‌به‌كردنى زمان و قورسكردنى نه‌بێت. ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه‌ده‌یانه‌وێت یاخود مه‌به‌ستیانه كه شێوه‌گۆكردنێكى ناوچه‌یى (دووسىَ گوندى هه‌ورامانى لهۆن) كه له‌رووى فۆنه‌تیكه‌وه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌و زۆر جار ئه‌و شێوه‌گۆكردنه ناوچه‌ییه وسه‌پاندنى و گشتاندنى وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆگه‌رانه‌وه بۆرێزمانى هه‌ورامى هه‌ڵه‌یه‌كى زمانه‌وانیه كه‌ئه‌مرِۆ پاشاگه‌ردانیه‌كى دروستكردوه‌كه به‌ته‌واوى!، هه‌م زمان 10 و هه‌م رێزمانى هه‌ورامى به‌ره‌و ئاڵۆزتركردنى بردوه..وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ئه‌مرۆدا ده‌یبینین كه‌راناوه‌كه‌سیه‌لكاوه‌كانیان بۆ چه‌ند پێرو ده‌سته بردووه و چه‌ند ئه‌له‌فۆن وه‌ك فۆنیم ئه‌ژماركراوه.! بێ ئاگادارى بنجى زمانه‌كه چه‌ند نیگار هه‌رله‌خۆوه دروستكراوه.
وه‌هه‌ندێك نوسه‌ر ئه‌م راستیه‌یان هه‌ستپێكردوه ئه‌وه‌تا له(رۆژنامه‌ى هاناو)دا نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر حه‌مه‌ره‌شیدى ئه‌مینى بانگه‌وازده‌كات كه: شێوه قسه‌كردنى گوندێك یان چه‌ند گوندێك به كه‌ره‌سته‌ى نوسینى ئه‌ده‌بى هه‌ورامان ناكرێت !! كه‌له‌نوسینه‌كه‌یدا هاتوه كه‌نوسه‌ران له مه‌تن ووتاره هه‌ورامیه‌كاندا ته‌نها شێوه زارى (گوندآ!یان چه‌ند گوندێك !)یان ناوچه‌یه‌ك نه‌كه‌ن به‌كه‌ره‌سته‌ى نوسینى ئه‌ده‌بى هه‌ورامى .
ئیمه نابآ ئه‌وه‌مان له به‌رچاو بێت كه‌به‌سته‌ره‌ى جوگرافیاى ئه‌ده‌بى هه‌ورامان له‌كاتى خۆ‌یا تا كوآ په‌ره‌ى سه‌ندوه و كه‌سانى تریش بوون كه‌هه‌ورامى زمان نه‌بوون ، كه‌چى به‌جوانى توانیویانه كه‌لك له‌م زاراوه‌یه وه‌ربگرن وه بۆ ماوه‌یه‌كى دریژیش به‌شى گه‌وره‌ى كوردستانیش له ژیر ركێفى خۆیگرتو جوانترین شاكاره‌كانى ئه‌ده‌بیاتى زمانى كوردى پآ بخولقێنن. ئایا ئیمه ناتوانین زۆرتر له نوسه‌ره‌كانمان له باتى ئه‌وه‌ى سه‌یرى ناوچه‌گه‌رى بكه‌ین په‌یره‌وه‌ى له كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانمان وه‌ك : بیسارانى و مه‌وله‌وى و خاناى قوبادى و سه‌یدى ومیرزا عه‌بدالقادر ... بكه‌ین ئه‌گه‌ر چى ئه‌وه شیعره و ئه‌مه نوسراوه و له‌بارى رێزمانیه‌وه دوو قۆناغى جیاوازن كه‌چى به ئاسانى ناتوانین له‌و ئه‌ده‌به‌ش بآ لایه‌ن بین 11.
