که له‌م ناوچه‌یه‌ی خاوه‌ر میانه‌دا له ئارادان‌و هه‌ن، هه‌روه‌ها بوونی ئه‌مه‌ریکا به‌و شیوه‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ له سه‌ر خاکی عیراقدا هه‌یه هه‌ر به گۆتره وه‌دی نه‌هاتووه و حیسابێکی زۆر تایبه‌تی له لایه‌ن خودی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه بۆ کراوه، که له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه هاتن و عێراقیشیان له ژێر چنگی دڕنده دکتاتۆره سهدامهکه ڕزگار کرد، دێمان که چۆن هاتنه عیراق و کۆنترۆلی عێراقیان به قوربانی دانێکی زۆره‌وه له گیانی و ماڵی گرتیانه ده‌ستی خۆیان و عیراقیان داگیر کرد‌و گه‌لانی عێراقیشیان له گه‌لێ له میحنه‌ته‌کانی که له رابووردو به ده‌ستی ڕژێمی جینایه‌تکاری خودی عیراقیانه‌وه به سه‌ر گه‌لی کورد‌و ته‌واوی خه‌ڵکی عێراقیان هێنابوو، ڕزگاریان کردن و ده‌ستیان به سه‌ر هه‌موو عێراق گرت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی گرنگیه‌کی تایبه‌ت به خۆیه‌وه هه‌یه‌و، پێشم وایه که تا رۆژگارانێکی زۆر و دوور‌و درێژ یش ئه‌مریکاییه‌کان تازه له ناوچه‌که وا به‌هاسانی ناچنه ده‌ره‌وه‌و، له پێناوی به‌رژه‌وندیه‌کانی خۆیانه‌وه گرنگییه‌کی زۆر به‌و ناوچه پڕ له غه‌وغاو نائارامه‌وه که هیزێکی زۆری ترۆریستان و گه‌لێ له ڕژێمه دکتاتۆرو هاوکار له گه‌ل ترۆریستانی جیا جیاکانی ته‌واوی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌ن، پێم وایه که تا حه‌یامێکی زۆر هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز به ته‌واوی له‌م ناوچه‌وه ده‌ر ناچن و ده‌مێنێنه‌وه، خۆ هه‌موو لایه‌ک ئه‌م راستیه‌ش زۆر چاک ده‌زانین، که ئه‌گه‌ر خودی ئه‌مه‌ریکاو هاوپهیمنانی نه‌بونایه و کاره‌ساته‌که‌ی 11سپتێمبه‌ر له ئه‌مه‌ریکاوه رووی نه‌دابایه و ئه‌مه‌ریکا له گه‌ل هاوپهیمانانیوه بڕیاری لێدانی عیراقیان نه‌ده‌گرته‌به‌ر و گه‌لێک زه‌حمه‌ت بوو که گه‌لانی عێراق به کورد‌و عاره‌ب وهه‌موو که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه‌وه وا به هاسانی له ژێر چنگی ئه‌و ڕژێمه دکتاتۆر و ره‌زا قورس ودڕندهیهی به‌عسیه‌کانی عێراقه‌وه به‌م شێوه‌ی که هه‌بوون ڕزگاریان ببێت، ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هیزێکی مه‌زن و کارا له زۆر له بواره‌کان و گۆڕانکاریه‌کانه‌وه و بوونی له سه‌ر خاکی عیراقدا‌و مانه‌وه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ کورد سودی تایبه‌ت به خۆیه‌وه هه‌یه، بۆیه‌که ئه‌مڕۆ و هه‌میشه‌ش، پێم وایه دۆستایه‌تی کردنی کورد له گه‌ل ئه‌م ده‌وله‌ته به هێزه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه که چاره‌نوس و گه‌لێ له گۆڕانکاریه‌کان و وه‌دی هاتنی شتی تازه‌و نوێیان پێ ده‌کرێت و ده‌توانن که به هاوکاری گه‌لی کورد‌و خه‌ڵکی باشی ناوچه‌که دیموکراتیه‌ت و ئارامی و ئاسایشه‌کان سه‌رکه‌وتوانه بپارێزن،که ئه‌مه‌ش سودی بۆ هه‌موو جهان و به