له‌م روانگه‌وه حه‌زده‌كه‌م سه‌رنجى خوێنه‌ر بۆدووخاڵى گرنگ رابكێشم:
یه‌كه‌م: پێش هه‌موو شتێك ئه‌و براده‌رانه وه‌ك نوسه‌رێك ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن پیویسته ره‌چاوى ئه‌و راستیه بكه‌ن كه‌داهینانى ئه‌لف و بیى نوێ‌و دروستكردنى نیگار‌و پیتى نوێى جیا له‌زمانى ستانده‌رى كوردى بۆخۆى جۆرێك له بانگه‌شه‌كردنى جیاوازى و له‌دایكبوونى جیاوازیه‌كى ناپێویست و نازانستیه وله‌هه‌مانكاتدا خه‌تكوژێندانه له‌ونوسینه له‌مێژینه‌و خه‌رمانه فراوانه‌ى كه‌پێشتر به‌م پیت‌و نیگارانه نوسراوه.! له‌هه‌مانكاتیشدا بۆخۆى دوكه‌رتكردنى ئه‌لف وبێى زمانى كوردی ستانده‌ره‌و ئه‌وه‌ش كه‌متر نیه‌له‌جیابونه‌وه‌یه‌كى سیاسى ناوچه‌یی!!12
دووه‌م:ئه‌و نیگارانه‌ى زیادكراون بۆ ئه‌وده‌نگانه‌تێنه‌گه‌یشتنه له واتا‌و كارى فۆنیم وئه‌له‌فۆن له‌زماندا، نمونه‌ى ئه‌و نیگارانه(دˆ)كه گوایه ئه‌مه فۆنیمێكه و پێویستى به‌نیگارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه!كه‌چى له‌راستیدا ئه‌وه دالى سواوه ، دیاره پیتى (د) پیتێكه‌له‌پیته‌كۆنسنانته‌كان(نه‌بزوێن) ئه‌گه‌ر له‌رِووى (فۆنه‌تێكى ئۆرگانى)یه‌وه‌شێوه‌ى دروستبونى له‌ناو ده‌مو قورگى مرۆڤه‌وه كه‌ده‌نگێك له‌خۆده‌گرێت كه‌له‌رِێى داخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى نه‌رمه مه‌لاَشو بۆ ئاسمانه‌ى ده‌مه‌وه كه ده‌چێته ریزى ئه‌و پیتانه‌وه كه‌به‌پیته (ته‌قیوه‌كان)ده‌ناسرێن كه‌پیته‌كانى (ب،ت،ك،د،گ،پ) ده‌گرێته‌وه به‌لاَم دیاره شێوه‌و كردنه‌ده‌رى (ده‌نگى دال) له‌ده‌مدا جۆرىَ تریش وه‌سفده‌كریت به‌و پێیه‌ى پیتى(د)یه‌كێكه‌له پیته‌كانى (پوك) كه‌بۆ دروستبوونى سه‌رى زمان له‌پووك ده‌درێت. یانى سه‌رى زمان ده‌داته ئه‌و شوێنه‌ى كه‌بێخى ددانه‌كان له‌و شوێنه‌ى كه‌چه‌قیوه‌ته نێو پووكه‌وه! ئه‌وانیش(ن،ت،د،س،ز) وه‌پیتى(د)ى پیتێكى سه‌ره‌كیه‌له زمانى كوردیدا به‌هه‌موو دیالێكت و شێوه‌زاره‌كانیه‌وه به‌لاَم ئه‌بێت رِاستیه‌كَ هه‌یه بزانرێت و له‌به‌رچاوبێت كه(ئه‌لف و بىَ)بۆ زمان و ئه‌ده‌بیات ونوسین داده‌نرێن نه‌ك بۆ شێوه زوانى گفتوگۆپێكردن .! رِاسته (ده‌نگ) به‌ردى بناغه‌ى گشت زمانێكه،به‌لاَم نوسه‌رئه‌بێت په‌یوه‌ندى نێوان نیگار‌و ده‌نگ (پیت)و (فۆنیم) بزانێت، هه‌ر ده‌نگىَ توانى ببێت به(فۆنیم) واچاكتره كه‌نیگارێكیشى بۆ دیاریبكرێت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كه له‌حاڵه‌تى (ئه‌له‌فۆن)دا مایه‌وه واتا نه‌گۆرا ئیتر وخۆماندوكردنو سه‌رلێشێواندنه كه‌نوسه‌رهه‌ستیت نیگارىَ تر دروستبكات .!.بۆ نمونه (ل) ى سوك و(ڵ) ى قه‌ڵه‌و ئه‌بێت(ڵ) به فۆنیم بژمێررێت و نیگارى جیاى خۆى هه‌بێت له(ل).چونكه جیاوازى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان مانا‌و نالێنانیانه‌وه كه‌فۆنیمى جیاواز له‌جێى یه‌كتر دابنرێن بۆ نمونه:
كه‌ل ، كه‌ڵ، گه‌ل ، گه‌ڵ ،به‌لاَم جیاوازى نیه له‌نێوان (شاردشۆ . شارتشۆ ،ئه‌دا... ئه‌دˆا) دا ئیتر بۆ(د) ىسواو نیگارى هه‌بیت؟.
من ده‌ڵێم كاتێك دروستكردنى نیگار هیچ جێگایه‌ك ناگرێت، ئیتر ئه‌م سه‌رئێشاندنى خۆیه له‌پاى چى؟! كه‌له(د) هه‌ستین(دˆ) كه‌نیگارىَ تره دروستكه‌ین!دیاره ئه‌وگۆكردنه ناوچه‌یه‌ى (لهۆن) ده‌بێت بشوبهێنرێت به‌و شێوه‌گۆكردنه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى كه‌بۆ پیتى (د)ى ده‌كه‌ن. چونكه له‌ناوچه‌كانى تر پیتى(د) به‌كارده‌هێنرێت و ناسوێت
مامۆستا تۆفیق وه‌هبى نوسیویه‌تى (د)سواو ده‌بێت به‌جارێك بكریته ده‌ره‌وه‌ى زمانه ئه‌ده‌بیه‌كه‌مان..ئه‌وشوێنه‌ى(د)سواو یان كلور بوه یان ده‌گۆرێت بۆده‌نگىَ تر له‌كاتى نوسیندا(د)ى پته‌و بخرێته جێگه‌ى. ئێمه لێره‌دا به‌نمونه‌وه ئه‌ودۆخانه‌ى سوان و ونبونى (د) ى تیادا هه‌یه له‌گۆكردنى هه‌ورامانى لهۆن و ناوچه‌ى سلێمانى به‌نمونه وه‌ك به‌راوردێك ده‌خه‌ینه روو له‌هه‌مانكاتدا (د) ى پته‌و ده‌خه‌ینه‌جێگه‌ى كه‌ده‌بینین هیچ مانا ناگۆرێت !
بۆچۆنیه‌تى خوێندنه‌وه‌ى پیتى (د=دال)وده‌ركه‌وتنى له‌سه‌رزمانى خه‌ڵكى له‌نێوووشه‌كانداده‌ڵێین:
هۆكارى سوانى پیتى (د) هه‌میشه‌هۆكارى به‌دواداهاتنى پیته بزوێنه‌كانى(ه،ا، و، ى)ه‌له‌گه‌ل پیتى (د) ا، یاخود هاتنى پیتى هاوشێوه‌ى خۆى وه‌ك پیتى (ت).وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا هاتوه:
چونیه‌تى فۆنۆتیك كردنى پیتى (د=دال)له‌ناوچه‌ى سلێمانى ده‌ورووبه‌رى !
یه‌كه‌م:
1- ده‌چێته سه‌ر هه‌مووچاوگێك له‌دۆخى یه‌ك لۆ وه‌ده‌یكات به‌دوولۆ
نمونه:
ووره‌ته‌ى................ووره‌ته‌یوه
ووروسته‌ى..............ووروسته‌یوه
كرِناى..................كرِنایوه
وێشته‌ى...............وێشته‌یوه
مه‌نه‌ى.................مه‌نه‌یوه
كه‌رده‌ى..............كه‌رده‌یوه
سۆته‌ى..............سۆته‌یوه
2- پاشگرى (وه) له‌گه‌ڵ رێژه‌ى كردار بۆ دوپاتكردنه‌وه یاخود ماناى دوباره‌ى كاره‌كه‌ده‌گه‌یه‌نێت:
ا- له‌گه‌ڵ كردارى رابوردوى رووتدا(راگه‌یاندن):
كه‌رد .....كه‌رده‌وه
وه‌ردا.......وه‌رداوه
مه‌ردا.......مه‌رداوه
بێسارانى ده‌فه‌رموێت:
ئاما به‌ئاهى سه‌ردى سیاوه 18
ئایر نه‌تۆى دڵ سفته‌م وه‌رداوه
ب-له‌گه‌ڵ كردارى رانه‌بردوودا:
مجۆ......مجۆوه
مشۆ.....مشۆوه
مزۆ......مزۆوه
زامى كۆنه‌و نۆ دیسان جه‌نۆوه
چه‌نى ده‌ردى مه‌رگ تازه مه‌بۆوه 19
ح-له‌گه‌ڵ كردارى رانه‌بردوى دانانى:
بلۆ......بلۆوه
بژنه‌وو....بژنه‌ووه
برِێسوو....برِێسووه20
بێسارانى ده‌فه‌رموێت:مه‌ر زه‌ِره‌ى خه‌مم ئه‌وسا بشۆوه
سه‌ربنیه‌و وه‌قه‌بر تازه گڵكۆوه21
ج- له‌گه‌ڵ رابردووى بكه‌رنادیاردا:
كریا................كریاوه
دریا................دریاوه
كرِیا...............كرِیاوه
كولیا.............كولیاوه
خولیا...........خولیاوه
سرِیا...........سرِیاوه
شۆریا.........شۆریاوه
میرزا عبدالقادرپاوه‌یى ده‌فه‌رموێت:
سۆفى په‌یش نه‌رِاى مه‌سجید گیلاَوه
فــه‌زا هــا به‌لاى خـورشیـد نـماوه22
3- ده‌چێته سه‌ر ناو‌و كۆتایى ناوه‌وه كاتێك كرداره‌كه پێشكه‌وتبێت به‌تایبه‌ت له‌شیعردا:
نمونه:
خیالاَ به‌ردا به‌ده‌م ده‌رده‌وه
مه‌ژگم چوون هه‌ره‌س ئاما هه‌رده‌وه
ده‌مه‌و هه‌ناسه‌یم به‌ئاه سه‌رده‌وه
ته‌مام من نیشتا وه‌رووى زه‌رده‌وه
چون وه‌شى ویه‌رده‌یم من ویركه‌رده‌وه(دیوانى چاپ نه‌كراوى حاجى:زه‌ڵمى)
ئانه كۆگه‌ملى پا وێڵ وێڵه‌وه
ده‌ستم دامانت مه‌له گێڵه‌وه(فۆلكلۆر)
4-له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵناودا پاشگرى (وه) به‌كاردێت:
بێسارانى ده‌فه‌رموێت:
خه‌ریكم به‌ى ده‌رد جه‌فاى سه‌خته‌وه
به‌ى تاڵه‌ى به‌دبه‌خت مه‌جنون ره‌خته‌وه23
5- له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵكارى شوێندا به‌كار دێت:
وه‌ر.............وه‌ره‌وه
سه‌ر...........سه‌ره‌وه
چێر..........چێره‌وه
وه‌ڵێ..........وه‌ڵێوه
دما............دماوه .