تایبه‌ت بۆ ده‌ڤه‌ری رۆژ هه‌لاتی ناوه‌راست و کورد زۆره‌و، هۆکارێکی کاریگه‌رو مه‌زنه بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کان، بۆ یه‌که ئه‌مڕۆ و سبه‌و هه‌رده‌م له لایه‌ن کورده‌وه دۆستایه‌تی کردن له گه‌ل ئه‌مه‌ریکاو ته‌واوی جیهان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت دۆستایه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ن زه‌روره‌تێکی مێژوویی و گرنگیه‌کی زۆر پێویستی تایبه‌ت به گه‌لی کوردوه هه‌یه، که ده‌بێت گه‌لی کورد بۆ هه‌میشه ڕه‌چاوی هه‌موو هه‌لس وکه‌وت و بۆچونه‌کانی ڕاست و ره‌وای خۆیه‌وه له باره‌ی ئه‌م دۆستایه‌تی کردن و چونه پیشه‌وه‌ی زیاتری له ئه‌مه‌ریکاوه ژیرانه و زانایانه هه‌ر پته‌و بکات،که ده‌بێت ئه‌م دۆستایه‌تیه هه‌رده‌م زیاتر بکرێت و هه‌رگیز رێگا به خهراپکاران و ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت گه‌لی کود به‌هه‌ر نرخ و شیوه‌یه‌که‌وه کورد توش به گرفته‌کان بکه‌ن نه‌توانن که ئه‌م دۆستایه‌تیه ڕا بگرن و خودی کورد ببێته هۆکارێ بۆ دوور بوونه‌وه‌ی له وه‌لاته یهکگرتوهوهکانهوه، که ئه‌مه‌ش له لایه‌ن دوژمنانی کورده‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و زیانێکی زۆر مه‌زن به گه‌لی کورد ده‌گه‌یێنیت و به سودی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه ته‌واو ده‌بێت، ده‌بێ که گه‌لی کورد زۆر ورد بینانه و هوشیارانه بڕوانێته هه‌نگاوه‌کانی خۆی و ده‌ورو به‌ره‌وه، که به ته‌واوی ڕیز له هه‌موو ڕاو بۆچوونه‌کانی هه‌رچی باشتر‌و له بار تره بۆ پته‌و کردنی ئه‌م دۆستایه‌تیه‌ی که له ئارادایه بگرێت و سه‌رکه‌وتوانه ڕه‌چاوی بکات، زه‌مینه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان و ڕوداوه‌کان و گه‌لێ له هه‌لس وکه‌وته‌کانی باشی کورد که له‌سه‌ر خاکی خۆی له گه‌ل ئه‌مه‌ریکاوه که تا ئه‌مساته به کاری هێناوه، جێگای خۆشحالیه، که ده‌بینین تا ئه‌م ساته‌ش ته‌نانه‌ت له جهستهیسهربازێکی ئه‌مریکیدا له سه‌ر خاکی کورستانه‌وه دڵۆپێک خوێنی ئه‌مریکاییه‌کان نهرژێندراوه و، گه‌لی کورد به تێکرایی حه‌ز له‌م دۆستایه‌تی و ئه‌و جۆره هه‌لس وکه‌وته‌ی ئه‌مریکاوه ده‌کات و پێی خۆشحاله و ئه‌مریکیه‌کانیان خۆش ده‌وێت،چونکه کورد ئه‌مه‌ریکا به وه‌دیهێنه‌ری ئه‌م هه‌له‌ی ئه‌مرۆی ده‌زانن که زۆر ڕاتیشهو وایه، من پێم وایه که ئه‌مه‌ریکاش ڕێز له‌م هه‌لس و کهوتانهوه ده‌گرێت، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بینین له لایه‌ن حکومه‌تێکی وه‌ک ئهمهریاکاوه سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی هێژا به شانازیوه داوه‌ت ده‌کرێت و به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و ڕاست وره‌وا له لایه‌ن هه‌موو گه‌وره به‌رپرستانی ئهمهیکاوه به خه‌ستی پیشوازی له سه‌رۆک بارزانی ده‌کرێت و ده‌رگای گفت و گۆو دوان و باس و خواسه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی ناوین و ده‌ڤه‌ره‌که به تایبه‌ت عێراق و کوردستان و کێشه ههڵپهساردراوهکانی نێوان هه‌ریم و به‌غدا له گه‌ل هه‌موو گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکاوه له دیداره‌کاندا له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌ریمی کورستانه‌وه باسی لێوه‌ده‌کرێت و پێشوازیه‌کی گه‌رم وگوڕ له بارزانی ڕێزدار ده‌کرێت،ئه‌مه بۆ خۆی گرنگی دانێکی زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوره‌وه که تا ئه‌مڕۆ بارزانی توانیویه‌تی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد‌و کوردستاندا، ئه‌م دۆستایه‌تی و گیانی هاوکاریه له گه‌ل ئه‌مه‌ریکاوه دابین بکات، هه‌رچه‌نده که گه‌لی کورد وه‌ک گه‌لێکی زولم لێ کراو له ڕابوردو دا له لایه‌ن خودی ئه‌مه‌رکاوه له ڕابوردو خیانه‌تی لێ کراوه‌و، له سالی 1975 دا ئه‌و خه‌نجه‌ره ژه‌هراویه‌یان له گه‌لی کورد دا‌و گه‌لی کوردیان توش به‌و کاره‌ساته مه‌زنه‌وه کرد که دیمان چیمان وه‌سه‌ر هات،هه‌رچه‌نده که وه‌ک کورد گوته‌نی مارانگاز له خشه‌ی گوریسیش ده‌ترسێت،به‌ڵام ئه‌مڕۆ گه‌لی کورد پیویستی به دۆستایه‌تی و هاوکاریه‌تی وه‌ڵاتێکی وه‌ک ئه‌مه‌ریکاوه زۆره که ده‌بێت هه‌موو بنه‌ماکانی دۆستایه‌تی به شێوه‌یه‌کی زۆر هوشیارانه بپارێزیت و ئه‌م هه‌له پێرۆزانهی که ئه‌مڕۆ بۆی هه‌ڵکه‌وتووه به چاکی بیقۆزێته‌وه و کارێك بکرێت که سه‌رکه‌وتنی کورد به ته‌واوی ڕه‌چاو بکرێت و داوا ڕه‌وکانی گه‌لی کورد وه‌ک بوونی مافی چاره‌نوسی کوردستان وه‌ک مافێکی بنچینه‌و ره‌وای گه‌لی کورد شێ بکرێته‌وه‌و باسی لێوه بکرێت که کورد هه‌رگیز سازش له سه‌ر ئه‌م مافه ره‌وایه‌ی کورد‌و کوردستان ناکات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هات و جارێکی تر په‌لامارو هێرش و هاتنه کایه‌ی دکتاتۆرانی تر دژ به گه‌لی کورد ئه‌نجام بدرێت!! دوژمنانی کورد بیانه‌وێت که هه‌رچی ڕیسهلێمان بکه‌نه‌وه به خوری که هه‌میشه له هه‌ولی ئه‌وه دان، من پێم وایه داوه‌ت کردنی کاک مه‌سعود بارانی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان به‌و شیوه‌یه‌ی که هه‌یه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجام دراوه، سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی گه‌لی کورده که ده‌بێت به گیان و به‌دل ئه‌م دۆستایه‌تیه به ته‌واوی له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه هه‌میسه بپارێزرێت، داگیرکه‌ران ودوژمنانی کورستان نه‌توانن که که‌لێنێک بخه‌نه ئه‌و به‌ینه‌وه، چونکه ئه‌مه گرنگیه‌کی زۆر مه‌زنه و حسابێکی زۆری بۆ گه‌لی کورد تیا دایه و زۆر پیرۆزیشه, له هه‌مووی گرنگتر داوا‌و پێشنیاره راست وڕهواکانی بوونی مافی چاره نوسی گه‌لی کورده له هه‌ر ڕۆژگارێ که کورد بیه‌وێت، له‌و کاته‌دا که دوژمنانی کورد دژ به کورد‌و کوردستان هه‌نگاو باوێن و بیانه‌وێت که گه‌لی کورد توش به کاره‌ساته‌کان و په‌لامارو هیرشه‌کانیان بکه‌نه‌وه.