بێسارانى ده‌فه‌رموێت:
هاكا په‌یدابى قیبله‌م جه‌لاوه
ده‌س دا به‌ئاودا سوفته‌م كوشناوه24
له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵكارى كاتدا به‌كاردێت:
هیزى..............هیزیوه
وێره‌گا..............وێره‌گاوه
ئارۆ...............ئارۆوه
شه‌وێ ............شه‌وێوه
5- له‌گه‌ڵ ووشه‌ى (دیسان) به‌كاردێت:
دیسان...............دیسانه‌وه
هه‌مدیسان.............هه‌مدیسانه‌وه
هه‌مدیس.............هه‌مدیسه‌وه
هه‌میسان............هه‌میسانه‌وه...25
6- پاشگرى (وه) له‌گه‌ڵ جێناوه‌لكاوه‌كان:
دیاره جێناوه‌كان به‌بۆچونى ئێمه دووتاقمن :
تاقمى یه‌كه‌م (م.ما.ت.تا. ش.شا)كه‌له‌گه‌ڵ كردارى رابردووى تێپه‌ردا ده‌گونجێن له‌م كاته‌دا پاشگرى (وه) واتاى دوباره‌بوونه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت:
وره‌شتم ..............وره‌شتمه‌وه
وره‌شتما..............وره‌شتماوه
وره‌شتت..............وره‌شتته‌وه
وره‌شتتا.............وره‌شتتاوه
واردش................واردشه‌وه
واردشا...............واردشاوه
تاقمى دووه‌م(ا) (ا،مىَ، ى، دىَ، Ø،ىَ) كه‌له‌گه‌ڵ رابردووى تێنه‌په‌ردا ده‌سازێن و له‌م كاته‌دا پاشگرى (وه) واتاى جه‌ختكردن له‌سه‌ركاره‌كه‌و دوباره‌بوونه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت:
كه‌وت............كه‌وتاوه.......وروه ستاوه
لوا...........لوایمێوه...........ئامایمێوه
ئاما.............ئامایوه....... ....لوایوه
ووت............وتیدێوه.......ورئێستیدێوه
مه‌رد........مه‌ردوه(مه‌ردۆَ)......زینده‌بیوه
خزا.........خزىَوه...........وورئێستێوه
تاقمى دووه‌م (ب) كه‌ئه‌مانه‌ن(وو،مىَ، ى،دىَ، ۆ،ا)له‌گه‌ڵ رانه‌بردوودا ده‌گونجێن، له‌م كاته‌دا پاشگرى (وه) واتاى دوباره‌بوونه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت:
موسو...................موسووه
مژنه‌ومىَ.................مژنه‌ومێوه
مرى...................مریوه
ملدىَ.......................ملدێوه
مشیۆ......................مشیۆوه
مجا........................مجاوه
پاشگرى (وه) كاتێك وه‌ك ئامرازى په‌یوه‌ندى رۆڵى ده‌بێت:
دیاره ئامرازى په‌یوه‌ندى بێژه‌یه‌كه له‌رِسته‌دا له‌پێش ناوێك یان جێناوێك یان ئاوه‌ڵناوێك یان ئاوه‌ڵكردارێك به‌كارده‌هێنرێت بۆپیشاندانى میانه‌ى ئه‌و ووشانه‌ى له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌كى تر‌ى هه‌مان رسته‌دا26
دیاره‌پاشگرى(وه)ره‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى نیه به‌ڵكوبه‌شێك یان دواپارچه‌یه‌ك وكه‌رتى پاشه‌وه‌ى ئامرازه‌كه یه رۆَڵ ده‌گێرِێت ،ئه‌گه‌ر ئامرازه‌كه لابرا ئیتر واتاكه‌ى به‌مانه‌وه‌ى (وه) لاسه‌نگ ده‌بێت بۆیه ئه‌ویش ده‌بێت لابچێت.
1-به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ ناو ...
. (جه.....وه)....جه موحمه‌دیوه قسىَ وورگێره.
(پۆـ وه)....... . فه‌ره‌نجیه‌كه پۆیۆسۆٍیوه‌دیه‌نم.
( به‌ـــ وه.).......به ئایشێ وه یانه‌كه ره‌نگینا..
2- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ جێناوه سه‌ربه‌خۆكاندا:
(جه‌ـ وه.)جه‌منه‌وه ده‌ست په‌نه‌كه‌ره...جه ئێمه‌وه‌ده‌ست په‌نه‌كه‌ره.
(پۆـ وه)......گجیه‌كه پۆتۆوه جوانا........پۆشمه‌وه‌چێو جوانا.
(به‌ـ وه).....یانه‌كه به‌ئادیوه‌وه‌شا........یانه‌كه به‌ئادیشاوه وه‌شا.
3- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ (هاوه‌ڵناو)دا.
( جه‌ـــ وه).......جه‌سۆڵی وه توشو نه‌وه‌شى بیه‌ن.
(به‌ـــ وه.).....میمانه‌كه‌ش به‌سه‌ردیوه ره‌وانه‌كه‌رد.
(پۆــ وه).....(ماچا دڵ پێسه‌ن مه‌شىَ! پۆشیرینیوه‌وپۆپیسی وه‌نیشۆ.!(په‌ندى پێشینان)
4- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ جێناوى نیشانه.:
( جه‌ـــ وه)....تۆجه‌ئانه‌ی وه ده‌ست په‌نه‌كه‌ره.
.(به‌ـــ وه.).........به‌ئینه‌ی وه‌ده‌ستگیره.
(پۆـ وه)......هه‌ناره‌كىَ پۆئانه‌یوه كه‌ندینێمه‌وه.
5- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵناوى نیشانه:
(به‌ـــ وه.).......... خاتونه به‌ئی چه‌تفه‌یوه‌وه‌ششگنۆ.
( جه‌ـــ وه)....جه ئاپیای وه فێرو فره چێوى بیا.
(پۆـ وه)..........پۆ ئو وه‌زێوه شاروَم كه‌رده‌ن.
6- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵكارى شوێندا:
زارۆڵه‌كىَ سه‌روبانیوه ووتێنىَ.
7- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵكارى چۆنیه‌تیدا:
قه‌ڵه‌مه‌كه‌یت به‌ژیریوه به‌كاربارى خاسه‌ن.
8- به‌كارهێنانى له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵكارى كات دا.
ئامیمانىَ جه‌هیزیوه ئامێنىَ.
به‌كارهێنێكى منالاَنه‌ى (وه)له‌نوسینه‌كاندا:
زۆرجار ئه‌م پێشگره(وه)له ناوچه‌ى لهۆن ده‌كه‌وێته پێش كردار
وه‌ك: كه‌رده‌ی +وه.=..وه‌كه‌رده‌ى.. (وه..ده‌گۆرن له‌سه‌رزاران به ئه‌وه)..دواجار ده‌بێت به: (ئه‌وه‌كه‌رده‌ى)
(هه‌ندێجاریش(نیشانه‌ى ته‌واوى ره‌گى كردار + (ه) نیشانه‌ى تاك..=(نه)ده‌خرێته پێشكرداروه وه‌ك :نه‌گیرته‌ی..له‌سه‌رزاران ده‌بێت به.=ئه‌نه گیرته‌ى27
دیاره راستى نوسین ده‌بێت به‌م شێوازه‌بێت(ره‌گى كردار+ن-مۆرفیمى چه‌مكى ته‌واوى+نیشانه‌ى ره‌گه‌زى تاك وكۆ)وه‌ك:گێرته‌ینه،ووسته‌ینه،شیه‌ینه....هتد
له‌راستیدا ئه‌مه به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانێكه نابی بیته ناو نوسینه‌وه ، نمونه‌ى ئه‌مه‌له‌زمانى عه‌ربیدا هه‌یه وه‌ك چۆن له‌زارى هه‌ورامیشدا هه‌یه، ئه‌وه‌تا .(م.مه‌سعودموحه‌مه‌د ده‌ڵێت:زیادكردنى هه‌مزه(ئ)له‌سه‌ره‌تاى ده‌نگه ڤاوڵه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت(ى، و) هه‌ڵه‌ى به‌گه‌لێك نوسه‌ركردوه له‌كاتى نوسیندا ده‌نوسن (ئو..ئى..) مه‌به‌ستیشیان (و..ى)یه‌دیاره هۆى ناچاریه له‌كاتى ئاخاوتندا ده‌بێت ده‌نگێك پێش پیته ڤاوڵه‌كان بۆدركاندنیان به‌لاَم له‌نوسیندا پێشخستنی (ئ-هه‌مزه)هه‌ڵه‌ى رووته‌و زۆرجار مێشكى خوێنه‌ر ده‌خلیسكێت واده‌زانێت كه‌ئه‌مه سه‌رله‌به‌ر خۆى هه‌یه28
بۆیه له‌راستیدا له‌زارى هه‌ورامیدا هه‌ندێك چاوگ و كردار هه‌ن پاشگرى (وه)ده‌كه‌وێته پێشه‌وه و هه‌مزه‌ى بۆزیاد ده‌كرێت و له‌سه‌رزاران ده‌بێت به ئه‌وه، بۆیه له‌كاتى نوسیندا نابێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌كاربێت .چونكه ئه‌و پاشگره شوێنه‌كه‌ى له‌دواى كرداره‌وه‌یه!وه‌ك ئه‌م نمونانه‌ى خواره‌وه:
گێرته‌ى..+وه.=ئه‌وه‌گیرته‌ى.. ده‌بێت بنوسرێت..گیرته‌یوه.
وراسته‌ى+وه) ئه‌وه‌وراسته‌ىـ ده‌بێت بنوسرێت: وراسته‌یوه.
سه‌رچاوه‌كان
1 - دكتۆر نسرین محمد فخرى : رِینوسى كوردى به‌شى یه‌كه‌م ، چاپخانه‌ى زانكۆى ێلاح ا‌لدین 1977 لاپه‌رِه (54)
2- (د.نورى جه‌عفه‌ر:سروشت و په‌ره‌سه‌ندنى هزر،وه‌رگێرانى ێابربۆكانى،چاپخانه‌ى شڤان، بێ مێژوو،لاپه‌ره284
3 - د.نورى جه‌عفه‌ر: هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌رِه (55)
4- چه‌ند لایه‌نێكى فۆنولۆژى رِێزمانى كوردى، چاپى یه‌كه‌م، چاپه‌مه‌نى ژین، سلێمانى، 2000، لاپه‌رِه (27)
5- ابراهیم حاجى :خه‌مىَ...رۆژنامه‌ى هاناو ژماره (6) ساڵى 2006ز لا8.
6- نمونه‌ده‌گمه‌نه‌كه‌ى ابوبكر النبگى:عمرعبدالعزیز:گۆڤارى په‌یامى راستى، ژماره (80) ته‌مموزى 2007زلاپه‌ره 8.
7- ابراهیم حاجى: سه‌رچاوه‌ى پێشوووهه‌مان لاپه‌ره
8- د.ئه‌ورحمانى حاجى مارف :كورته‌یه‌كى مێژوویى رێنوسى كوردى ،گۆڤارى كوَرِى زانیارى عیراقى(ده‌سته‌ى كورد)به‌رگى هه‌شته‌م،چاپخانه‌ى كۆر،بغداد،1981م لاپه‌ره(68).
9 - دڵشاد مه‌ریوانى:رێنوسى كوردى و ئاهه‌نگى شیعرى كوردى، چاپى یه‌كه‌م،سلێمانى 2006ز ،لاپه‌ره(5)
10 - نمونه‌ى جیاوازى گۆكردنى ناوچه‌ى دوسىَ گوندى لهۆن به‌رچاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ووشانه‌ى كه مۆرفیمى (ه‌و) به دویدا پیتێكى كۆنسنانت هات ئه‌وا له هه‌ندێك له گونده‌كانى ناوچه‌ى لهۆن ده‌بێت به (ۆ) ووشه هه‌ورامیه‌كان له ناوچه‌كانى تر ى هه‌وراماندا گۆرِانكاریان به‌سه‌ردا ناێت!!
بۆ نموونه.. هه‌ندێ ووشه هه‌یه له دیالێكتى ناوچه‌ییدا به‌م شێوازه ده‌رده‌برِێت :
ناوچه‌ى سلێمانى هه‌ندێ ناوچه‌ى لهۆن هه‌ورامانى ته‌خت و ژاوه‌رو شه‌میان
كه‌وت ـــــــ كۆت ــــ كه‌وت
ێه‌وت(عه‌ره‌بیه) ــــــ پۆت ــ ێه‌وت
حه‌وت ـــــــــ حۆت ـــــــ حه‌وت
هه‌ور ـــــــ هۆر ـــ هه‌ور
لێره‌دا ده‌بینین (ه‌و) له كاتى ته‌له‌فوزكردندا به (ۆ) ده‌یخوێننه‌وه، وه‌ك چۆن پاشگروئامرازى په‌یوه‌ندى (وه)هه‌ربه (ۆ) ته‌له‌فوز ده‌كه‌ن! پێم وایه ئه‌م دۆخه په‌یوه‌ندى به بارى فۆنۆتیكى سروشتى ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت له شێوه‌زارى ناوچه‌ى جاف‌دا به تایبه‌ت (ه‌وه) ده‌گۆرِن بۆ (ۆ) واته ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها له ناوچه‌ى لهۆن نى یه بۆ نموونه :
نووسینى كوردى شێوه‌زارى جاف
فرمانى رِابردووى ساده
فرمانى رِابردووى ته‌واو
فرمانى رِابردووى ته‌واو
قه‌د قه‌د + ه‌وه قه‌د + ۆ
هات هات +ه‌وه= هاته‌وه هات + ۆ= هاتۆ
رِۆیشت رِۆیشت + ه‌وه= رِۆیشته‌وه رِۆیشت + ۆ = رِۆیشتۆ
ته‌ماشاى بابه‌تى: چاكى مه‌كه باخراب نه‌بێت /له‌نوسینى ئبراهیم حاجى رۆژنامه‌ى هه‌ورامان ژماره (4) بكه.
11 - حمه ره‌شیدى ئه‌مینى:رۆژنامه‌ى هاناو، ژماره (6)2006ز لاپه‌ره(6)
12 - خۆده‌بێت خوێنه‌ر ئه‌وه بزانێت ئه‌م ده‌رده‌شیان كاریگه‌ربوونه به ئه‌و ده‌رده‌یه كه له‌راگه‌یاندنى ده‌سه‌لاَتى كوردیدا ئه‌مرۆ بوونى هه‌یه، كه‌بریتیه له پیشاندانى دووزمانى ستاندار له(ته‌له‌فزیۆن ورۆژنامه‌و رادیۆ‌و به‌شه‌كانى تر‌ى راگه‌یاندندا ده‌رده‌كه‌وێت..
دیاره له‌پشت ئه‌م بۆچونه‌وه‌م ئه‌وه‌نیه كه‌خزمه‌ت به‌زاره‌كانى كوردى نه‌كرێت !!یاخوود من پێمباش نه‌بێت شێوه‌زاره‌كان به‌زیندویى رابگیرێن و گه‌شه‌یان پێبدرێت !! نه‌خێر ئه‌و بۆچونه‌ى من هه‌رگیز ئه‌وه‌ى لێ نافامرێته‌وه..!به‌ڵكو خه‌مى زمانى یه‌كگرتوى كوردى گرنگتر‌و به‌رزتره له‌و( هه‌ركه‌س بۆخۆیه‌ى ئه‌مرۆ!!) ...له‌وتێكه‌ڵ و پێكه‌ڵكردنه‌ى زارانه و قسه‌پێكردنه‌جۆراو جۆرانه‌ى سه‌رشاشه‌كانى (ت.ڤ)یه‌كانى كوردوستان.!ئاخر ئه‌مرۆ كاتێك بابایه‌كى هه‌ورامى ده‌بینێت كه‌شێوه‌زاره‌كه‌ى خه‌ریكه به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و داموده‌زگاراگه‌یاندنه‌كانیه‌وه هیچ حیسابیكى بۆناكرێت!!به‌ناراسته‌وخۆ خه‌ریكه سود له‌ده‌سه‌لاَتى سیاسى وه‌ربگیرێت بۆ فه‌رزكردنى شێوه زارێك و دووشێوه ئه‌لف و بێیه‌ك و تێكه‌ڵكردنى دووشێوه‌زار وه‌كو فیفتى به‌فیفتیه‌كه‌ى ده‌سه‌لاَته سیاسیه‌كه‌ى كوردى جاران له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانى هه‌ردووحیزبى ده‌سه‌لاَتدار!!حیزبه لاساییكه‌ره‌كانى تریشمان به‌هه‌مان شێوه!!شێوه‌زاره‌كه‌ى ئه‌میش بایى فلسێك به‌كارناهێنرێت ته‌نانه‌ت هه‌ندىَ جار( به‌رنامه‌ى هه‌ورامى تایبه‌ت)به‌شێوه‌زارى تر پێشكه‌شده‌كرێت !!بۆخۆى خه‌م وهه‌وڵى له‌م شێوازه(نوسین ودروستكردنى نیگارى نوێ‌و ناساندنى شێوه‌زارى هه‌ورامى وه‌ك زمانێكى جیاواز !) وه‌ك په‌رچه‌كردارێك حه‌قیقه‌تێكى چاوه‌روانكراوه.!ده‌بێ ئه‌مرۆ رۆشنبیرى كورد ئه‌و راستیه‌ى له‌به‌رچاوبێت كه راسته زۆرى شێوه ئاخاوتنى ناوچه‌یى به‌زاره جیاوازه‌كانى كوردى بۆخۆى نیشانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى زمانه‌كه‌مان وگه‌وره‌بونى زمانه‌كه‌مانه ، به‌لاَم به‌م ته‌عاموله خێڵه‌كیه‌ى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ شێوه‌زاره‌كانى كوردى بۆخۆى پارچه پارچه‌كردنى زمانى یه‌كگرتوى كورده‌و به‌ناوى ئازادى و دیموكراسیه‌وه‌خه‌ریكه!!خه‌تكوژێن ده‌ده‌ین به‌سه‌رزمانى خۆمانداو ناسنامه‌ى یه‌كگرتویمان ده‌شێوێنین..!
13 - خه‌ڵوه‌زیى :شاعیره ناوون بوه‌كانى كورد،كۆكردنه‌وه‌ى :على كمال باپیر 1972 سلێمانى
14 - هادى رشید به‌همه‌نى :په‌یامى هه‌ورامان ته‌ماشابكه(رێنوس)
15 - ئه‌وانه‌ى نیگارى دالى سواویان دروستكردوه ده‌بێت بۆ (ت) ىسواویش دروست بكه‌ن چونكه كام له‌خه‌ڵكى دانیشتوانى ناوچه‌ى لهۆن بگریت له‌كاتى فۆنۆتیك كردنى ئه‌م دوورسته‌یه له سوانى (د) و سوانى(ت) وه‌كو یه‌كه‌و هیچ گومانێك نامێنێته‌وه كه ئه‌وانیش:تۆكتێبه‌كه‌ت درِیا. تۆره‌نجت به‌رباد كه‌ردا.دیاره سوانى ده‌نگى (د-ت) له‌زمانى هه‌ورامیدا زۆربه‌ى جار وه‌ك یه‌ك ده سوێن..!به‌لاَم زۆرجار به‌شوێن یه‌كداهاتنیان پیتى پێشكه‌وتووجێگیرده‌كات و پیتى پاشكه‌وتو ده‌سوێت نمونه: واردت _شتت-كه‌ردت-متت- به‌ردت-نوویستت-
16 - ابراهیم حاجى:هه‌مان لاپه‌ره‌و سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
17 - ته‌ماشاى كتیبى :له‌بابه‌ت رێزمانىكوردیه‌وه :جمال بیدار 2007. كتیبى سینتاكسى كردارى لیكدراو له‌شێوه‌زارى هه‌ورامیدا :نوسینى د.ئازاد ئه‌حمه‌د حسین ،2009زبكه نامه‌ى دكتۆرا..
18- دیوانى بێسارانى (حه‌كیمى مه‌لا ێاڵح) لاپه‌ره(244)
19 - دیوانى بێسارانى،ل76
20 - هه‌میشه له‌كاتى به‌دوادا هاتنى (و)له‌گه‌ڵ بزوێنى (وو) ئه‌وا له‌كاتى نووسیندا پیتێكى (و) له‌به‌ین ده‌چێت وه‌ك: بشوو..+وه =بشووه
21 - دیوانى بێسارانى،ل284.
22 - دیوانى میرزا ئه‌ولقادرى پاوه‌یى، حه‌مه‌ره‌شیدى ئه‌مینى، ل38.
23 - دیوانى بێسارانى:ل393
24 - دیوانى بیسارانى ل417
25 - دشێركۆ بابان پێى وایه كه كه روخسارى ئه‌م ووشه‌یه( هه‌م دیسان و هه‌مدیسه‌و هه‌میسان ..) له‌زمانى نوسیندا ده‌بێت له‌ووشه‌ى (دیسان) دا كۆبكرێنه‌وه چونكه بنجى ئه‌وانیتره‌و واتاى دوباره بوونه‌وه‌ى روداوى كاره‌كان به‌جوانى ده‌به‌خشێت..پاشگرى وه له‌زمانى كوردیدا،ل13 ته‌ماشابكه.
26 - زمان و ئه‌ده‌بى كوردى: پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى ، لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، ل67
27 - د. ئازاد ئه‌حمه‌د حسین ته‌ماشابكه لا110سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
28 - مه‌سعودمحمدو فاروق عمرێدیق:ووشه‌سازى له‌زمانى كوردیدا،گۆڤارى كۆر،به‌رگى دووه‌م و سێیه‌م، ساڵى1975، لاپه‌ره‌ى 437ته‌ماشه‌بكه.